لە ترسی ئەردۆغان سەردانی بەریتانیا ناكات

Draw Media

2019-01-07 10:17:27



( درەو میدیا):
ئەنیس كانتەر، یاریزانی پیشەگەری تۆپی باسكە كە نیشتەجێی ئەمریكایە لە ترسی تیرۆركردنی لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە گەشتێكی بۆ بەریتانیا و بەشداریكردن لە یارییەكدا هەڵوەشاندەوە كە بڕیارە 17ی ئەم مانگە لە لەندەنی پایتەخت و لە گۆڕەپانی O2 بەڕێوەبچێت.
كانتەری تەمەن 26 ساڵ،  یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی تیمی " نیویۆرك نیكسە" لە لێدوانێكیدا بۆ " بی بی سی " لە رێگەی تەلەفۆنەوە، هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەكەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، بە ئاشكرا قسە دژی ئەردۆغان دەكات و ئەوەش وایكردووە هەست بە ئارامی نەكات و گەشتەكەی بۆ بەریتانیا هەڵبوەشێنێتەوە. 
كانتەر وتی:" مایەی غەمبارییە، چونكە حەزم لە هاری پۆتەرە و زۆر ئارەزوو دەكەم هەموو لەندەن ببینم، بەڵام ناتوانم سەركێشی بكەم"
وتیشی:" ناڵێم ئەردۆغان تیرۆرم دەكات لە لەندەن، بەڵام چەندین كەسی لایەنگری بێ‌ بەرامبەری هەیە لەوێ‌".
كانتەر یەكێك لەو كەسانەی كە رەخنەی توند لە رەجەب ئەردۆغان دەگرێت و  لە یەكێك لە لێدوانەكانیدا ئەردۆغانی بە " هیتلەری ئەم سەدەیە" وەسفکرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand