دادگا فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم كۆبوەوە

Draw Media

2018-11-14 10:16:57



 (درەو میدیا):
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق جارێكی تر بڕیاردانی لەسەر ئەو تانەیە دواخست كە لەبارەی نادەستوریبوونی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەشێوەی سەربەخۆ، تۆماركراوە.
ئیاس ساموك وتەبێژی دادگای فیدراڵی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، دادگا بە سەرۆكایەتی مەدحەت مەحمود‌و ئامادەبوونی هەموو ئەندامەكانی كۆبوەتەوە‌و تەماشای ئەو تانەیەی كردووە كە لەبارەی نادەستوریبوونی دەرهێنان‌و هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی راستەوخۆ، پێشكەشكراوە.
بەپێی قسەی وتەبێژەكە، دانیشتنەكەی دادگا تایبەت بووە بە تەماشاكردنی راپۆرتی پسپۆڕان‌و دادگا تێبینی ئەوەی كردووە پسپۆڕەكان یەك راپۆرتی یەكگرتوویان پێشكەشنەكردووە‌و هەریەكەیان بۆچونێكی جیاوازی خستوەتەڕوو، بۆیە دادگا دانیشتنەكەی بۆ رۆژی 9ی مانگی داهاتوو هەڵگرتووە، بۆ ئەوەی پسپۆڕان بتوانن بەر لە 10 رۆژ لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا راپۆرتێكی یەكگرتووە پێشكەش بكەن.
وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی دەرهێنان‌و فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەكی راستەوخۆ، پێشتر لەدادگای فیدراڵی عێراق سكاڵای لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماركردووە. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand