سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لە میدیاکانەوە

 محەمەد عەلاوی: حەلبوسی و مالیکی رێگربوون لەبەردەم حکومەتەکەم

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 نیسان 2020

 محەمەد عەلاوی: حەلبوسی و مالیکی رێگربوون لەبەردەم حکومەتەکەم

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی پێشووی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (روسیا الیوم):
? لە پرسی پێکهێنانی حکومەتدا محەمەد حەلبوسی لە پێکهاتەی سوننەو نوری مالیکی و چەند لایەنێکی هاوپەیمانی فەتح لە دژم بوون و ئەوان هۆکاربوون نەتوانم حکومەتەکە پێکبهێنم.
? سەرەتا بەتەواوەتی لەگەڵ کورد تێڕوانینمان جیاوازبوو، بەڵام لە کۆتایدا لەگەڵ کورد گەیشتمە رێککەوتنی تەواوەتی، هەرچەندە دەرکەوت کورد لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ حەلبوسی هەبوو لەبارەی ئەوەی پێکەوە بەشداری حکومەت بکەن یاخود بەشدار نەبن.
? ئیران هیچ رۆڵێکی نەبوو لە کاندیدکردنمدا بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، بەڵام ئێرانییەکان دەیانزانی من کەسێکم کە دژیان نیم و لە ململانێی ئێران- ئەمریکادا لە ناوەڕاستدا راوەستاوم.
? من پەیوەندیم دێرینم لەگەڵ ئەمریکیەکان هەیە، بەڵام پەیوەندییەکانم سیاسی نەبوون، ئەمریکیەکان لە کاندیدکردنم بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران سەرەتا هەڵوێستیان روون نەبوو، بەڵام دواترو دوای چەند دیدارێک لەگەڵ باڵیۆزو قسەکردن لەگەڵ مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوە بۆیان رونبووەوە کە من پاڵپشتی لە ئێران ناکەم و بێلایەنم.
? پێموایە دەرفەتی عەدنان زوری بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت لە رێژەی ٥۰٪ تێناپەڕێت.
? ئێستا ناوی هەریەکە لە عیزەت شابەندەرو عەبدولکەریم عەبتان و مستەفا کازمی دەهێنرێت بۆ کاندیدکردنیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، بەبۆچونی من لە کۆتایدا هەموو ئەم ناوانە لادەبرێن و کەسێکی تر کاندید دەکرێت.
? هیچ رێککەوتن و سازشێکم بۆ موقتەدا سەدر نەکرد، یەکەم دانوستان کە کردم لەگەڵ سائیرون و فەتح بوو، داوام لێکردن بەهیچ جۆرێک دەستوەردان نەکەن و حکومەت بەشێوەی پشکێنە نابێت، ئەوان پێیان وتم رەزامەندن لەسەر ئەو مەرجانە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی (38%) كەمیكردووە

null
٣٠ نیسان ٢٠٢٦

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە