ئوسترالیا: دوو بەردی گەورەی زێڕ دۆزرانەوە

Draw Media

2018-09-10 12:57:58



( درەو میدیا):
چەند كرێكارێك لە كانێكی خۆرئاوای ئوسترالیا دوو بەردی گەورەی تێكەڵاو بە زێڕیان دۆزییەوە كە بەهای هەریەكەیان چەندین ملیۆن دۆلارە.
بە گوێرەی سایتی " بی بی سی " كێشەی بەردە گەورەكەیان نزیكەی 95 كلیۆگرام دەبێت و زیاتر لە 2400 ئۆقە زێڕ لەخۆدەگرێت، ئەوەش بەوتەی كۆمپانیای ئاڕ ئێن سی كەنەدی تایبەت بە كانزاكاریی.
ئەو كۆمپانیایە راشیگەیاند هەفتەی رابردوو لە كانێكی نزیك لە كالگۆرلی بەبەهای 11 ملیۆن دۆلار زێڕی دەرهێناوە و ئەندازیارێكی بواری كانزاكاریش ئەو دۆزینەوەوەی یە رووداوێكی دەگەمەن وەسفكرد.
پرۆفیسۆر سام سپێرینگ بەڕێوەبەری كۆلێژی كانزاكاری لە زانكۆی كیرتین لە خۆرئاوای ئوسترالیا وتی:" هەتا ئێستا خەڵك دۆزینەوەی پارچەی زۆر بچوك لە زێڕیان تۆماركردووە  كە زۆر كەمترە لە چەند ئۆقەیەك".
كۆمپانیایەكی بواری كانزاكاریش بەهای بەردی یەكەمی بە 4 ملیۆن دۆلاری كەنەدی خەمڵاند و راشیگەیاند بەردی دووەم كە كێشەكەی 63 كیلۆگرامە و نزیكەی 1600 ئۆقە زێڕی تێدایە و بەهاكەی بە 2.6 ملیۆن دۆلاری كەنەدی دەخەمڵێنرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand