لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی عێراق هەڵدەوەشێتەوە

Draw Media

2019-01-20 10:55:42



( درەو میدیا):    
هیچ پەرلەمانتارێكی عێراق ئامادەنیە ببێتە ئەندامی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی و بەوهۆیەوە لیژنەكە هەڵدەوەشێنرێتەوە.
عەلی بدیری، پەرلەمانتاری رەوتی حیكمە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی:" كوتلە گەورەكانی نێو پەرلەمان زۆرینەیان بیروبۆچونی ئیسلامییان هەیە ئەوە ئاشكرایە، بەڵام ئەوەی نامۆیە هیچ پەرلەمانتارێكی ئەو حزبە ئیسلامیانە ناخوازن ببنە ئەندامی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی".
ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشكیكرد, بەهۆی ئەوەی هیچ پەرلەمانتارێك ئامادەنیە ببێتە ئەندامی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی رەنگە ئەو لیژنەیە هەڵبوەشێنرێتەوە و ئەوەش لە هیچ یەكێك لە خولەكانی پێشوودا رووی نەداوە و پێویست بوو حزبە ئیسلامییەكان شەڕیان لەسەر ئەو لیژنەیە بكردایە, بەڵام شەڕ لەسەر لیژنەكانی تر دەكەن كە دوورن لە رێبازی ئیسلامییەوە.
پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 20 لیژنەی هەمیشەیی هەیەو بەشێكی زۆری پەرلەمانتاران زیاتر خوازیارن ببنە ئەندامی لیژنەی دارایی و یاسایی و پەیوەندییەكانی دەرەوە و كەمتر هەوڵ بۆ ئەندامێتی لیژنەكانی تر دەدەن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand