پارتی: وەزارەتێكی تریش لە بەغداد وەردەگرین

Draw Media

2018-11-20 08:39:42



 ( درەو میدیا): 

پارتی پێداگری دەكات لەسەر وەرگرتنی وەزارەتێكی تر لە بەغدادو، ناوی كاندیدەكەشی پێشكەش بەسەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە.
(ڤیان سەبری) سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن‌و، ئەو ڕێكەوتنانەی لەگەڵ سەرۆك وەزیران‌و، هێزە سیاسەكان ئەنجامیانداوە، حزبەكەی (3) وەزارەتی بەردەكەوێت كە یەكێكیان سیادییە.
 وتیشی: پارتی وەزارەتی دارایی‌و ئاوەدانكردنەوەی وەرگرتووەو وەزارەتی سێیەم ماوە وەریبگرێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە لێدوانێكدا بۆ (سۆمەرییە نیوز) تەئكیدكردووە"وەزارەتی كۆچ‌و كۆچبەران‌و لە چوارچێوەی تەوافوقدا لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانەو، سیڤی كاندیدەكەمان بۆ وەرگرتنی ئەو وەزارەتە ناردووە‌و، لە چاوەڕوانی دانیشتنی تایبەتین بۆ دەنگدان لەسەر ئەو وەزارەتانەی كە لە گەڕی یەكەمدا یەكلانەكرانەوە".


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand