Draw Media

بەرهەم و داهاتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان

بەرهەم و داهاتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان

2025-06-28 12:07:46


درەو: 

🔻 پاڵپشت بە داتاکانی "ڕێکخراوی ڕونین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت"؛
🔹 لە ئێستا هەشت کێڵگەی نەوت (خورمەڵە، تاوکێ، شێخان، ئەتروش، سەرسەنگ، هەولێر، سەرقەڵا، هەریر) لە هەرێمی کوردستان، بەرهەمیان هەیە، پێکەوە بە تێکڕای ڕۆژانە سەروو (300 هەزار) بەرمیل نەوت و مانگانە نزیکەی (9 ملیۆن) بەرمیل بەرهەم دەهێنن.
🔹 بەرهەمی نەوتی ئەو کێڵگانە هەر بەرمیلێکی لە نێوان (27 بۆ 39) دۆلار و بە تێکڕا بە (34) دۆلار ساغدەکرێنەوە.
🔹 مانگانە کۆی داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێم دەگاتە سەروو (297 ملیۆن 507 هەزار) دۆلار، لەو داهاتەش بە تێکڕا (72%)ی پشکی حکومەتی هەرێم و (28%) پشکی کۆمپانیاکانە.


بەرهەم و داهاتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان
پاڵپشت بە داتاکانی "ڕێکخراوی ڕونین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت" لە ئێستا هەشت کێڵگەی نەوت لە هەرێمی کوردستان، بەرهەمیان هەیە، پێکەوە بە تێکڕای ڕۆژانە سەروو (300 هەزار) بەرمیل نەوت و مانگانە نزیکەی (9 ملیۆن) بەرمیل بەرهەم دەهێنن.
بەرهەمی نەوتی ئەو کێڵگانە هەر بەرمیلێکی لە نێوان (27 بۆ 39) دۆلار و بە تێکڕا بە (34) دۆلار ساغدەکرێنەوە، بەو مانایەی مانگانە کۆی داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێم دەگاتە سەروو (297 ملیۆن 507 هەزار) دۆلار، لەو داهاتەش بە تێکڕا (72%)ی پشکی حکومەتی هەرێم و (28%) پشکی کۆمپانیاکانە، سەربارەت بە وردەکاری بەرهەم و داهاتی کێڵگەکان بە جۆرێکە کە؛
1.    کێڵگەی نەوتی خورمەڵە؛ بەرهەمی کێڵگەکە بە تێکڕای ڕۆژانە (90 هەزار) بەرمیل و مانگانە (2 ملیۆن و 700 هەزار) بەرمیل نەوتە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (32) دۆلار دەفرۆشرێت، کۆی داهاتەکەی مانگانە دەگاتە (86 ملیۆن و 400 هەزار) دۆلار، لەو بڕەش (77 ملیۆن و 760 هەزار) دۆلاری بە ڕێژەی (90%) پشکی حکومەتی هەرێم و (8 ملیۆن و 640 هەزار) دۆلاری پشکی کۆمپانیای وەبەرهێنی کێڵگەکەیە بە ڕێژەی (10%).
2.     کێڵگەی نەوتی تاوکێ - فیشخابور؛ کە بە ناوچەی گرێبەستی تاوكی ناسراوە، بەرهەمی کێڵگەکە بە تێکڕای ڕۆژانە (81 هەزارو 81) بەرمیل و مانگانە (2 ملیۆن و 462 هەزار و 430) بەرمیل نەوتە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (35) دۆلار دەفرۆشرێت، کۆی داهاتەکەی مانگانە دەگاتە (86 ملیۆن و 185 هەزار و 50) دۆلار، لەو بڕەش (61 ملیۆن و 951 هەزار و 50) دۆلاری بە ڕێژەی (72%) پشکی حکومەتی هەرێم و (24 ملیۆن و 234 هەزار) دۆلاری پشکی کۆمپانیای وەبەرهێنی کێڵگەکەیە بە ڕێژەی (28%).
3.    کێڵگەی نەوتی شێخان؛ بەرهەمی کێڵگەکە بە تێکڕای ڕۆژانە (44 هەزارو 900) بەرمیل و مانگانە (ملیۆنێک و 347 هەزار) بەرمیل نەوتە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (27) دۆلار دەفرۆشرێت، کۆی داهاتەکەی مانگانە دەگاتە (36 ملیۆن و 369 هەزار) دۆلار، لەو بڕەش (20 ملیۆن و 664 هەزار و 866) دۆلاری بە ڕێژەی (57%) پشکی حکومەتی هەرێم و (15 ملیۆن و 704 هەزار و 134) دۆلاری پشکی کۆمپانیای وەبەرهێنی کێڵگەکەیە بە ڕێژەی (43%).
4.    کێڵگەی نەوتی ئەتروش؛ بەرهەمی کێڵگەکە بە تێکڕای ڕۆژانە (35 هەزارو 300) بەرمیل و مانگانە (ملیۆنێک و 59 هەزار) بەرمیل نەوتە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (33) دۆلار دەفرۆشرێت، کۆی داهاتەکەی مانگانە دەگاتە (34 ملیۆن و 947 هەزار) دۆلار، لەو بڕەش (23 ملیۆن و 526 هەزار و 320) دۆلاری بە ڕێژەی (67.3%) پشکی حکومەتی هەرێم و (11 ملیۆن و 420 هەزار و 680) دۆلاری پشکی کۆمپانیای وەبەرهێنی کێڵگەکەیە بە ڕێژەی (32.7%).
5.    کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ؛ بەرهەمی کێڵگەکە بە تێکڕای ڕۆژانە (29 هەزارو 900) بەرمیل و مانگانە (897 هەزار) بەرمیل نەوتە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (39) دۆلار دەفرۆشرێت، کۆی داهاتەکەی مانگانە دەگاتە (34 ملیۆن و 983 هەزار) دۆلار، لەو بڕەش (17 ملیۆن و 425 هەزار و 32) دۆلاری بە ڕێژەی (50.2%) پشکی حکومەتی هەرێم و (17 ملیۆن و 557 هەزار و 968) دۆلاری پشکی کۆمپانیای وەبەرهێنی کێڵگەکەیە بە ڕێژەی (49.8%).
6.    کێڵگەی نەوتی هەولێر؛ بەرهەمی کێڵگەکە بە تێکڕای ڕۆژانە (9 هەزارو 24) بەرمیل و مانگانە (270 هەزار و 720) بەرمیل نەوتە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (33) دۆلار دەفرۆشرێت، کۆی داهاتەکەی مانگانە دەگاتە (8 ملیۆن و 933 هەزار و 760) دۆلار، لەو بڕەش (6 ملیۆن و 284 هەزار و 7) دۆلاری بە ڕێژەی (70.3%) پشکی حکومەتی هەرێم و (2 ملیۆن و 649 هەزار و 753) دۆلاری پشکی کۆمپانیای وەبەرهێنی کێڵگەکەیە بە ڕێژەی (29.7%).
7.    کێڵگەی نەوتی سەرقەڵا؛ بەرهەمی کێڵگەکە بە تێکڕای ڕۆژانە (8 هەزارو 500) بەرمیل و مانگانە (255 هەزار) بەرمیل نەوتە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (38) دۆلار دەفرۆشرێت، کۆی داهاتەکەی مانگانە دەگاتە (9 ملیۆن و 690 هەزار) دۆلار، لەو بڕەش (5 ملیۆن و 814 هەزار) دۆلاری بە ڕێژەی (60%) پشکی حکومەتی هەرێم و (3 ملیۆن و 876 هەزار) دۆلاری پشکی کۆمپانیای وەبەرهێنی کێڵگەکەیە بە ڕێژەی (40%).
8.    کێڵگەی "بجیل – هەریر"؛ لە کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ کێڵگەی "بجیل – هەریر" کە کۆمپانیای رۆزنەفت بەرهەمهێنانی تێدا دەکات دەستی کردەوە بە بەرهەمهێنانی نەوت و ئاستی بەرهەمی کێڵگەکە (4 هەزار) بەرمیلە _بەرهەمی ئەم کێڵگەیەم لەخشتەکەدا دانەنراوە چونکە کەمتر لە مانگێکە دەستی بە بەرهەم هێنان کردووەتەوە_ . بەم کێڵگەیەشەوەکۆی کێڵگە بەرهەمهێنەکانی نەوتی هەرێم دەگەن بە  (8) کێڵگە.
چەند کێڵگەیەکیش هێشتا دەستیان بە بەرهەم نەکدووەتەوە لە بەر کەمی ئاستی بەرهەمی نەوت تیایاندا  وەکو (تەق تەق، چیا سورخ و باشیک). کێڵگەی (سەرتە)ش کۆمپانیاکان رادەستی حکومەتیان کردووەتەوە لە بەر کەمبونەوەی بەرهەم بۆ ئاستیک زۆر نزم. 
ئەم خشتەیەی خوارەوە ئاستی بەرهەمی رۆژانەو مانگانە (مانگێک ٣٠ رۆژ دانراوە) و نرخ و داهات و پشکی حکومەت و کۆمپانیانی هەرکێڵگەیەک بەجیا ڕونکراوەتەوە.

خشتە


چارتەکان


بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە؛
-     یادگار سدیق گەڵاڵی، سەبارەت بە بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم، 27/6/2025؛
https://www.drawmedia.net/page_detail?smart-id=17057

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand