داهاتی نەوتی مانگی تشرینی یەكەمی عێراق 8 ملیار دۆلارە

Draw Media

2018-11-01 11:31:25



(درەو میدیا):
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەی نەوت و داهاتەكەی بۆ مانگی تشرینی یەكەمی راگەیاند و بە بەراورد بە مانگەكانی رابردوو هەناردە و داهاتی نەوت زیادیكردووە.
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو عێراق (107 ملیۆن و 530 هەزارو 8) بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە كردووە".
تێكڕای هەناردەی نەوتی مانگی رابردوو لە رۆژێكدا گەیشتوەتە (3 ملیۆن و 469 هەزار) بەرمیل و تێكڕای نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێكی لەو مانگەدا بە (74.912) دۆلار فرۆشتووە.
داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا گەیشتوەتە (8 ملیار و 55 ملیۆن و 257 هەزار) دۆلار بووە،
  مانگی ئەیلولی رابردوو كە كۆی داهاتی نەوت ( 7 ملیار و 900 ملیۆن) دۆلار بووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand