عەبادی كاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوە

Draw Media

2018-10-18 12:56:30



(درەو میدیا):
سایتی (غەد پرێس)ی عێراقی لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە ناوی كاندیدەكانی بۆ هەریەكە لە وەزارەتی (ناوخۆ- دەرەوە- بەرگری) لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بڵاكردەوە.
بەپێی قسەی ئەو سەرچاوەیە، دیارترین كاندیدەكان بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە ئەمانەن:
•    حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی ماوە تەواوبوو
•    لەیس كوبە،  سیاسەتمەداری سەربەخۆ
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ دوو كاندید هەن كە ئەمانەن:
•    فالح فەیاز، سەرۆكی بزوتنەوەی عەتا
•    ئەبو مەریەم ئەنساری، سەركردە لە رێكخراوی بەدر
بۆ وەزارەتی بەرگریش، سەرچاوەكە باسی لەناوی چوار كاندید كردووە كە بریتین لەم كەسانە:
•    ریاز جەلال،  فەرماندەی پێشووی هێزی زەمینی
•    نوری غافل،  ئەفسەری پێشوو
•    قاسم محەمەدی
•    لیوا روكن ناسر غەننام

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand