"لە هەر چوار دەنگێك یەكێكیان ساختەكراوە"

Draw Media

2018-06-13 10:54:33



رۆژنامەی هاوڵاتی لە ژمارەی ئەمرۆیدا 13/6/2018 لە مانشێتێكیدا دەنوسێت"لە هەرچوار دەنگێك یەكێكیان ساختەكراوە"
رۆژنامەكە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ سەعید كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامداوەو رایگەیاندووە: ئەو ساختەكاریەی كراوە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ژمارەیەكی زۆر بووە، بەشێوەیەك نزیكەی 11 ملیۆن هاوڵاتی دەنگی داوە، لەو ژمارەیە دوو ملیۆن و 500 هەزار بۆ نزیكەی سێ ملیۆن دەنگی هاوڵاتییان ساختەیان تێدا كراوە.
بەم پێیەش بێت لە هەرچوار دەنگێك كە دراوە دەنگێكی ساختە بووە، ساختەكاریەكانیش دوو جۆرن، جۆرێكیان بەدەست و جۆرێكی تریان بە ئەلكترۆنی. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand