عێراق: لە 10 ساڵدا 23 هەزار كەس بە رووداوی هاتوچۆ مردون

Draw Media

2018-07-30 22:00:10



(درەو میدیا):
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە 10 ساڵی رابردوودا 66 هەزار رووداوی هاتوچۆیان تۆماركردووە كە بەهۆیانەوە 23 هەزار حاڵەتی مردن و 70 هەزار حاڵەتی برینداربوونی جیاواز تۆماركراون.
لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی " سەباح"ی عێراقی، دكتۆر ئەحمەد حەسەن ئەبو رەغیف، یەكێك لە لێپرسراوانی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند بە گوێرەی ئاماری وەزارەتەكە لە 10 ساڵی رابردوودا 66 هەزار رووداوی هاتوچۆ روویانداوە و بەهۆیەوە 22 هەزار و 952 كەس مردون و 79 هەزار كەسیش بە ئاستی جیاواز برینداربوون.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆكاری رووداوەكانی هاتوچۆشی بۆ خێرایی شۆفێرەكان و پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنمایی و یاساكانی هاتوچۆ و بێ‌ ئاگایی بەهۆی مۆبایل یان ماندوێتی گەڕاندەوە و راشیگەیاند بەشێكی زۆری رووداوەكانیش لەوەوە روودەدەن كە شۆفێران بە شێوەیەكی دەوریی ئۆتۆمبیلەكانیان ناپشكنین و كەموكوڕییەكانی چاك ناكەن.
سەرچاوە: رۆژنامەی سەباحی عێراقی

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand