حساباتەکانی هەرێمی کوردستان ( 2023 بۆ نیسانی 2025)
.jpg)
2025-06-04 18:22:28
شیكاری: درەو
🔻 بە گوێرەی كۆمەڵێك بەڵگەنامەی حكومەتی عێراق، كە (پوختەی حساباتەكانی هەرێمی كوردستانی لە 2023- نیسانی 2025) تیادا تۆماركراوە، کۆی ئەو داهاتەی هەرێم دەستی کەوتووە زۆرترە لە (41 ترلیۆن و 516 ملیار و 842 ملیۆن) دینار، لە کاتێکدا پشکی هەرێم بە پێی یاسای بودجە لە ماوەی ناوبراودا نزیکەی (26 ترلیۆن و 400 ملیار) دینار بووە، بەم پێیە لە ئێستادا نزیک لە (16 ترلیۆن و 511 ملیار) دینار لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، بە جۆرێک؛
🔹 بڕی زیاتر لە (6 ترلیۆن و 275 ملیار و 240 ملیۆن) دیناری داهاتی نەوتی هەبووە.
🔹 داهاتی نانەوتی هەرێم (10 ترلیۆن و 522 ملیار و 690 ملیۆن) دیناری تێپەڕاندووە.
🔹 بڕی (2 ترلیۆن و 607 ملیار) دیناری لە بانکی بازرگانی عێراق و بانکە حکومییەکان قەرز کردووە.
🔹 لە حکومەتی ئیتحادییەوە بە زۆرتر لە (18 ترلیۆن و ملیارێک و 838 ملیۆن) دینار تەمویل کراوە.
🔹 هەرێم پتر لە (598 ملیار و 515 ملیۆن) دیناری گەڕاندووەتەوە بۆ حکومەتی ئیتحادی.
پوختەی حساباتەكانی هەرێمی كوردستانی لە 2023- نیسانی 2025
بە گوێرەی كۆمەڵێك بەڵگەنامەی حكومەتی عێراق، كە (پوختەی حساباتەكانی هەرێمی كوردستانی لە 2023- نیسانی 2025) تیادا تۆماركراوە، لەلایەن دارا سێكانیانی ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بڵاوكراوەتەوە، كۆی ئەو بڕە پارەیەی لەوماوەیەدا، رادەستی هەرێمی كوردستان كراوە لەسەرو پشكی خۆیەوە 12) ملیارو 508 ملیۆن و266) دۆلار بووە.
كە دەكاتە؛ (16 تریلیۆن و 510 ملیارو 911) ملیۆن و677) دینار.
کۆی ئەو داهاتەی هەرێم لە ماوەی ناوبراو دەستی کەوتووە زۆرترە لە (41 ترلیۆن و 516 ملیار و 842 ملیۆن) دینار، لە کاتێکدا پشکی هەرێم بە پێی یاسای بودجە لە ماوەی ناوبراودا نزیکەی (26 ترلیۆن و 400 ملیار) دینار بووە، بەم پێیە لە ئێستادا نزیک لە (16 ترلیۆن و 511 ملیار) دینار لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، بە جۆرێک؛
- بڕی زیاتر لە (6 ترلیۆن و 275 ملیار و 240 ملیۆن) دیناری داهاتی نەوتی هەبووە.
- داهاتی نانەوتی هەرێم (10 ترلیۆن و 522 ملیار و 690 ملیۆن) دیناری تێپەڕاندووە.
- بڕی (2 ترلیۆن و 607 ملیار) دیناری لە بانکی بازرگانی عێراق و بانکە حکومییەکان قەرز کردووە.
- لە حکومەتی ئیتحادییەوە بە زۆرتر لە (18 ترلیۆن و ملیارێک و 838 ملیۆن) دینار تەمویل کراوە.
- هەرێم پتر لە (598 ملیار و 515 ملیۆن) دیناری گەڕاندووەتەوە بۆ حکومەتی ئیتحادی.
پوختەی حساباتەكانی هەرێمی كوردستانی لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2025
بە گۆێرەی داتاکانی حکومەتی عێراق لە ساڵی 2025 (كانوونی دووەم بۆ نیسان)، هەرێمی كوردستان لەسەرو پشكی بڕیارلێدراویيەوە، (2) ملیارو (264) ملیۆن دۆلارى بۆ رەوانەكراوە، رێژەی ئەو داهاتە نانەوتیانەی كە رادەستی خەزێنەی گشتی كردووە كەمتر لە (15%)یە، هەرێمی كوردستان هیچ بڕە پارەیەكی لە داهاتە نەوتیەكان رادەستی خەزێنەی گشتی نەكردووە.
بەم پێیە کۆی ئەو داهاتەی هەرێم لە چوار مانگی یەکەمی (2025) دەستی کەوتووە زۆرترە لە (6 ترلیۆن و 653 ملیار و 75 ملیۆن) دینار، سەرەڕای گەڕاندنەوەی نزیکەی (200 ملیار) دینار بۆ حکومەتی ئیتحادی، لە کاتێکدا پشکی هەرێم بە پێی یاسای بودجە لە ماوەی ناوبراودا زۆرتر لە (3 ترلیۆن و 664 ملیار) دینار بووە، بەم پێیە لە ئێستادا نزیک لە (2 ترلیۆن و 999 ملیار) دینار لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، بە جۆرێک؛
- داهاتی نەوتی هەرێم بە بڕی زیاتر لە (ترلیۆنێک و 568 ملیار و 810 ملیۆن) دینارخەمڵێندراوە.
- داهاتی نانەوتی هەرێم نزیکی (ترلیۆنێک و 166 ملیار و 126 ملیۆن) دیناری بووە.
- لە حکومەتی ئیتحادییەوە بە زۆرتر لە (4 ترلیۆن و 117 ملیار و 485 ملیۆن) دینار تەمویلی هەرێم کراوە.
- هەرێم تەنها (199 ملیار و 346 ملیۆن) دیناری گەڕاندووەتەوە بۆ حکومەتی ئیتحادی.
- بەم پێیە کۆی ئەو داهاتەی هەرێم دەستی کەوتووە زۆرترە لە (6 ترلیۆن و 653 ملیار و 75 ملیۆن) دینار، لە کاتێکدا پشکی هەرێم بە پێی یاسای بودجە لە ماوەی ناوبراودا (3 ترلیۆن و 664 ملیار) دینار بووە، بەم پێیە لە ئێستادا نزیک لە (2 ترلیۆن و 989 ملیار) دینار لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، تەنها لە چوار مانگی یەکەمی 2025.
پوختەی حساباتەكانی هەرێمی كوردستانی لە ساڵی 2024
بە گوێرەی داتاکانی حکومەتی عێراق لە ساڵی 2024، هەرێمی كوردستان (6) ملیارو (50) ملیۆن دۆلاری لە سەرو پشكی خۆی وەرگرتووە، رێژەی داهاتە نەوتیە رادەستكراوەكان بە خەزێنەی گشتی كەمتر بووە لە (10%)، هیچ داهاتێكی نەوتی رادەستی خەزێنەی گشتی نەكردووە.
هەر بەپێی داتاکانی حکومەتی عێراق کۆی ئەو داهاتەی لە ساڵی (2024) دەستی کەوتووە زۆرترە لە (20 ترلیۆن و 164 ملیار و 624 ملیۆن) دینار، سەرەڕای گەڕاندنەوەی زیاتر لە (399 ملیار) دینار بۆ حکومەتی ئیتحادی، لە کاتێکدا پشکی هەرێم بە پێی یاسای بودجە لە ماوەی ناوبراودا نزیک لە (12 ترلیۆن و 168 ملیار) دینار بووە، بەم پێیە لەو ماوەیەدا نزیک لە (7 ترلیۆن و 998 ملیار) دینار لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم ماوەتەوە لە ساڵی 2024دا، بە جۆرێک؛
- داهاتی نەوتی هەرێم زیاتر لە (4 ترلیۆن و 706 ملیار و 430 ملیۆن) دیناری تێپەڕاندووە.
- داهاتی نانەوتی هەرێم (4 ترلیۆن و 700 ملیار و 9 ملیۆن) دینار بووە.
- قەرزی بانکی بارزگانی (371 ملیار) دیناربووە.
- لە حکومەتی ئیتحادییەوە بە زۆرتر لە (10 ترلیۆن و 786 ملیار و 352 ملیۆن) دینار ڕەوانەی هەرێم کراوە.
- هەرێم تەنها نزیک لە (399 ملیار و 169 ملیۆن) دیناری گەڕاندووەتەوە بۆ حکومەتی ئیتحادی.
- بەم پێیە کۆی ئەو داهاتەی هەرێم دەستی کەوتووە زۆرترە لە (20 ترلیۆن و 164 ملیار و 624 ملیۆن) دینار، لە کاتێکدا پشکی هەرێم بە پێی یاسای بودجە لە ماوەی ناوبراودا نزیکی (12 ترلیۆن و 167 ملیار 876 ملیۆن) دینار بووە، بەم پێیە لەو ماوەیەدا نزیک لە (7 ترلیۆن و 997 ملیار) دینار لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، تەنها لە ساڵی 2024 دا.
پوختەی حساباتەكانی هەرێمی كوردستانی لە ساڵی 2023
بە گوێرەی داتاکانی حکومەتی عێراق لە ساڵی 2023، هەرێمی كوردستان (4 ملیارو 100 ملیۆن) دۆلاری لە پشكی بڕیارلێدراوی خۆی زیاتر وەرگرتووە، لەبەرامبەردا هیچ داهاتێكی نەوتيی و نانەوتيی رادەستی خەزێنەی گشتی نەركردووە.
هەر بەپێی داتاکانی حکومەتی عێراق کۆی ئەو داهاتەی لە ساڵی (2023)دا هەرێم دەستی کەوتووە نزیکەی (14 ترلیۆن و 700 ملیار) دینار بووە، لە کاتێکدا پشکی هەرێم بە پێی یاسای بودجە لە ماوەی ناوبراودا نزیک لە (10 ترلیۆن و 568 ملیار) دینار بووە، بەم پێیە هەرێم زۆرتر لە (5 ترلیۆن و 525 ملیار و 300 ملیۆن) دینار لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم ماوەتەوە لە ساڵی 2023دا، بە جۆرێک؛
- داهاتی نەوتی هەرێم زیاتر لە (4 ترلیۆن و 708 ملیار و 587 ملیۆن) دیناری تێپەڕاندووە.
- داهاتی نانەوتی هەرێم نزیکی (4 ترلیۆن و 656 ملیار و 555 ملیۆن) دینار بووە.
- قەرزی بانکە حکومییەکان (ترلیۆنێک و 600 ملیار) دینار و بانکی بارزگانی (636 ملیار) دیناربووە.
- لە حکومەتی ئیتحادی بە نوسراوی ژمارە (13481) بڕی (400 ملیار) دینار و بە نوسراوی ژمارە (16442) بڕی (598 ملیار) دینار و بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە سێ گوژمە بڕی (2 ترلیۆن و 100 ملیار) ڕەوانەی هەرێم کراوە.
- بەم پێیە کۆی ئەو داهاتەی هەرێم دەستی کەوتووە لە ساڵی (2023)دا زۆرترە لە (14 ترلیۆن و 142 ملیار و 338 ملیۆن) دینار، لە کاتێکدا پشکی هەرێم بە پێی یاسای بودجە لە ماوەی ناوبراودا (10 ترلیۆن و 567 ملیار 893 ملیۆن) دینار بووە، بەم پێیە لە ساڵی (2023) نزیک لە (5 ترلیۆن و 525 ملیار 301) دینار لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، تەنها لە ساڵی 2023 دا.
