Draw Media

زۆرترین دەنگی دەنگدانی تایبەتیان هێناوە

Draw Media

2024-10-19 07:54:29



درەو:
لە دەنگدانی تایبەتدا كاندیدی كۆتای (توركمان و مەسیحی) زۆرترین دەنگی دەنگدانی تایبەتیان هێناوە، كاندیدەكەی رەیان كلدانی یەكەمە.
بەپێی دەنگی جیاكراوەی تا ئێستا زۆرترین دەنگی ناو كاندیدەكان كاندیدی كۆتاكانە.
- (دانا ئامانج ) كاندیدی بزووتنەوەی بابلیۆن بەسەرۆكایەتی رەیان كلدانی لە بازنەی سلێمانی زۆرترین دەنگی هێناوە كە بەپێی دەنگی جیاكراوە نزیكەی (4 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە كە بەرزترین دەنگە، بەتایبەت لە شارباژێر زۆرترین دەنگی هێناوە، تەنانەت هێچ كاندیدێكی یەكێتی لە سنوری سلێمانی دەنگەكانی نەگەیشتووەتە (2) هەزار دەنگ.
نەجدەت نوری كاندیدی كۆتای توركمان لە بازنەی سلێمانی زۆرترین دەنگی كۆتای توركمانی هێناوەو دەنگەكانی زیاتر لە (3) هەزار دەنگەو پێدەچێت وەك كۆتای توركمان لە سلێمانی ەركەوێت.
- مونا قەهوەچی كاندیدی كۆتای توركمان زۆرترین دەنگی ناو كاندیدەكانی بردووە لە دەڤەری باڵەكایەتی لەناو هێزە ئەمنییەكان.
- جەیمس حەسدو هیدو كۆتای مەسیحی لە بازنەی دهۆك زۆرترین دەنگی ناو هێزە ئەمنییەكانی بردووە لە بازنەی دهۆك.
بەو پێییەش لە بازنەی سلێمانی كاندیدەكەی رەیان كلدانی زۆرترین دەنگی كۆتای مەسیحی دەبات لە بازنەی هەولێریش كاندیدەكەی رەیان كلدانی (674) دەنگی بەدەستهێناوەو ململانێ دەكات بۆ بەدەستهێنانی كورسی كۆتای مەسیحی لەو پارێزگایە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand