بودجەی تەرخانكراو بۆ حەشدی شەعبی پێنج ئەوەندەی بودجەی پێشمەرگەیە

Draw Media

2018-10-12 08:52:32



( درەو میدیا):
" بۆ پارتی ویەكێتی، لەبری ئەو هەموو وەفدە باڵایە بۆ پۆستە كانتان دەنێرن بۆ بەغداد، وەفدیكیش بنێرن بۆ پێشمەرگەو وقوتی خەڵك".ئەمە وتەی ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵە لە پەرلەمانی عێراق كە لە نوسینێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،" لەپرۆژە یاسای بودجەی ۲٠۱۹ پشكی پێشمەگە لەبودجەی وەزارەتی بەرگری عێراق دادەنریت بەبڕی (۳۷) ملیار دینار مانگانە كە بەكۆی گشتی دەكاتە(٤٤٤) ملیار دینار بەڵام تەنها دەزگای دژە تیرۆری عێراق كە (۱۲٠٠٠) چەكدارە  بڕی (۷۳۸٠۹۱۱۸۷) حەوتسەدو سی و هەشت ملیار و نەوەدو یەك ملیۆن وسەدو هەشتاو حەوت هەزار دیناری بۆ تەرخان دەكرێت،هەروەها ژمارەی چەكدارەكانی  حەشدی شەعبی كەلەبوجەدا پەسەند كراوە بە(۱۲۲٠٠٠) چەكدار   بڕی (۲٠۹۸۲۹٠٤۷٠) دوو ترلیۆن ونەوەدو هەشت ملیارو دووسەدو نەوەد ملیۆن وچوارسەدو حەفتا هەزار دیناری بۆ تەرخان كراوە"
 ئەو پەرلەمانتارەی كۆمەڵی ئیسلامی ئاماژەی بەوەكردووە" لەبەرانبەردا ئەم ژمارانە سەر ژمێری پێشمەرگە نازانرێت كامیان راستە":
۱_ بەپێی لیدوانی شارەزا یەكی ئابوری كەلە وەزارەتی دارای و ئابووری دەوامی دەكرد درایگەیاند، كە ژمارەی موچە خورانی وەزارەتی پێشمەرگە (٤۳۲٠٠٠) كەسن .
۲_ بەپێی لێدوانی ئەندام پەرلەمانەكانی پەرلەمانی كوردستان ژمارەی ئەو كەسانەی كەلەوەزارەتی پێشمەرگە موچە وەر دەگرن(٤۲۸٠٠٠)كەسن .
۳_بەپێی سەرژمێری بایۆ مەتریەكەی حكومەتی هەرێم بێت ژمارەی پێشمەرگە (۲٦٦٠٠٠) كەسن
٤_ بەپێی دەنگدانی تایبەت بێت كەلەم هەلبژاردنەی ۳٠\۹ ئەنجام درا (۱۷٠٠٠٠) كەسن٠ 
٥_ بەپێی تەخمین و خەمڵاندی عێراق بیت ژمارەی پێشمەرگە (٤٥٠٠٠) كەسن.
٦_ بەپێی ئەو برە پارەیە  بیت كە ئەمریكیەكان تەرخانیان كردوە و بری (٤۲۱) ملیۆن دۆلارە تەنها (٦٠٠٠٠) كەسن . 
ئەحمەدی حجی رەشید لەكۆتایی نوسینەكەیدا ئاماژە بەوە دەكات"بەتەنها بودجەی تەرخان كراو بۆ حەشدی شە عبی و وەزارەتی بەرگری (۹۹٦۳٥۷٥۱۷٠) نۆ ترلیۆن و نۆسەدو شەست و سێ ملیارو پینج سەدوحەفتاوپینج ملیۆن وسەدو حەفتا هەزار دینارە، بەڵام تەرخانكراو بۆ هەریمی هەرێمی بڕی(۸۹۷٠٤٦۷۲۲٦) ).هەشت ترلێۆن و نۆسەدوو حەفتا ملیارو چوارسەدوشەست و حەوتملیۆن دووسەدوو بیست و شەش هەزار دینارە"

 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand