عەبدولمەهدی: عێراق بەشێك نییە لە سزاكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران

Draw Media

2018-12-11 18:50:29



( درەو میدیا):
سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختدەكاتەوە كە بەغدا بەشێك نییە لە سزاكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران و بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرسەش وەفدێكی عێراق سەردانی واشنتۆن دەكات.
دوای كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی:" هەڵوێستمان دەربارەی سزاكانی ئەمریكا دژی ئێران دووپاتدەكەیەنەوە، و عێراق بەشێك نییە لێی".
عەبدولمەهدی ئاماژەیبەوەشدا كە وەفدێكی عێراقی بەمزوانە دەچێتە واشنتۆن بۆ تاوتوێكردن و چارەسەركردنی ئەو سزایانە.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی لە كابینەی حكومەتەكەی كرد و رایگەیاند لە دیاریكردنی چەند وەزیرێكدا ئازادی هەبووە، بەڵام ئەوانی تر بە رێككەوتنی سیاسی هاتوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand