داعشێكی ئەڵمانیی داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەكەی دەكات

Draw Media

2018-10-25 12:51:14



( درەو میدیا):
ئەندامێكی رێكخراوی داعش كە بە رەگەز ئەڵمانییە و لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە بەدیل گیراوە داوا لە حكومەتی وڵاتەكەی دەكات هاوكاری بكات بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو وڵاتە.
ئەو داعشە ئەڵمانیا كە بە سوفیان خۆی ناساندووەو ئامادەنەبووە ناوی راستەقینەی خۆی ئاشكرابكات تەمەنی 36 ساڵە و لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاندووە، كەسێكی سڤیل بووە و هەڵخەڵتێنراوە و هەرگیز چەكدار نەبووە و لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە سوریا و عێراق سەرقاڵی دروستكردنی قاچی دەستكرد و پێڵاوی پزیشكی بووە.
سوفیانی تەمەن 36 ساڵ خەڵكی شاری شتوتگارتی باشووری ئەڵمانیایە و یەكێكە لەو سەدان داعشە بیانییەی كە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە دەستگیركراون و هیوادارە حكومەتی ئەڵمانیا رەوانەی ئەو وڵاتەی بكاتەوە و رەزامەندیشە ئەو سزایەی بەسەردا بسەپێندرێت كە شایانیەتی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand