داهاتی نەوتی مانگی كانونی یەكەمی عێراق زیاتر لە 6 ملیار دۆلار بووە 

2018-12-26 14:13:21

(درەومیدیا):
 (عاسم جیهاد) وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند" بەپێی ئاماری سەرەتایی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو لە مانگی كانونی یەكەم  (١٠١)ملیۆن و (313)هەزارو (958) بەرمیل و بە بەهای زیاتر لە (٦) ملیارو (195) ملیۆن و (345) دۆلار، "تێكڕای نرخی بەرمیلیك نەوت بە (61.150)دۆلار فرۆشراوە"
ئاماژەی بەوەشداوە"بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو لە مانگی تشرینی دووەم لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشور گەیشتوەتە زیاتر لە (١٠٠)ملیۆن و (٨٩٥)هەزارو (٣٤٢) بەرمیل و بە بەهای زیاتر لە (٦) ملیارو (195) ملیۆن و (345) دۆلار، بڕی هەناردەكراویش لە ڕێی بەندەری جەیهانی توركییەوە (٢٦١) هەزارو (٤٦٦)بەرمیل بووەو، بەبەهای ( 14 ) ملیۆن و ( 149 ) هەزارو ( 494 ) دۆلار،  داهاتی سەرجەمی گەیشتوەتە زیاتر لە (٦) ملیارو (١٧5) ملیۆن و (٦٨٣) دۆلار.
هەروەها بڕی هەناردەكراوی نەوتی گەیارە  (157) هەزارو (150)بەرمیل بووە، بەبەهای ( 5 ) ملیۆن و ( 578 ) هەزارو ( 825 ) دۆلار. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار