ئەڵمانیا پێویستی بە 100 هەزار ئەندازیاری كارەبایە

Draw Media

2018-11-12 22:05:41



(درەو میدیا):
توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە كە ژمارەی ئەندازیار لە ئەڵمانیا زۆر پاشەكشێی كردووە و رەنگە ئەمەش ببێتە هەلێك بۆ ئەو ئەندازیارانەی خوازیارن لە و وڵاتە گرنگەی یەكێتی ئەوروپا كاربكەن.
بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیە كە سەندیكای ئەندازیاری كارەبا و ئەلیكترۆنیات و تەنكۆلۆژیای زانیاری " ڤی دی ئەی " ئەنجامیانداوە، دەركەوتووە لە 10 ساڵی داهاتوودا ئەڵمانیا پێویستە بە نزیكەی 100 هەزار ئەندازیاری كارەبا هەیە.
گۆنتەر كیگڵ سەرۆكی سەندیكاكە دەڵێت:" پێویستە لەسەرمان هەوڵبدەین بۆ بەرزكردنەوەی ژمارەی ئەندازیارانی كارەبا لە رێگەی كۆچەوە".
ئاماژەیبەوەشداوە كە كۆمپانیا مامناوەندەكات لە پێشەنگی ئەو كۆمپانیایانە كە لە دەرەوەی وڵات بە دوای ئەندازیاردا دەگەڕێن و جەختیشدەكاتەوە كە پێویستە ئاسانكاری بۆ كۆچی هێزی كاری پسپۆر بۆ ئەڵمانیا بكرێت.
بە بۆچوونی كیگڵ پێویستە رێگە بەكەسانی خانەنشینكراویش بدرێت بەردەوام بن لە كاركردن و دەڵێت:" پێویستە لەسەرمان كە هانیان بدەین بۆ ئەوەی كاتێكی كەمێك درێژتر كاربكەن".
 سەرچاوە: بەشی عەرەبی " DW "


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand