خەڵاتەكەی میری قەتەر بۆ ئەردۆغان

Draw Media

2018-09-13 16:54:52



(درەو میدیا):
رۆژی چوارشەممە تەمیم بن حەمەد ئالسانی فڕۆكەیەكی جۆری" بۆینگ 8-747 "ی بەدیاری پێشكەشی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كرد، كە بەهاكەی بە 400 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت و فڕۆكەكە گەیەنرایە فڕۆكەخانەی سەبیحەی نێودەوڵەتی لە ئیستانبوڵ.
سایتی هەواڵی " هەبەر یەدی" توركی رایگەیاند تەمیم ئەو دیارییەی بۆ دەرخستنی " خۆشەویستی بۆ ئەردۆغان و متمانەی بە توركیا" پێشكەشكردووە، دوای ئەوەی ئەردۆغان سەرسامی خۆی بۆ ئەو فڕۆكەیە دەربڕیوە.
فڕۆكەكە 76 كورسی و حەوت ژووری نوستن و دوو هۆڵی پێشوازی لەخۆدەگرێت و سێ‌ ساڵ لەمەوبەر بۆ فرۆشتن نمایشكرا بە نرخی 400 ملیۆن دۆلار و قەتەر ساڵی 2015 كڕی.


سەرچاوە: سایتی تورك پرێس


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand