زیاتر هەزار " ئیسلامیی" لە ئەڵمانیاوە بۆ شەڕ چونەتە سوریا و عێراق

Draw Media

2018-05-31 13:39:05



حكومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند زیاتر لە هەزار " ئیسلامیی"  لە چەند ساڵی رابردوودا چوونەتە عێراق و سوریا و پەیوەندییان بە رێكخراوی تیرۆریستییەكانی وەكو داعشەوە كردووە و 243 كەسیش لە ئەڵمانیا پەیوەندییان بە شەڕڤانانی كوردەوە كردووە.
حكومەتی ئەڵمانیا لە وەڵامی پرسیاری فراكسیۆنی پارتی چەپی ئەڵمانیا لە پەرلەمان راشیگەیاند بەڵگەیان هەیە كە 170 ئیسلامیی ئەڵمانیی لە سوریا و عێراق و لەمیانی شەڕەكاندا كوژراون.
هەروەها حكومەتی ئەڵمانیا ئاشكراشیكردووە كە لە ساڵی 2013 ەوە 243 كەس لە ئەڵمانیاوە پەیوەندییان بە شەڕڤانانی كوردەوە كردووە لە رۆژئاوای كوردستان و لەو ژمارەیەش 20یان لە شەڕەكاندا گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوە: DW

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand