درەو: # لە هەرێمی کوردستان (408) دادوەرو داواکاری گشتی لە دامەزراوە دادوەرییەکانی هەرێمی کوردستان خزمەت دەکەن کە نیوە زیاتریان دادوەرن. بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی (2/1/2022 تا 31/12/2022) ژمارەی ئەو مامەڵانەی لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراون بریتین لە (116 هەزار و 575) مامەڵە. # ئەنجومەنی دادوەری رۆژی (20/1/2019)ەوە داوا لە ئەنجومەنی پەیمانگای دادوەری هەرێمی کوردستان کردووە، دادگاکانی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی داواکاری گشتی پێویستیان بە (45) دادوەر و (15) داواکاری گشتی هەیە بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاری بکات، دوای شیاندنی ئەو (60) کەسە لە (2/7/2023) نێچیرڤان بارزانی فهرمانی ههرێمی بۆ دامهزراندنی (45) دادوهرەکە دهركرد. داتاکانی دادبینی و ژمارەی دادوەر و داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان ئەنجومەنی دادوەری بە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت و دەسەڵاتی سێیەمە لە پاڵ دەسەڵاتی یاسادانان (پەرلەمان) و دەسەڵاتی جێبەجێکردن (حکومەت)، كاروباری ئەم ئەنجومەنە بەپێی یاسای دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی كوردستان ژمارە (23)ی ساڵی (2007) ڕێكخراوە. پاڵپشت بە زانیارییەکانی ئەنجومەنەکە لە هەرێمی کوردستان (408) دادوەرو داواکاری گشتی لە دامەزراوە دادوەرییەکانی هەرێمی کوردستان خزمەت دەکەن، کە نیوە زیاتریان دادوەرن. بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی (2/1/2022 تا 31/12/2022) ژمارەی ئەو مامەڵانەی لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراون بریتین لە (116 هەزار و 575) مامەڵە. بە جۆرێک؛ لە پارێزگای هەولێر؛ (40 هەزار و 81) مامەڵە لە پارێزگای سلێمانی؛ (46 هەزار و 282) مامەڵە لە پارێزگای دهۆک؛ (25 هەزار و 70) مامەڵە لە دادگاکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و گەرمیان؛ (5 هەزار و 42) مامەڵە. بەڵام ژمارەی دادوەر و داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان، لە ئاستی پێویستی ئەو خواستەی هاوڵاتیان و دانیشتوانی هەرێمی کوردستان نیە، چونکە بەهۆی کەمی دادوەر و داواکاری گشتی دەیان و سەدان کەیسی دادبینی لە داداگاکانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیاندا جێبەجێ ناکرێن، دادوەرو دادگاکان بە فریای ڕایی کردنیان ناکەون، یان ناچارن بەشێک لە دادبینییەکان بەخێرایی تێپەڕێنن. بۆ نمونە بەپێی (یاسای مورافەعاتی مەدەنی) پێویستە هەر دەعوایەک لە دانیشتنێکەوە بۆ دانیشتنێکی دیکەی دادگا ماوەی (20) رۆژە زیاتر دوانەخرێت، بەڵام بەهۆی کەمی دادوەرەوە لە بەشێک لە دادگاکان ئەو ماوەیە زۆر زیاترەو کەمترین دواخستن لە نێوان (3 - 5) مانگ دەخایەنێت جاری واش هەیە دەگاتە (10) مانگ. ئەمە سەرباری ئەوەی فەرمانی کردنەوەی دەیان دادگای بوارە جیاوازەکان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان هەیە بە هۆی نەبوونی داوەری پێویستەوە نەتوانراوە بکرێنەوە. پەیمانگای دادوەری بۆ پێگەیاندنی دادوەرو داواکاری گشتی پەیمانگای دادوەری لە هەرێمی کوردستان بەپێ ی یاسای ژمارە (7) ساڵی 2009 دامەزراوە و لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان ژمارە (102) لە رێکەوتی 13/7/2009 بڵاوکراوەتەوە، بە شێوەیەکی فەرمی لە 26/6/2011 دەستی بە کارەکانی کردووە. لە ماددەی (دووەم)ی یاسای پەیمانگای دادوەری چەند ئامانجێکی گرنگی دامەزراندنی ئەم دەزگایەی ئاماژە پێکردووە کە بریتیە لە؛ یەکەم: ئامادەکردنی دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی . دووەم: شیاندنی دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی، ئەوانەی کە لە پلەی سێهەم و چوارەمن و هێشتا لە وەزیفەدان. سێیهم: شایاندنی كادیره یاساییه جۆربهجۆرهكان لهفهرمانبهرانی ئهنجومهنی دادوهری و وهزارهتی دادو، وهزارهت و دهزگاكانی تری حكومهت و بهرزكردنهوهی كاراییان. وەک لە مادەی سێیەمی یاساکەدا هاتووە؛ پەیمانگەی دادوەری لەلایەن ئەنجومەنێکەوە سەرپەرشتی دەکرێ کە لە (9) کەس پێك دێت و بریتین لە (سەرۆك و جێگر و حەوت ئەندام). ئەم پەیمانگەیە لەسەر خواست داواکاری ئەنجومەنی دادوەری و پێویستی پێگەیاندنی کادر، خول دەکاتەوەو تا ئێستا پەیمانگاکە چوار خولی پێگەیاندنی دادوەران و داواکاری گشتی کۆتایی پێهێناوە . بەپێی توێژینەوەیەکی (د. ئالان بههائهددین عهبدوڵڵا ئهلمودهڕیس؛ مامۆستا له كۆلێژی یاسا/ زانكۆی سهڵاحهددین) لە ژێر ناونیشانی "ئاڵنگارییەكانی بەردەم سەربەخۆییی دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی كوردستان" لە بارەی پەیمانگای دادوەرییەوە نوسیویەتی؛ "ئەوەی جێگەی تێبینییە ئەم پەیمانگایە، كە تاكە كەناڵی یاساییی پێگەیاندنی دادەوەرانە، كەچی سەر بە وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، ئەویش پاڵپشت بە یاسای ژمارە (13)ی ساڵی (2007). لكاندنی ئەم پەیمانگایە لە ڕووی كارگێڕییەوە بە دەسەڵاتی جێبەجێكردن، بە شێوازێكی دەستوەردان لە كاروباری دەسەڵاتی دادوەری هەژمار دەكرێت، چونكە نابێت دەسەڵاتی جێبەجێكردن هیچ ڕۆڵێكی لە دامەزراندنی دادوەرەكان هەبێت و، پێویستە ئەم ئەركە بە دەسەڵاتی دادوەری بسپێردرێت". دامەزراندنی دەرچوانی خولی چوارەمی پەیمانگای دادوەری لە هەرێمی کوردستان بەپێی بە دواداچونێک، تایبەت بە دەرچوانی خولی چوارەمی پەیمانگای دادوەری لە هەرێمی کوردستان، بە پێی نوسراوێکی ئەنجومەنی دادوەری، کە ژمارە (122) رۆژی (20/1/2019)ی لەسەرە (هاوپێچە)، داوا لە ئەنجومەنی پەیمانگای دادوەری لە هەرێمی کوردستان کراوە، دادگاکانی هەرێمی و کوردستان و فەرمانگەی داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان پێویستیان بە (60) دادوەر و داواکاری گشتی هەیە (بەو شێوەیەی لە خوارەوە رونکراوەتەوە)، بۆ خولی چوارەمی ساڵی خوێندنی (2019 - 2020). دواتر نوسراوێکی وەزارەتی دادی هەرێم بە ژمارە (6/1296) لە (19/4/2021) بە واژۆی وەزیری داد ئاراستەی (ئەنجومەنی دادوەری) کراوە سەبارەت بە ڕاو بۆچونیان دەربارەی ژمارەی ئەو دادوەرانەی لە پێشتر و لە نوسراوی (122)ی (20/1/2019) دوایان کردبوو هەمان ئەو ژمارەیەیە (هاوپێچە). بۆیە بە نوسراوێکی دیکە کە ژمارە (1/3/1769)ی رۆژی (21/6/2022)ی لە سەرە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە دانیشتنی رۆژی (14/6/2022) بە کۆی دەنگ ڕایان سپارد کە هەمان رێژەی دیاریکراو لە ناوەرۆکی نوسراوی ژمارە (122 لە 20/1/2019) بە بێ گۆڕانکاری جێبەجێ بکرێت (هاوپێچە). بۆیە لە (27/6/2022) وەزیری دادی هەرێم بە هامشێک لەسەر نوسراوەکەی ئەنجومەنی دادوەری بۆ (بەڕێوەبەری گشتی داد) دەنوسێت؛ "ئەگەر پەیوەندی لەگەڵیان بکەی هەر کاتەک معامەلە دامەزراندنی دادوەرەکان جوڵان ئاگادارمان بکەن داکو وەزارەت هەمان کار بۆ ئەندامانی داواکاری گشتی بکات". دوای ئەوەی دەرچوانی خولی چوارەمی پەیمانگای دادوەری لە (28/3/2022)ەوە، سەرجەم ڕێکارە یاساییەکانی شیاوێتیان بۆ دامەزراندن وەک (دادوەر و داواکاری گشتی) تەواوکردووە. بەپێی ماددهی ههژدهم: یاسای ژماره (7) ی ساڵی 2009 یاسای پهیمانگهی دادوهری ههرێمی كوردستان ـ عێراق "دهرچووی پهیمانگه بهپێی فهرمانی (مرسوم) ههرێم دادهمهزرێ، لهمهنسهبی قازی سنفی چوارهم ئهگهر بۆ قازێتی شیاو كرابوو، یان به وهزیفهی جێگری داواكاره گشتی لهسنفی چوارهم دادهمهزرێ ئهگهر بۆ ئهم وهزیفهیه شایان كرابوو، ئهوهش به مووچه و سنف و ئهو پلهیهی كهبهپێی بڕوانامهكه و خزمهت و ئیش و ئهو (قدم)هی كه بهپێی حوكمهكانی ئهم یاسایه پێی دهدرێ. ماوهی خوێندن له پهیمانگهكهدا به مومارهسه دادهنرێت بۆ مهبهستی دامهزراندن و دیاریكردنی مووچه بۆ كهسێك كه خاوهن وهزیفه نهبێت". دوای تێپەڕبوونی (ساڵێک و سێ مانگ) بەسەر تەواوبوونی خولی چوارەمی پەیمانگای دادوەری و پێگەیاندنی (60) کادری شیاو بۆ (دادوەر و داواکاری گشتی). دلشاد شهاب - وتهبێژی سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان (2023/7/2) ڕایگەیاند؛ "ئهمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان، فهرمانی ههرێمی بۆ دامهزراندنی (45) دادوهر دهركرد كه دهرچووی خولی چوارهمی پهیمانگهی دادوهرین و له ماوهی دوو ساڵدا لهڕووی زاستی و پراكتیكییهوه بۆ پرۆسهی دادبینی، ئاماده كراون". هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاندووە؛ "دوای گهیشتنی داواكاریی ئهنجومهنی دادوهریی ههرێمی كوردستان بۆ سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان به دامهزراندنیان، دادوهران له ڕۆژی دهرچوونی فهرمانی ههرێمی و واژۆكردنییهوه لهلایهن بهڕێز سهرۆكی ههرێمی كوردستانهوه، دادهمهزرێن و دوای سوێندخواردنی یاسایی، له دامودهزگاكانی دادوهری له ههرێمی كوردستان، دهستبهكار دهبن". ئەوەشی ئاشکرا کردووە "ههر لهم چوارچێوهیهدا (15) جێگری داواكاری گشتی له ههرێمی كوردستان دهستبهكار دهبن كه پێشتر فهرمانی دامهزراندیان لهلایهن بهڕێز سهرۆكی ههرێمی كوردستانهوه بۆ واژۆ كراوه".
راپۆرت:درەو خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ خۆی خانەنشینكرد، بەپێی یاسا ئەو پەرلەمانتارانەشی كە مەرجی خانەنشینییان تێدا نییە مانگانە لانی كەم بە (ملیۆنێكو 700 هەزار) دینار خانەنشین دەكرێن، لە خولی پێنجەمدا تەنیا (7) پەرلەمانتار موچەی خانەنشینییان رەتكردوەتەوە، ئەو (6) پەرلەمانتارەی كە لەدوای درێژكردنەوەكەوە سوێندیانخوارد موچەی خانەنشینی نایانگرێتەوە، بەڵام لە پەرلەمانی داهاتووی كوردستانەوە ئیتر ئەوانەی مەرجی یاساییان تێدا نەبێت، خانەنشین ناكرێن. دیوانی پەرلەمان بەپێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقەوە لە 30 حوزەیرانەوە پەرلەمانتارانی رەوانەی خانەنشینی كردووە، ئەگەر سكاڵای یاسایی تۆمار بكرێت، لە 6ی تشرینی دووەمی 2022ەوە پەرلەمانتاران خانەنشین دەكرێنو موچەی 8 مانگی رابردووشیان لێوەردەگیرێتەوەو بە موچەی خانەنشینیەكەیان مەقاسەیان بۆ دەكرێت، وردەكاری زیاتر لەم راپۆرتەدا. پەرلەمان خۆی خانەنشین دەكات پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ دەستیپكرد بە مامەڵەی خانەنشینبوونی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم، دیوانی پەرلەمان لەكۆی (111) پەرلەمانتار، نوسراوی خانەنشینبوونی بۆ (104) پەرلەمانتار كرد، نوسراوەكەی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی كرد لە وەزارەتی دارایی. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، دیوانی پەرلەمانی كوردستان رۆژی 30 حوزەیرانی ئەمساڵی وەكو دواین رۆژی كاری پەرلەمان دیاریكردووە، ئەم رۆژەی كردووە بە بنەما بۆ خانەنشینبوونی پەرلەمانتاران، ئەمە بەواتای ئەوە دێت پەرلەمانتاران بۆ مانگی حوزەیرانیش كە هێشتا موچە دابەش نەكراوە، هەمان موچەی خۆیان وەكو پەرلەمانتار وەردەگرن نەك موچەی خانەنشینی. (درەو) زانیویەتی، دیوانی پەرلەمان بە دوو لیست ناوی پەرلەمانتارانی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی كردووە: • لیستی یەكەم لەناوی (104) ئەندام پەرلەمان پێكهاتووە. • لیستی دووەم ناوی (7) پەرلەمانتار لە خۆدەگرێت كە، (5) پەرلەمانتاریان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامینو لە رۆژی 1ی ئازاری ئەمساڵەوە نوسراوی خانەنشینبوونیان بۆ كراوە، (2) پەرلەمانتارەكەی تریش كە بریتین لە هەریەكە لە (عەلی حەمەساڵحو شایان عەسكەری) لە بنەڕەتەوە وەرگرتنی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتارییان رەتكردوەتەوە. كێن ئەوانەی خانەنشینییان رەتكردوەتەوە ؟ یاسای چاكسازی كە رۆژی 16ی كانونی دووەمی 2020 لە پەرلەمانی كوردستان پەسەندكرا، بۆ رێگریكردن لە موزایەدەكردن، بڕگەیەكی تێیدا جێگیر كراوە كە دەڵێ:" ئەندام پەرلەمان بە ئارەزوومەندانە مافی دەستبەرداربوونی لە مافو شایستە خانەنشینییەكانی وەك راسپێردراو هەیە، بەمەرجێك لە ماوەیەك كە لە (30)رۆژ تێپەڕن نەكات لە رێكەوتی بەركاربوونی ئەم یاسایە، داواكاری پێشكەش بە دیوانی پەرلەمان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی رێكاری یاسایی پێویست. لەكۆی (111) ئەندامەكەی پەرلەمانی كوردستان، تەنیا (7) پەرلەمانتار فۆرمی رەتكردنەوەی وەرگرتنی موچەی خانەنشینییان پڕكردوەتەوەو موچەی خانەنشینی وەرناگرن، كە ئەمانەن: • عەلی حەمەساڵح • شایان عەسكەری • شیرین ئەمین • كازم فاروق • موژدە مەحمود • كاوە عەبدولقادر • سیپان ئامێدی خانەنشینیی بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی دیوانی پەرلەمان لە رۆژی 30 حوزەیرانەوە پەرلەمانتارانی خانەنشین كردووە، ئەمە لەكاتێكدایە بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق، خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2022ەوە ماوەی یاسایی تەواوبووەو درێژكردنەوەكەی هەڵوەشاوەتەوە. ئێستا لەسەر بنەمای نوسراوی دیوانی پەرلەمان، بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەرێم لە رۆژی یەكی تەموزەوە موچەی خانەنشینی بۆ پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم دەبەستێت، بۆ ئەوەی پەرلەمانتاران لە 6ی تشرینی دووەمی 2022ەوە رەوانەی خانەنشینی بكرێن بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی، پێویست بەوە دەكات لە دادگاكان سكاڵای یاسایی لەسەر ئەم بابەتە تۆمار بكرێت. رۆژی 30ی ئایاری ئەمساڵ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق حوكمی خۆی لەبارەی ئەو سكاڵایانە راگەیاند كە دژی درێژكردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان تۆماركرابوون، دادگا بڕیاریدا درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لە رۆژی درێژكردنەوەكەیەوە واتا لە رۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2022ەوە نادەستورییە. پابەندبوون بەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی، دوو لێكەوتی دارایی لەسەر ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەجێدەهێڵت، كە ئەمانەن: لێكەوتی یەكەم: دەبێت دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانو پەرلەمانتاران لە رۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2022ەوە موچەی خانەنشینییان بۆ ببەسترێت، چونكە پەرلەمان لەوكاتەوە وادەی یاسایی كۆتایی هاتووە، ئەمەش بەواتای ئەوە دێت دەبێت سەرۆكایەتی پەرلەمانو پەرلەمانتاران ئەو پارانە بگەڕێننەوە كە مانگانە وەكو موچەی پەرلەمانتاریی لەماوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەماندا وەریانگرتووە، واتا بە تێكڕا دەبێت پەرلەمانتاران موچەی (8) مانگ بگەڕێننەوە كە بۆ هەر پەرلەمانتارێك بە تێكڕا بڕی ئەم پارەیە دەكاتە (64 ملیۆنو 680 هەزار) دینار، چونكە موچەی مانگانەی هەر پەرلەمانتارێك بڕەكەی (8 ملیۆنو 85 هەزار) دینارە، ئەگەر پەرلەمان پابەند بێت بە بڕیاری دادگای فیدراڵییەوەو موچەی ئەو مانگانە بگەڕێنێتەوە كە دوای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانەوە پەرلەمانتاران وەریانگرتووە، ئەوا تێكڕای ئەو پارەیە بڕەگەی دەگاتە زیاتر لە (7 ملیارو 200 ملیۆن) دینار. ئەگەر بڕیار بدرێت لەسەر ئەوەی پەرلەمانتاران موچەی 8 مانگی رابردوویان بگەڕێننەوە، ئەوا دەبێت بۆ ئەو 8 مانگە موچەی خانەنشینیان بۆ ئەژمار بكرێت، ئیتر لەم رێگەیەوە دەتوانرێت پاكتاوی ئەو پارانە بكرێت كە وەكو پەرلەمانتار وەریانگرتووە، ئەمەش بەشێوەی لێبڕینی مانگانە لە موچەی خانەنشینییەكەیان (ئەم حساباتە بۆ ئەو 7 پەرلەمانتارەی موچەی خانەنشینییان رەتكردوەتەوە جیاوازە، ئەمانە دەبێت لەسەر گیرفانی خۆیان پارەی ئەو 8 مانگە بگەڕێننەوە، چونكە موچەی خانەنشینییان نییە تاوەكو مەقاسەیان بۆ بكرێت). لێكەوتی دووەم: هەموو ئەو پەرلەمانتارانەی كە لەدوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمان سوێندی یاساییان خواردووە واتا لەدوای رۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2022، موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاریی نایانگرێتەوە، چونكە: - بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان لەو رۆژەوە كە درێژكراوەتەوە هەڵوەشاوەتەوە، ئەمەش بەواتای ئەوە دێت ئەوانەی لەدوای 6ی تشرینی دووەمی 2022ەوە سوێندیان خواردووە، سوێندەكەیان هەڵوەشاوەتەوەو نابن بە پەرلەمانتار، ئەمانە ژمارەیان (6) پەرلەمانتارەو موچەی خانەنشینی پەرلەمان نایانگرێتەوە، ئەم كەسانە نەك موچەی خانەنشینی وەرناگرن، دەبێت ئەو پارانەش بگەڕێننەوە كە مانگانە وەكو موچەی پەرلەمانتاریی وەریانگرتووە، ئەم پەرلەمانتارانە بریتین لە هەریەكە لە: • سۆز عەبدولقادر • دلێر عەبدولخالق • مەهدی خاكی • عەبدوڵا وەرتێ • لەیلا عەلی عەبدولعەزیز • بێریڤان فەقێ ئیسماعیل - تەنانەت ئەگەر گریمانە بكرێت بڕیاری دادگای فیدراڵیش بۆ هەڵوەشاندنەوەی درێژكردنەوەی پەرلەمان بوونی نییەو جێبەجێ ناكرێت، هێشتا ئەوانەی لە تەموزی 2020وە بوون بە پەرلەمانتار، خانەنشینی پەرلەمان نایانگرێتەوە، چونكە بەپێی خاڵی (3) لە بڕگەی (سێیەم)ی ماددەی (7)ی یاسای (چاكسازیی لە موچەو دەرماڵەو بەخشینو ئیمتیازاتەكانو خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان)، ئەو كەسانەی لەدوای بەركاربوونی یاساكە وەك راسپێردراو بە خزمەتی گشتی رادەسپێردرێن، موچەی خانەنشینی نایانگرێتەوە)، یاسای چاكسازی لە رۆژی 1ی تەموزی 2020ەوە كەوتوەتە بواری جێبەجێكردن، واتا ئەوانەی لەدوای 1ی تەموزی 2020 وەكو پەرلەمانتار دەستبەكاربوون، موچەی خانەنشینی پەرلەمانتار نایانگرێتەوە، ئەم بڕگەی یاساكە (6) پەرلەمانتار دەگرێتەوە كە بریتین لە هەریەكە لە: • سۆز عەبدولقادر • دلێر عەبدولخالق • مەهدی خاكی • عەبدوڵا وەرتێ • لەیلا عەلی عەبدولعەزیز • بێریڤان فەقێ ئیسماعیل 48 ملیۆن دینار لە پاداشتی خزمەتدا سەرباری موچەی خانەنشینی، بەگوێرەی یاسای بەركار، هەموو فەرمانبەرێك دوای خانەنشینبوونی بڕی (6) موچەی تەواوی بەسەریەكەوە وەكو رێزلێنان پێدەدرێت، پەرلەمانتاران لەم بڕگە یاساییە سودمەند دەبن. كۆی گشتی ئەو پارەی كە بە یەكجارو وەكو رێزلێنانی خزمەت بە پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەدرێت دوای خانەنشینبوونیان، بڕی (48 ملیۆنو 510 هەزار) دینارە بۆ هەر پەرلەمانتارێكی خانەنشین، ئەم بڕە پارەیە ئەو (7) پەرلەمانتارە ناگرێتەوە كە وەرگرتنی موچەی خانەنشینییان رەتكردوەتەوە. ئەم پارەیە كە پێی دەوترێت "تەكریمی" خانەنەنشینیی، بۆ خانەنشینی خولی پێنجەمی پەرلەمان بە تێكڕا بڕەكەی نزیكەی (5 ملیار) دینارە. یاسای چاكسازیو خانەنشینی پەرلەمانتاران 16ی كانونی دووەمی 2020 پەرلەمانی كوردستان یاسای (چاكسازی لە موچەو دەرماڵەو بەخشینو ئیمتیازاتەكانو خانەنشینی) پەسەند كرد، ئەم یاسایە بە گەورەترین دەستكەوتی خولی پێنجەمی پەرلەمانو كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم تەماشا دەكرێت. بەگوێرەی ئەم یاسایە هەندێك موچەی خانەنشینی پەرلەمانتارانی خولەكانی پێشوو رێكخرایەوەو بۆ داهاتووش رێگری كراوە لە خانەنشینبوونی پەرلەمانتاران بەبێ بوونی مەرجی یاسایی. یاسای چاكسازی بۆ خولەكانی داهاتووی پەرلەمان دوو مەرجی دیاریكردووە بۆ خانەنشینبوونی پەرلەمانتار كە ئەمانەن: • تەمەنی 45 ساڵی تەواو كردبێت • ماوەی 15 ساڵ خزمەتی وەزیفی هەبێت واتا بەگوێرەی یاساكە بەبێ بوونی ئەم دوو مەرجە یاساییە لە داهاتوودا پەرلەمانتاران خانەنشین نابن. یاساكە كە لە خولی پێنجەمدا دەرچووە، هەندێك بواردنی بۆ پەرلەمانتارانی ئەم خولەكە كردووە، ئەمە بۆ ئەوەی دژی یاساكە نەوەستنەوەو دەنگی پێبدەن، بواردنەكە بەوشێوەیە، ئەو ئەندامانەی خولی پێنجەم كە تەمەنو مەرجی خانەنشینبوونیان تێدا نییە، بە رێژەیەك كە لە 25%ی تێكڕای خەرجی دوا موچەو دەرماڵەكەی زیاتر نەبێت، خانەنشین بكرێن. تێكڕای موچەو دەرماڵەی پەرلەمانتار بریتییە لە (8 ملیۆنو 85 هەزار) دینار، واتا ئەو پەرلەمانتارانەی خولی پێنجەم كە مەرجی خانەنشینبوونیان تێدا نییە، بە بڕی 25%ی تێكڕای موچەكەیان خانەنشین دەكرێنو موچەی خانەنشینییان دەبێت نزیكەی (2 ملیۆن) دیناری مانگانە، ئەمە بە ئەژماركردنی دەرماڵەی بڕوانامەشەوە. نمونەیەك بەپێی ئەم بڕگەیە، پەرلەمانتارێكی خولی پێنجەم كە تەنیا چوار ساڵ كاروباری گشتی راپەڕاندووەو مەرجی (15) ساڵ خزمەتی نییەو تەمەنیشی نەگەیشتووەتە (45) ساڵ، لە بەرزترین ئاستدا ئەگەر بڕوانامەی دكتۆرای هەبێت لەگەڵ چوار ساڵی خزمەتی پەرلەماندا، رێژەی 25%ی كۆی ئەو موچەیەی وەكو خانەنشینی بۆ ئەژماردەكرێت كە ئێستا وەكو پەرلەمانتار وەریدەگرێت، واتە لە كۆی (8 ملیۆنو 85 هەزار) دینار كە ئێستا وەریدەگرێت، بە (2 ملیۆنو 21 هەزار) دینار خانەنشین دەكرێت، خۆ ئەگەر بڕوانامەشی نەبێت لە كەمترین ئاستدا موچەی خانەنشینییەكەی بەپێی یاساكە دەگاتە زیاتر لە (ملیۆنێكو 700 هەزار) دینار. تەنیا لە خولی پێنجەمی پەرلەماندا، ئەوانەی ئەم بڕگەیە دەیانگرێتەوەو مەرجی یاساییان تێدا نییە، (77) پەرلەمانتارە لەكۆی (111) پەرلەمانتار، واتای 69%ی ئەندامانی خولی پێنجەم مەرجی یاسایی خانەنشینبوونیان تێدا نییە، ئەمە هۆكارەكەیە كە لە یاساكەدا بواردنیان بۆ خۆیان كردووەو بەرێژەی 25%ی موچەكەیان خانەنشین دەبن. ئەوانەی خانەنشین بوون پەرلەمانتارانی خولەكانی پێشوو كە بەرێژەی 80%ی تێكڕای موچەكانیان خانەنشین بوونو مانگانە بڕی (6 ملیۆنو 464 هەزار) دیناریان وەردەگرت، بەپێی یاسای چاكسازی موچەكەیان كەمكرایەوە. یاسای چاكسازی مەرجی خانەنشینبوونی بەسەردا سەپاندن، واتا تەمەنی 45 ساڵو 15 ساڵ خزمەت، بەڵام یاساكە هەمان دەرفەتی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پێداونو ئەوانەیان كە مەرجی خانەنشینبوونیان تێدا نییە، بەرێژەی 25%ی تێكڕای موچەكانیان لەكاتی پەرلەمانتاریدا خانەنشین كراون. ئەم توێژە لە پەرلەمانتاری خانەنشین، دوای چەند مانگێك لە بەركاربوونی یاسای چاكسازیش هەر بە پێوەرە كۆنەكە مانگانە زیاتر لە (6 ملیۆن 464 هەزار) دیناریان وەردەگرت، بەڵام ئێستا ئەو پارە زیادەیان لێوەردەگیرێتەوەو مانگانە لە موچەی خانەنشینییەكەیان دەبڕدرێت. خانەنشیی پەرلەمان لە كوردستان بەگوێرەی راپۆرتی سێیەمی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، لە هەرێمی كوردستان (394) پەرلەمانتاری خانەنشین هەیە، ئەگەر لیستی خانەنشینی خولی پێنجەمیشی بۆ زیاد بكرێت كە (104) پەرلەمانتارە، ئەوا بە تێكڕا ژمارەی پەرلەمانتاری خانەنشین لە هەرێم بۆ (498) كەس بەرزدەبێتەوە.
(درەو): 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی حوزەیرانی نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (7 ملیارو 115ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (100ملیۆن و 59ھەزارو 52) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 335ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (71,11) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ئایاری نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (7 ملیارو 306ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (102 ملیۆن و 436ھەزارو 387) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 305ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (71,3) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی نیسانی نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (7 ملیارو 796ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت ( 98 ملیۆن و 634 ھەزارو 947) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 288 ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (79) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک.
شیكاری: درەو عێراق لە ڕێگەی دەیان کێڵگەی نەوتی دەوڵەمەند و سەدان بیرەوە، دەتوانێت بەرهەمی نەوتەکەی لە دەیان ڕێگە و بۆری جیاوازەوە هەناردە بکات و پێداویستییە نەوتییەکانیشی لە ڕێگەی دەیان پاڵاوگەی ناوخۆییەوە ئامادەی بازاڕەکانی ناوخۆ بکات، بۆیە رەنگە پێویستی بە بەكارهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان نیە. # بەگوێرەی ئامارەکانی "سۆمۆ" عێراق (4 ملیۆن و 600 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەمدەهێنێت، کە هاوتەریبە لەگەڵ پشکی بەرهەمهێنانی عێراق بەپێی ڕێککەوتنی "ئۆپێک پڵەس". ئەمەش ئەوە دەردەخات عێراق پێویستی بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم نیە، لە قەبارەی هەناردەکردن و بەکاربردنی ناوخۆشدا سەرڕێژی بەرهەمی هەیە. # وەزیرانی هاوپەیمانی "ئۆپێک پڵەس" لە (5/6/2023) پشکی عێراقیان لە بەرهەمهێنانی نەوت لە ماوەی ساڵی (2024)دا دیاری کردووە بە (4 ملیۆن و 431 هەزار) بەرمیل/رۆژانە و عێراقیش خۆبەخشانە دەستهەڵدەگرێت لە بەرهەمهێنانی (210 هەزار) بەرمیل/رۆژانە لە پێناوە سەقامگیری و پاراستنی نرخی نەوت. # بەپێی یاسای بودجەی ساڵی (2023)، عێراق لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەکردنی (3 ملیۆن و 500 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانەی جێگیرکردووە، بەم پێیەش دوای دەستهەڵگرتن لە بەشێکی بەرهەم و جگە لە (400 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بڕی (721 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانەی عێراق هەناردە ناکرێت و بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ بەکاردەهێنرێت، ئەمەش هاوتا دەبێت لەگەڵ پشکی بەرهەمهێنانی عێراق بەپێی ڕێککەوتنی "ئۆپێک پڵەس". قەبارەی و بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق و بەبێ نەوتی هەرێمی کوردستان نەوت بە شادەمار و بزوێنەری سەرەکی ئابووری عێراق دادەنرێت، سەباری بوونی ژێرخانی گەورەی بیر و پاڵاوگە و هێڵی گواستنەوەی نەوت. چونکە خاکی عێراق سامانێکی زۆری نەوتی تێدایە و لە قەبارەی یەدەگی نەوتدا پلەی پێنجەمی جیهانی گرتووە بە بوونی (148 ملیار و 800 هەزار) بەرمیل نەوت و دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی خاوە لە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی "ئۆپیک" لە دوای وڵاتی سعودییەوە. لە بارودۆخی ئاساییدا عێراق توانایەکی گەورەی بەرهەمهێنانی هەیە بە تێکڕای بەرهەمی (4.6 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئابوری وڵاتیش بە پلەی هەرە باڵا پشت بە داهاتەکانی نەوت دەبەستێت بۆ دابینکردنی بودجەی گشتی وڵات تا ئاستی پڕکردنەوەی (95%)ی خەرجییەکانی دەوڵەت، پلانی ئەوەشی هەیە تا ساڵی (2027)دا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکە بگەیەنرێتە (7 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا. بەڵام لە (17/11/2022) عەلا ئەلیاسیری سەرۆکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بە رۆیتەرزی ڕایگەیاندووە؛ "توانای بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی عێراق نزیکە لە (5 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەڵام بەگوێرەی ئامارەکانی "سۆمۆ" لە مانگی تشرینی یەکەمی (2022)دا (4 ملیۆن و 651 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەمهێنراوە، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ پشکی بەرهەمهێنانی عێراق بەپێی ڕێککەوتنی "ئۆپێک پڵەس". هاوکات بەپێی ڕاپۆرتێکی "شەفەق نیوز" لە (5/6/2023) پشکی عێراق لە بەرهەمهێنانی نەوت لە ماوەی ساڵی (2024) دەگاتە (4 ملیۆن و 220 هەزار) بەرمیل، لە هەواڵەکەدا ئەوە هاتووە کە؛ "وەزیرانی هاوپەیمانی "ئۆپێک پڵەس" بڕیاریاندا مانگی بنەڕەتی هەموار بکەنەوە - کە لەڕێگەیەوە ڕێژەی بەرهەمهێنانی وڵاتانی "ئۆپێک پڵەس" دیاری دەکرێت، کە لە (1ی 1 تا 31ی کانوونی دووەمی 2024) دەستپێدەکات". بەپێی خشتەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ وڵاتانی "ئۆپێک پڵەس"، پشکی عێراق لە بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ساڵی (2024) دەگاتە (4 ملیۆن و 431 هەزار) بەرمیل/ رۆژانە، بەڵام عێراق ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی خۆی بە بڕی (210 هەزار) بەرمیلی رۆژانە کە دەگاتە (4 ملیۆن و 220 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە. بەم پێیە و پاڵپشت بە داتاکانی سۆمۆ عێراق بەبێ نەوتی هەرێمی کوردستان لە توانایدایە رۆژانە (4 ملیۆن و 600 هەزار) بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت و بەپێی ڕێککەوتنی وەزیرانی هاوپەیمانی "ئۆپێک پڵەس" عێراق پابەند دەبێت بە بەرهەمهێنانی (4 ملیۆن 431 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە جگە لە دەستهەڵگرین لە بەرهەمهێنانی رۆژانەی (210 هەزار) بەرمیل لە پێناوە سەقامگیری و پاراستنی نرخی نەوت. هاوکات بەپێی یاسای بودجەی ساڵی (2023) عێراق لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەکردنی (3 ملیۆن و 500 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانەی جێگیرکردووە، بەم پێیەش دوای دەستهەڵگرتن لە بەشێکی بەرهەم و جگە لە (400 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بڕی (721 هەزار) بەرمیل بەرهەمی نەوتی رۆژانەی عێراق هەناردە ناکرێت و بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ بەکاردەهێنرێت. هەربۆیە ئەو ئامارانە ئەو راستییە پشتڕاست دەکەنەوە کە عێراق خەمساردە لە وەرگرتن و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم. لەم بارەیەوە "وەزیری نەوتی عێراق، وەزارەتی دارایی ئاگادار دەکاتەوە کە بە حکومەتی هەرێمی کوردستانی گوتووە، دەتوانن لەنێوان (120 بۆ 150 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان وەربگرن بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ"، لەکاتێکدا بەگوێرەی یاسای بودجە دەبێت (400 هەزار) بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکەن. ئاماژەی بەوەشداوە بەگوێرەی زانیارییەکان کە لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە دەستکەوتوون، لە (22ی حوزەیرانی 2023)، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، کە لەسەر بنەمای یاسای بودجەی گشتیی عێراق، دەبێت هەرێمی کوردستان رۆژانە (400 هەزار) بەرمیل نەوت لەسەر بنەمای نرخی (70) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و هەژمار کردنی هەر دۆلارێکی بە (هەزار و 300) دینار رادەست بکات و داهاتەکەی وەک بەشێک لە خەزێنەی دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. وەزیری نەوت لەو نووسراوەدا ئاماژەی بەوە داوە، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هێشتا راوەستاوە، ئەوەیان بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان راگەیاندووە کە وەزارەتی نەوت دەتوانێت رۆژانە لەنێوان (120 بۆ 150 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان وەربگرێت بۆ ئەوەی بە گوێرەی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ بەکارهێنانی نێوخۆیی بەکاری بهێنین. بۆیە نووسراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق مەترسیەکی گەوره بۆ جێبەجێکردنی بودجەی عێراق پەیوەست بە پشکی هەرێم و شایستە داراییەکانی دروست دەکات و بەو پێیەی دەکرێ ببێتە بیانووەکی یاسایی بۆ نەناردنی بودجەی هەرێم و لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تانەی لێبدرێ، لەگەڵ ئەوەی پێشتر بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەرێم پابەند دەکات کە تێکڕای نەوتی خاوی بەرهەم هاتووی بداتە وەزارەتی نەوتی عێراق . پایە بنچینەییەکانی نەوتی عێراق کێڵگە نەوتییەکانی عێراق کێڵگە نەوتییە بەرهەمهێنەرەکان لە پارێزگاکانی بەسرە و کەرکوک چڕبوونەتەوە. لە رووی گرنگیشەوە بەدوای ئەواندا کێڵگەکانی پارێزگاکانی میسان، بەغدا، سەڵاحەدین، دیالە و نەینەوا دێن. دیارترین کێڵگە نەوتییەکانی باشوری عێراق 1. کێڵگەی نەوتی رومێلە کێڵگەی نەوتی رومێلە لەسەر ئاستی عێراق بە زەبەلاحترین کێڵگەی نەوتی وڵاتەکە دادەنرێت. روبەرەکەی (هەزار و 600) کیلۆمەتر چوارگۆشەیەو (663) بیری نەوتی تێدایەو توانای بەرهەمی (ملیۆنێک و 300 هەزار) بەرمیلی نەوتی رۆژانە تێیدا وایکردووە لەسەر ئاستی جیهان لەنێو گەورە کێڵگە نەوتییەکان بێتە هەژمار و نزیکەی (40%) بەرهەمی نەوتی عێراق پێکبهێنێت. لە رووی جوگرافییەوە لە ڕۆژئاوای شاری بەسرەوە درێژدەبێتەوە تا بەشی باشووری کێڵگەکە دەچێتە نێو وڵاتی کوەیتەوە، لە رووی پێکهاتەو چینەکانیشییەوە لە باشترین جۆرەکانی نەوتی جیهانە. لە تشرینی دووەمی ساڵی 1970 کار لەم کێڵگەیە دەکرێت و لە ئێستادا لە ژێر سەرپەرشتی (کۆمپانیای نەوتی باشوور) نەوتی لێ دەردەهێنرێت. 2. کێڵگەی نەوتی مەجنون کێڵگەی نەوتی مەجنون بە پانتایی (هەزار و 458 کم چوارگۆشە) کێڵگەیەکی زەبەلاحی نەوتە، کە دەکەوێتە دووری (60 کم) لە شاری بەسرە لە باشووری عێراق. کێڵگەی مەجنون یەکێکە لە دەوڵەمەندترین کێڵگە نەوتییەکانی جیهان کە یەدەگەکەی بە (38 ملیار) بەرمیل نەوت مەزەندە دەکرێت. ناوی کێڵگەکەش کە بە مانای (شێتی) دێت ئاماژەیە بۆ ئەو بڕە زۆرەی نەوت لە سنوری کێگەکەدا چڕ بووەتەوە. لە ئێستادا بەرهەمی نەوتی کێڵگەکە (100 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانەیەو وەزارەتی نەوتی عێراق لە پلانیدایە بە گەشەپێدانی کێڵگەکە لە رێگەی نزیکەی (170) بیرەوە لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا بەرهەمی کێڵگەکە بگەیەنێتە (600 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە. 3. کێڵگەی نەوتی نەهر عومەر کێڵگەی نەهر عومەر کێڵگەیەکی زەبەلاحی نەوت و غازی عێراقە لە پارێزگای بەسرە لە نزیک شەتولعەرەب لە گوندی نەهر عومەر لە باکووری شاری بەسرەو مەودای نێوان کێڵگەکە و شاری بەسرە (25 کیلۆمەتر)ە، کێڵگەکە لە ساڵی (1948) دۆزرایەوە، لەو کاتەوە خەریکی لێکۆڵینەوە و پشکنین بوونەو سەرەتا پێیان وابووە کە بەشێکە لە کێڵگەی مەجنون، دواتر دەرکەوت کە کێڵگەیەکی سەربەخۆیە، لە ساڵی (2008)ەوە بەرهەمهێنان تێیدا دەستی پێکردووە. نەهر عومەر کێڵگەیەکی هایدرۆکاربۆنە کە گازی سروشتی و نەوتی خاوی لێ بەرهەم دەهێنرێت، یەدەگی کێڵگەکە بە (ملیارێک) بەرمیل نەوت و یەدەگی غازی (780 ملیار مەتر سێجا) مەزەندە دەکرێت، پانتاییەکەشی نزیکەی (300 کیلۆمەتری چوارگۆشە)یە، لەبارەی بەرهەمی ئەم کێڵگەیە وەزیری پێشووی نەوتی عێراق عەبدولجەبار لعێبی لە (22ی 1ی 2018) ڕایگەیاند؛ "کێڵگەی نەهر عومەر ڕۆژانە زیاتر لە (40 هەزار) بەرمیل نەوتی خاو و (25 ملیۆن) پێ سێجا ستاندارد لە ڕۆژێکدا غازی خاو بەرهەم دەهێنا بەڵام بەهۆی دەردانی گازی پیسکەرەوە بەرهەمی کێڵگەکە بۆ کەمترین ئاست کەمدەکرێتەوە". 4. کێڵگەی قوڕنە یەکێکیترە لە گەورە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق لە پارێزگای بەسرە. ئەم کێڵگەیە بە درێژکراوەی کێڵگەی رومێلە دێتە هەژمار مەزەندە دەکرێت بە بوونی (24 ملیار) بەرمیل نەوتی یەدەگ تێیدا. لە ساڵی (1973)ەوە بەرهەمهێنان لەم کێڵگەیە دەستیپێکردووە، ئاستی بەرهەمی رۆژانەی (300 هەزار) بەرمیل نەوتەو لە حاڵەتی پەرەپێدانیشیدا دەتوانرێت بگەیەنرێتە نزیکەی (700 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا. بەناوبانگترین كێڵگە نەوتیەكانی ناوەڕاست و باكوری عێراق 1. كێڵگەی كەركوك كێڵگەی كەركوك دادەنرێت بە پێنجەم گەورەترین كێڵگەی نەوتی لە جیهاندا، لە ڕووی تواناو گەورەییەوە، كە ڕووباری زێی بچووك دەیكاتە دوو بەشەوە. قوڵی بیرەكانی لەنێوان 450 مەتر بۆ 900 مەتردایە، تێكڕای بەرهەمی بیرێكی نزیكەی (35 هەزار) بەرمیل ڕۆژانەیە. بڕی یەدەگی نەوتیش لە كەركوك بە نزیكەی (13 ملیار) بەرمیل دەخەمڵێنرێت. بەشێوەیەك ڕێژی (12%) هەموو یەدەگی نەوتی عێراق پێكدەهێنێت. 2. كێڵگەی بای حەسەن دەكەوێتە ڕۆژئاوای كێڵگەی كەركوكەوە و تەریبە لەگەڵیدا و بیرەكانی ئەم كێڵگەیە قوڵترن لە بیرە نەوتەكانی كێڵگەی كەركوك. پڕۆسەی بەرهەمهێنان تیایدا دەگەڕێتەوە بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی1959. 3. كێڵگەی جەمبور دەكەوێتە باكوری ڕۆژهەڵاتی شاری كەركوك، كە تەریبە بە هەردوو كێڵگەی كەركوك و بای حەسەن. پڕۆسەی بەرهەمهێنان تیایدا دەگەڕێتەوە بۆ 1959. 4. كێڵگەی ڕۆژهەڵاتی بەغداد لە باكورەوە درێژكراوەی هەیە لەگەڵ پارێزگای صلاح الدین، درێژكراوەی باشووریشی هەیە لە پارێزگای واست، بڕی بەرهەمەكەی دەگاتە (20 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێكدا، لەكاتێكدا بڕی بەرهەمی گشتی دادەنرێت بە نزیكەی (120 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێكدا گەر گەشەی پێبدرێت. ئەمە جگە لە کێڵگە بچوک مامناوەندەوکانی وەک؛ (كێڵگەی نەوتی خەباز لە پارێزگای كەركوك و كێڵگەکانی عەین زالە، بەتمە، سەفیە، گەیارە لە پارێزگای نەینەوا، هەروەها كێڵگەکانی تكریت، عجێل، بەلەد لە پارێزگای صلاح الدین و كێڵگەی نەفتخانە لە پارێزگای دیالە لە ناوەڕاستی عێراق). پاڵاوگەكانی نەوت لە عێراقدا پاڵاوگەكانی نەوتی عێراقی دابەش دەبن بەسەر ژمارەیەك پارێزگا، لەنێوانیاندا پارێزگاكانی بەغداد، نەجەف، كەربەلا، كەركوك، هەولێر، سلێمانی و دهۆك، كە ژمارەیان دەگاتە 19 پاڵاوگە كە ژمارەیەك كۆمپانیا سەرپەرشتیان دەكەن. بڕی بەرهەمی گشتیان دەگاتە (1 ملیۆن و 336) هەزار بەرمیل لەڕۆژێكداو نەوت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ناوخۆ دەپاڵێون و بەشێک لە پاشماوەو بەرهەمە نەوتییەکانیش هەناردەی دەرەوەی عێراق دەکەی گەورەترین پاڵاوگەکانیش بریتین لە؛ كۆمپانیای پاڵاوگەكانی بێجی كە لەساڵی 1980وە دامەزراوە، ئەم كۆمپانیایە (4) پاڵاوگەی گەورەی هەیە كە لەنێوان گەورەترین پاڵاوگەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدان. كە بریتین لە: - پاڵاوگەی سەلاحەدین 1: كە توانا بەرهەمی دەگاتە (70 هەزار) بەرمیل ڕۆژانە. - پاڵاوگەی سەلاحەدین 2، كە هەمان توانای بەرهەمی (سەلاحەدین 1)ی هەیە. - پاڵاوگەی باكور كە توانای بەرهەمهێنانی (150 هەزار) بەرمیل ڕۆژانەی هەیە. - پاڵاوگەی ڕۆنەكان كە توانای بەرهەمی دەگاتە (250 هەزار) بەرمیل ڕۆژانە. كۆمپانیاكە بەرهەمەکانی وەكو بەنزین، سووتەمەنی فڕۆكە، نەوتی سپی، گازۆیل، نەوتی ڕەش و جۆرەها ڕۆنیش بەرهەمدەهێنێت وسەرپەرشتی ژمارەیەك پاڵاوگەی تریش دەكات. وەك پاڵاوگەی سینیە، حەدیسە، كەركوك، گەیارە، كسك و پاڵاوگەی جزیرە. كۆمپانیای پاڵاوگەی ناوەڕاستیش سەرپەرشتی ژمارەیەك پاڵاوگە دەكات، لەوانە: پاڵاوگەی دۆرە، كە بە گەورەترین پاڵاوگەی عێراق توانای بەرهەمی دەگاتە (110 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێكدا، هەروەها سەرپەرشتی پاڵاوگەی سەماوە دەكات، لە پارێزگای دیالەش لەناوەڕاستی عێراق سەرپەرشتی پاڵاوگەی ئەڵوەند دەکات، كە كۆنترین پاڵاوگەی نەوتی عێراقەو لە ساڵی (1932) ەوە دامەزراوە، توانای بەرهەمی دەگاتە نزیكەی (12 هەزار) بەرمیل/نەوتی ڕۆژانە. كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باشوریش سەرپەرشتی ژمارەیەك لە پاڵاوگە دەكات، کە دیارترینیان؛ پاڵاوگەی موفتیە، شوعەیبە، پاڵاوگەی زیقار و پاڵاوگەی میسانە. ئەمە سەرباری پاڵاوگەکانی هەرێمی کوردستان، کە دووانیان نەوت بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق دەپاڵێون، ئەوانیش بریتین لە پاڵاوگەکانی؛ - پاڵاوگەی کار (کەڵەک یان کەورگۆسک) لە نزیک شاری هەولێر، لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی (110 هەزار) بەرمیلی هەیە لە رۆژێکدا. - پاڵاوگەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی، لە ڕۆژێکدا پاڵاوگەی بازیان (40) هەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت، چەندین بەرهەمی جیاواز لە نەوتی خاو بەرهەم دەهێنێت. - پاڵاوگەی لاناز: یەکێکی دیکەیە لە پاڵاوگە گەورەکانی هەرێمی کوردستان و لە پارێزگای هەولێر لە توانایە (30 هەزار) بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکدا بپاڵێوێت و چەندین بەرهەمی جیاوازی نەوت بەرهەم بهێنێت. - پاڵاوگهی تاوکێ لە کێڵگەی تاوکێ لە پارێزگای دهۆک، کلە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی (6 هەزار) بەرمیلی هەیە لە رۆژێکدا. هێڵی بۆری گواستنەوەی نەوتی عێراق عێراقیش وەك وڵاتێكی بەرهەمهێنی نەوت لەساڵی (1930)یەوە دەستیكرد بە ڕاكێشان و دامەزراندنی تۆڕێكی بەرفراوان لە بۆری گواستنەوەی نەوتەكەی کرد، ئەوانیش بریتین لە: 1. هێڵی بۆری گواستنەوەی نەوتی لە كێڵگەكانی باكورەوە بۆ سەر دەریای سپی ناوەڕاست لەڕێگەی حەیفای فەلەستینەوە. دواتر بەهۆی داگیركردنی خاكی فەلەستین لەلایەن ئیسڕائیلەوە کارکردن تێیدا ڕاگیرا. 2. هێڵی بۆری گواستنەوی نەوت لە بانیاسی سوریا بۆ لوبنان و لەوێشەوە بۆ سەر دەریای سپی ناوەڕاست و بەندەری تەڕابولس. 3. لەساڵی (1977)دا لە ڕێگەی توركیاوە بۆ بەندەری جەیهان هێڵی بۆری ڕاكێشرا بۆ كەناری دەریای سپی ناوەڕاست. لەگەڵ تەواکردنی پرۆژەکە عێراق هەناردەی نەوتی لەڕێگەی بۆری نەوتی سوریاوە ڕاگرت. 4. تا ساڵی (1979) عێراق سێ هێڵی بۆری نەوت گواستنەوەی هەبوو لەسەر كەنداوی عەرەبی كە بریتی بوون لە بەندەرەكانی بەكر و خۆر عەمیە و خۆر زوبێر. 5. لەساڵی (1985)دا عێراق هێڵێكی بۆری نەوتی دامەزراند كە بەخاكی سعودییەدا تێپەڕ دەبوو تا دەگەیشتە سەر دەریای سوور لە بەندەری یەنبوع. 6. لەساڵی (1988)دا،عێراق هێڵێكی بۆری نوێی تری دامەزراند لە جیاتی ئەو هێڵەی پێشتر، بەڵام نەگەیشتە توانای تەواوی خۆی. 7. لەساڵی (1996 و 1998)دا عێراق هەستا بە كردنەوە و چاكردنەوەی هەردوو هێڵی بۆری توركی و سوری و بەندەری بەكر كە پێشتر ڕاگیرابوون و لەكاركەوتبوون. بەم شێوەیە عێراق خاوەنی (10) هێڵی بۆری نەوت گوێزەرەوەیە كە بە وڵاتانی ناوچەكەدا تێپەڕ دەبن. * ئەو هێڵی بۆریانەی كە كۆمپانیای نەوتی عێراقی IPC دایمەزراندوون: 1. هێڵی بۆری كركوك - تەڕابولس 12 ئینج – بەندەری تەڕابولس. 2. هێڵی بۆری كەركوك - حەیفا – بەندەری حەیفا. 3. هێڵی كەركوك - تەڕابولس بە تیرەی 16 ئینج. 4. هێڵی كەركوك –بانیاس بەتیرەی 30-32 ئینج. 5. هێڵی كەركوك- تەڕابولس بە تیرەی 30-32 ئینج 6. هێڵێكی بۆری كە بەسراوەتەوە بە تۆڕی ئارامكۆ لە ڕۆژهەڵاتی سعودیە بە توانای 650 هەزار بەرمیل/ڕۆژ. 7. هێڵێكی تر كە لە عێراقەوە دەگاتە سەر دەریای سوور بە توانای 1650 ملیۆن بەرمیل/ڕۆژ لە بەندەری یەنبوع. 8. لە ئێستاشدا عێراق دەیەوێت هێڵێكی بۆری تر ڕابكێشێت لە بەسرەوە بۆ ئوردون لە بەندەری عەقەبە. لەهەرێمی كوردستانیشدا لە ئێستادا چەند هێڵی گواستنەوەی نەوتی خاو و غازی سروشتی هەن وەك: 1. هێڵی بۆری گواستنەوەی نەوت لە كێڵگەكانی نەوتی تەق تەق لە كۆیەوە بەدرێژی 81 كم بۆ كێڵگەی خۆرمەڵە لەهەولێر و لەوێشەوە بۆ فیشخابور. 2. بۆری گواستنەوەی غازی سروشتی لە قادركەرم/ كۆرمۆری ناوچەی سەنگاو - چەمچەماڵەوە بۆ وێسگەی غازی بەرهەمهێنانی كارەبای چەمچەماڵ و بازیان و هەولێر بە درێژایی 180كم. چارەنوسی نەوتی هەرێمی كوردستان لە 25ی ئازاری رابردووەوە نەوتی هەرێم راگیراوە، كە رۆژانە زیاتر لە 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەكرد، لە ئێستادا بەرهەمهێنان لە زۆرێك لە كێڵگەكانی نەوتی هەرێم وەستاوە، لە هەندێك كیڵگەش بەرهەمهێنان بەردەوامەو بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەكان بەكاردەهێندرێت كە رۆژانە نزیكەی (100 بۆ 120) هەزار بەرمیل دەبێت. لە ئێستادا چارەنووسی نەوتی هەرێم لە نێوان بەغداد و ئەنقەرە بە نادیاری ماوەتەوە، توركیا بە بێ رەزامەندی بەغداد ئامادە نیە رێكە بە هەناردەی نەوتی هەرێم بدات، بەغدادیش زۆر بەتەنگ نەوتی هەرێمەوە نیە، لەبەر ئەوەی نەوتی بەرهەمهێنراوی خۆی لە هەناردەی رۆژانەو بەكارهێنانی ناوخۆی زیاترە. لە ئێستادا چەند رێگەیەك هەیە بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم: • هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی توركیاوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا، ئەم رێگایە بەهۆی رێگری توركیاو رەزامەند نەبوونی بەغدادەوە راگیراوە، تەنانەت رەهەندێكی سیاسی وەرگرتووەو ئەگەری دەستپێكردنەوەی كەمە. • رێگەی كەركوك – حەدیسە – بانیاس، ئەم رێگەیە ئاسان نیە چونكە بۆریەكە لەناو خاكی سوریا بەتەواوی وێران بووەو چارەنووسی بۆریە نەوتیەكە لە سوریا نادیارەو رون نیە بۆیەو ئەو رێگایە ئەستەمە. • رێگای كەركوك – حەدیسە – بەسرە، ئەم رێگایە گونجاوە، لەبەسرە هەتا حەدیسە هیچ كێشەی نیە بەڵام لە كەركوك بۆ حەدیسە بۆرییەكان كێشەی هەیەو توانای گواستنەوەی تەنیا (150) هەزار بەرمیل نەوتی هەیە بۆیە ئەو رێگایەش زەحمەت بووە. • بەكارهێنانی لەناو خۆدا ئەم رێگایە تا ئاستێك گونجاوە. • سەرچاوەکان - نەوزادی موهەندیس، پاڵاوگەكان، درەو میدیا، 30/11/2022 https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=11488 - هەستیار قادر؛ وەزارەتی نەوتی عێراق: دەتوانین 150 هەزار بەرمیل نەوتی کوردستان بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ وەربگرین، ماڵپەڕی روداوو، 28/6/2023؛ https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/28062023 هەروەها؛ - وەزارەتی نەوتی عێراق: دەتوانین تەنها بڕی 120 بۆ 150 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم وەربگرین و لەناو خۆ ساغی بکەینەوە، گروپی تایبەت بە "گرێبەستەکانی نەوت گازی حکومەتی هەرێ" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، 28/6/2023؛ https://www.facebook.com/groups/krgoilandgas/permalink/6219019374812329/?sfnsn=wa&ref=share&mibextid=KtfwRi - أحمد فحص، النفط العراقي.. كل ما تريد معرفته عن الحقول والإنتاج والبنية التحتية، المیادین، 8 تشرين اول 2021؛ https://www.almayadeen.net/news/economic/%D8%A7%D9%84%D9%86%D9%81%D8%B7-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A-%D9%83%D9%84-%D9%85%D8%A7-%D8%AA%D8%B1%D9%8A%D8%AF-%D9%85%D8%B9%D8%B1%D9%81%D8%AA%D9%87-%D8%B9%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%AD%D9%82%D9%88%D9%84-%D9%88%D8%A7%D9%84%D8%A5%D9%86%D8%AA%D8%A7%D8%AC-%D9%88%D8%A7%D9%84%D8%A8%D9%86%D9%8A%D8%A9-%D8%A7 - حصة انتاج العراق من النفط خلال عام 2024 ستبلغ 4.220 مليون برميل، شفق نیوز؛ https://shafaq.com/ar/%D8%A7%D9%82%D8%AA%D8%B5%D9%80%D8%A7%D8%AF/%D8%AD%D8%B5%D8%A9-%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%A7%D8%AC-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D9%85%D9%86-%D8%A7%D9%84%D9%86%D9%81%D8%B7-%D8%AE%D9%84%D8%A7%D9%84-%D8%B9%D8%A7%D9%85-2024-%D8%B3%D8%AA%D8%A8%D9%84%D8%BA-4-220-%D9%85%D9%84%D9%8A%D9%88%D9%86-%D8%A8%D8%B1%D9%85%D9%8A%D9%84 - العراق يخطط لرفع إنتاج النفط إلى 7 ملايين برميل يوميا في 2027، الجزیرة، 17/11/2022؛ https://www.aljazeera.net/ebusiness/2022/11/17/%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D9%8A%D8%B3%D8%B9%D9%89-%D9%84%D8%B1%D9%81%D8%B9-%D8%B7%D8%A7%D9%82%D8%A9-%D8%A5%D9%86%D8%AA%D8%A7%D8%AC-%D8%A7%D9%84%D9%86%D9%81%D8%B7-%D8%A5%D9%84%D9%89-7
(درەو): لە یەكەم هەنگاودا دوای بڵاوبونەوەی یاسای بودجە لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقیدا، وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی لە كەركوكەوە بۆ پاڵاوگەی كۆمپانیای (كار) لە هەولێر راگرتو لەبری نەوتی كەركوك، لە كێڵگەی (خورمەڵە)ی ژێر كۆنترۆڵی هەرێم پێداویستی بەرهەمە نەوتییەكانی پارێزگای نەینەوا پڕدەكاتەوە. سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغداد بە (درەو)ی راگەیاند، دوێنێ وەزارەتی نەوتی عێراق فەرمانیداوە هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ كۆمپانیای (كار) رابگیرێت، كۆمپانیای نەوتی باكور یەكسەر بڕیارەكەی جێبەجێكردووەو بڕی (60 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانەی كۆمپانیای (كار)ی راگرتووە. لەدوای دەستپێكردنی شەڕی "داعش"و راوەستانی پاڵاوگەی (بێجی) لە نزیك تكریت لە ساڵی 2014، ناردنی بەرهەمە نەوتییەكان بۆ كەركوكو موسڵ راوەستا، بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە، حكومەتی عێراق بڕیاریدا رۆژانە (100 هەزار) بەرمیل نەوتی كەركوك بدات بە هەردوو پاڵاوگەی (كار) لە هەولێرو پاڵاوگەی (قەیوان) لە سلێمانی، بۆ ئەوەی پێداویستی بەرهەمە نەوتییەكانی كەركوكو موسڵ پڕ بكەنەوە، بۆ پاڵاوگەی كار بڕی (58 بۆ 60 هەزار) بەرمیلی رۆژانەو بۆ پاڵاوگەی قەیوانیش رۆژانە بڕی (38 بۆ 40 هەزار) بەرمیل. بەپێی ئەو گرێبەستەی كە حكومەتی عێراق لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای (كار)و (قەیوان) كردویەتی، ئەم دوو كۆمپانیا هەر بەرمیلێكی نەوت بە بڕی (8) دۆلار دەپاڵێون، واتا لەماوەی رابردوودا لەم پرۆسەیەدا پاڵاوگەی (كار) مانگانە بڕی نزیكەی (15 ملیۆن) دۆلاری دەستكەوتووە، پاڵاوگەی (قەیوان)یش نزیكەی (10 ملیۆن) دۆلار. پاڵاوگەی كار نزیكە لە پارتی دیموكراتی كوردستانو پاڵاوگەی قەیوانیش شەراكەتی كۆمپانیای قەیوانو ئیدارەی گشتیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانە. بەگوێرەی یاسای بودجەی 2023ی عێراق كە دوێنێ كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی بتوانێت شایستەی دارایی مانگانەی خۆی لە بودجەدا وەربگرێت، دەبێت رۆژانە بڕی (400 هەزار) بەرمیل نەوت رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بكات لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە، یاسای بودجە دەڵێ ئەگەر نەتوانرا نەوتی هەرێم هەناردەی دەرەوە بكرێت، دەبێت حكومەتی هەرێم هەمان بڕی نەوت رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بكات بۆ ئەوەی لەناوخۆدا بەكاری بهێنێت. بڕیاری دوێنێ وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ راگرتنی هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ پاڵاوگەی كار، بەپێی قسەی بەرپرسێكی ئاگادار لە بەغداد، لەچوارچێوەی یاسای بودجەدایە، بەوپێیەی ئێستا هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی توركیا راوەستاوە، وەزارەتی نەوتی عێراق دەیەوێت نەوتی هەرێم بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆ بەكاربهێنێت، بۆیە بڕیاریداوە لەبری ئەوەی لە كەركوكەوە نەوت بۆ پاڵاوگەی كار رەوانە بكرێت، لە كێڵگەی (خورمەڵە)ی ژێر كۆنترۆڵی هەرێمی كوردستانەوە نەوت بگوازرێتەوە بۆ پاڵاوگەی كارو دوای پاڵاوتنی تەرخان بكرێت بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی بەرهەمە نەوتییەكانی پارێزگای (نەینەوا). ئەم بڕیارەی وەزارەتی نەوتی عێراق پاڵاوگەی (قەیوان)ی لە سلێمانی نەگرتوەتەوەو بە هەمان بڕی پێشوو نەوتی بۆ رەوانە دەكرێت بۆ ئەوەی بەرهەمەكەی بۆ پێداویستی (كەركوك) تەرخان بكرێت. كۆمپانیای (كار) تاوەكو بەر لە راوەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا لە بەرەبەیانی رۆژی 25ی ئازاری ئەمساڵ، بەدوو جۆر لە نەوتی كەركوك سودمەند دەبوو: • كۆمپانیای كار وەكو خاوەنی بۆری هەناردەی نەوتی كوردستان بۆ ناو خاكی توركیا، لەماوەی رابردوودا بۆ هەناردەی هەر بەرمیلێك لە نەوتی كەركوك بە بۆرییەكەی كوردستاندا، بڕی (10) دۆلاری لە حكومەتی عێراق وەرگرتووە، بەر لە راوەستانی هەناردە، كۆمپانیای نەوتی باكور رۆژانە (90 هەزار) بەرمیل نەوتی بە بۆری كوردستاندا رەوانەی بەندەری جەیهانی توركیا دەكرد، لەم پرۆسەیەدا كۆمپانیای كار مانگانە بڕی (27 ملیۆن) دۆلاری دەستدەكەوت. • پاڵاوگەی كار لە پرۆسەی پاڵاوتنی نەوتدا بۆ سنوری پارێزگای نەینەوا، مانگانە بڕی نزیكەی (15 ملیۆن) دۆلاری دەستكەوتووە. واتا تاوەكو رۆژی 25ی ئازاری ئەمساڵ كە هەناردەی نەوت راوەستاوە، كۆمپانیای كار لە نەوتی كەركوكو ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ حكومەتی عێراق كردویەتی، مانگانە بە تێكڕا بڕی نزیكەی (42 ملیۆن) دۆلاری دەستكەوتووە، بەڵام دوای راوەستانی هەناردەی نەوت تەنیا پارەی پاوڵاتنی نەوتی بۆ ماوەتەوە كە (15 ملیۆن) دۆلاری مانگانەیە. پاڵاوگەی كار لە رۆژی 18ی تەموزی 2009 كراوەتەوەو بڕی نزیكەی (7 ملیارو 900 ملیۆن) دیناری تێچووە، ئەوكات پاڵاوگەكە بۆ پاڵاوتنی نەوتی كێڵگەی خورمەڵە دروستكرا، لە سەرەتاوە رۆژانە توانای پاڵاوتنی (40 هەزار) بەرمیلی هەبوو، دواتر تواناكەی بەرزكرایەوە.
راپۆرت: درەو یەكێتیی بە دوو باڵەوە لە هەوڵی دروستكردنی هاوپەیمانێتیدایە لەگەڵ (گۆڕان- كۆمەڵ- یەكگرتوو) بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، پارتیش ئەمڕۆ (سۆسیال دیموكرات- شیوعی- زەحمەتكێشانو چەند لایەنێكی تر)ی كۆكردەوە بۆ هەمان مەبەست، پارتی دەڵێ" لە كەركوك لەگەڵ خیانەتكارانی 16ی ئۆكتۆبەر هاوپەیمانێتی ناكەین"، هەردوو حزب هێشتا كێشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان بەلادا نەخستووە، چونەتە ناو كێشمەكشێی هەڵبژاردن لە كەركوك. وردەكاری زیاتر لەم راپۆرتەدا. پارتیش دەستیپێكرد ! كەمال كەركوكی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە كەركوك- گەرمیان، نوێنەری ژمارەیەك لە حزبە كوردییەكانی كەركوكی بانگهێشتی هەولێر كرد، لە نوسینگەكەی خۆی لەگەڵیاندا كۆبووەوە. كەركوكی لەم كۆبونەوەیەدا بۆچوونی لایەنەكانی وەرگرت سەبارەت بە دروستكردنی هاوپەیمانێتیی لەگەڵ پارتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان. ئەو لایەنانەی كە نوێنەری خۆیان بۆ كۆبونەوەكەی كەمال كەركوكی ناردبوو بریتی بوون لە: • پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان • حزبی شیوعی كوردستان • حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان • بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستانو چەند لایەنێكی تر دوای كۆبونەوەكە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، كەمال كەركوكی رایگەیاند" ئێمە ئامادەین لەگەڵ هەموو لایەنێك هاوپەیمانێتی بكەین بۆ هەڵبژاردن جگە لە خیانەتكارانی 16ی ئۆكتۆبەر". ئاڵۆزی دوای كۆبونەوە لە فەرهەنگی پارتیدا مەبەست لە خیانەتكارانی 16ی ئۆكتۆبەر، یەكێتیی نیشتمانی كوردستانە، قسەكانی كەمال كەركوكی لەبارەی یەكێتییەوە دوای رۆژێك دێت لە كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی هەردوو حزب لە هەولێر، كۆبونەوەیەك كە بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، بێ ئەنجام بووە، چونكە هەردوولا لەسەر پرسی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانو پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغداد ناكۆكبوون، سەرەڕای ناكۆكییەكانی دیكە. (درەو) زانیویەتی، یەكێتی لەگەڵ ئەوەبووە كۆی كێشەكانی نێوان هەردوو حزب بەیەك پاكێج گفتوگۆی لەسەر بكرێتو هەوڵی چارەسەری بدرێت، بەڵام پارتی لەگەڵ ئەوەبووە لەم دۆخەی ئێستادا كێشەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانو پرسی پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ بەغداد چارەسەر بكرێن، واتا بەبێ دەستبردن بۆ چارەسەری كێشەی ئەمنیی نێوان هەردوولا. هاوكات لەگەڵ كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتیو یەكێتیدا، فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بەفەرمی كۆتایهاتنی كاركردنی خۆی لە پەرلەمان راگەیاند، ئەمە دانپێدانانی فەرمی پارتی بوو بە بڕیاری رۆژی 30ی ئایاری ئەمساڵ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان. پارتیو یەكێتیی هێشتا لەسەر سازدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان نەگەیشتوەتە رێككەوتن، لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان چونە ناو ناكۆكییەكی نوێوە، ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مەكتەبی سیاسی هەردوو حزب جارێكی تر كۆببنەوە. دەنگی كەركوك لەبەردەم دوو لیستی یەكێتیدا بڕیارە رۆژی 18ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق بەڕێوەبچێت، ئەم هەڵبژاردنە بڕیاربوو لە ساڵی 2018دا هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا بەڕێوەبچێت، بەڵام نەكراو دواخرا. دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق بەر لە 10 ساڵ بەڕێوەچووە كە هەڵبژاردنەكەی نیسانی 2013 بوو، ساڵی 2019 یەكێك لە دروشمە سەرەكییەكانی خۆپیشاندەرانی تشرینی عێراق هەڵوەشاندەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان بوو، خۆپیشاندەران ئەنجومەنەكانیان بە گەندەڵ ناودەبرد، ئەوكات وەكو وەڵامدانەوەیەك بۆ خواستنی شەقامو كەمكردنەوەی فشارەكان لەسەر خۆی، پەرلەمانی عێراق بە بڕیارێك ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەڵوەشاندنەوەو كاری چاودێكردنی پارێزگارەكانی دایە دەست پەرلەمانتاران لە چوارچێوەی پارێزگاكانیاندا. هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەمساڵدا، پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، بۆیە لایەنە سیاسییەكان سەرقاڵی دروستكردنی هاوپەیمانێتییان بۆ هەڵبژاردن لەناوچە جێناكۆكەكان، بەدیاریكراویش پارێزگای كەركوك. لاهور شێخ جەنگی نامەی بۆ ژمارەیەك لە حزبەكان ناردووە، داوای دروستكردنی هاوپەیمانێتییان لێدەكات بۆ هەڵبژاردنو هاوپەیمانێتییەكەی ناو لێناوە "لیستی گەل". لاهور شێخ جەنگی دوای تەقینەوەی ناكۆكییەكانی لەگەڵ كوڕەكانی مام جەلال لەناوخۆی یەكێتیدا، سەرباری ئەوەی هێشتا خۆی بە یەكێتیی دەزانێت، بەڵام دەیەوێت بۆ یەكەمجارو لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا چانسی خۆی لەناو هەڵبژاردنو لەبەردەم خەڵكدا تاقی بكاتەوە، ئەگەر سەركەوتوو بوو، ئەزمونەكە لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كۆپی بكاتەوە. هێشتا لاهور شێخ جەنگی وەڵامی دەستپێخەرییەكەی لە حزبەكان وەرنەگرتەوە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی لە سلێمانی سەردانی (بزوتنەوەی گۆڕان- كۆمەڵی دادگەریی- یەكگرتووی ئیسلامی) كرد. بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت لەڕێگەی هاوپەیمانێتییەكەوە زۆرینەی كەركوك لەبەرژەوەندی یەكێتیی یەكلابكاتەوەو پۆستی پارێزگار وەربگرێتەوە، كە یەكێتیی لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017وە لەدەستیداوە. لەدواین هەڵبژاردندا (واتا هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە ئۆكتۆبەری 2021)، لە سنوری پارێزگای كەركوك، لەكۆی 12 كورسی پەرلەمان، كورد بەتێكڕا 6 كورسی پارێزگاكەی بردەوە، لەم رێژەیە یەكێتیی (3) كورسی بردو پارتی (2) كورسیو جوڵانەوەی نەوەی نوێش (1) كورسی. ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە دەریخست یەكێتیی چیتر پێگە بەهێزەكەی لە كەركوك نەماوە، وەرنەگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك لە 2017وە تائێستا، كاریگەری لەسەر پێگەی یەكێتیی لە كەركوك داناوە، سەرباری ئەمەش ئەگەر لاهور شێخ جەنگی لیستی هەبێت بۆ هەڵبژاردن لەو پارێزگایە، كاریگەری لەسەر دەنگدەرانی یەكێتیی دەبێت. هەوڵە بێ ئاكامەكانی یەكێتیی ! رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 لێكەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانو كەوتنی داعش بوون لە ناوچەكە، ئەم رووداوانە دەستی هێزە عێراقییەكانو حەشدی شەعبییان كردەوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانەی كە پێشترو بەر لە هاتنی داعش تێیدا جێگیربوو بوون، لەم رووداوانەدا پارتی، یەكێتیی بەوە تۆمەتبار دەكات خیانەتی كردووەو بەرەكانی شەڕی بۆ هێزی حەشدی شەعبی چۆڵكردووە، پارتی بەبەردەوامی كار لەسەر ئەم گوتارە دەكات، دەیەوێت لەم رێگەیەوە لە پێگەی مێژوویی یەكێتیی بدات لە كەركوك. ئۆكتۆبەری 2017 لەگەڵ گەڕانەوەی هێزە عێراقییەكاندا، پارێزگای كەركوك (نەجمەدین كەریم) كە سەربە یەكێتیی بوو، كەركوكی بەرەو هەولێر بەجێهێشت، دەسەڵاتدارانی عێراق پارێزگارێكی بەوەكالەت (راكان جبوری)یان دانا. لەوكاتەوە تائێستا یەكێتیی چەندین هەوڵی خستوەتەگەڕ بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگار، بەڵام هەوڵەكانی بێ ئاكام بوون، لە دیارترینی ئەو هەوڵانە: • لەرێككەوتنی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا لە تەموزی 2019دا، یەكێتیی پڕكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوكی بەستەوە بە پێكهێنانی حكومەتەوە، پارتی قایل بوو بەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك بدرێتەوە بە یەكێتییو ئەم كارە لەرێگەی كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكەوە جێبەجێ بكرێت كە كورد تێیدا زۆرینە بوو، بەڵام دواتر ناكۆكی لەبارەی كاندیدەكانی پۆستەكە سەیرهەڵداو پارتی رێككەوتنەكەی جێبەجێ نەكرد. ساڵی 2019 پەرلەمانی عێراق بەبڕیارێك ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەڵوەشاندەوە، ئیتر یەكێتیی هیچ ئومێدێكی نەما بتوانێت بە رێككەوتن لەگەڵ پارتی لەناو ئەنجومەنی پارێزگاوە پارێزگارێكی نوێ لە شوێنەكەی كۆچكردووە (د. نەجمەدین كەریم) بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك دابنێت. • سەرباری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان، یەكێتیی هێشتا چاوی لەسەر پۆستی پارێزگاری كەركوك هەڵنەگرت، بۆیە سەرەتای ساڵی رابردوو كاتێك راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك لەسەر لیستی هاوپەیمانی عەرەبی كەركوك بۆ پەرلەمانی عێراق سەركەوت، لەناو یەكێتیدا خێرا ئامادەكاری كرا بۆ دانانی كاندیدی شوێنگرەوە، ئەوكات باس لە دانانی (خالید شوانی یاخود رێبوار تەها) دەكرا، بەڵام جبوری ئەمجارەش مانەوەی لە پۆستی پارێزگاری كەركوك هەڵبژاردو نەچوو بۆ پەرلەمانی عێراق. • ئۆكتۆبەری 2022 كاتێك پارتیو یەكێتیی چوونە ناو دانوستانەوە بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، جارێكی تر یەكێتیی پۆستی پارێزگاری كەركوكی خستەوە سەر مێزی گفتوگۆكان، بەڵام پارتی لەمبارەیەوە هیچ گرەنتییەكی پێ نەدا. لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، ئیتر پۆستی پارێزگاری كەركوك تەنیا وەكو پۆستێكی جێناكۆك لەنێوان پارتیو یەكێتیدا نەماوەتەوە، جگە لە حكومەتی عێراق، توركیاش دەیەوێت قسەی یەكلاكەرەوەی هەبێت لە پڕكردنەوەی ئەم پۆستەدا. ئاڵۆزی پەیوەندییەكانی ئێستای یەكێتیی لەگەڵ توركیاو راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی لەلایەن توركیاوە، ئەگەر تا كاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان چارەسەر نەكرێت، كاریگەری لەسەر پێگەی یەكێتیی لە كەركوك دەبێت، مەگەر ئێرانییەكان لەرێگەی لایەنە عێراقییەكانەوە پاڵپشتی بكەن.
(درەو): ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق كۆبووەوە. بەگوێرەی ئەوەی لە تویتێكدا باڵیۆزی ئەمریكا ئاماژەی بۆ كردووە، لەم كۆبونەوەیەدا لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا گفتوگۆ كراوە. باڵیۆزی ئەمریكا باسی لە زیادبوونی بایەخی كۆمپانیا ئەمریكییەكان كردووە بۆ سەرمایەگوزاری لە عێراقدا. هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا لە بەرەبەیانی رۆژی 25ی ئازاری ئەمساڵەوە راوەستاوە، بەهۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریسەوە توركیا هەناردەی نەوتی هەرێمی راگرت. لەسەر ئەو سكاڵایەی كە حكومەتی عێراق لەو دادگایە دژی توركیا تۆماریكرد بوو، دادگای بڕی (ملیارێكو 500 ملیۆن) دۆلار قەرەبووی بەسەر توركیادا سەپاند، ئەمەش بەهۆكاری ئەوەی توركیا بەبێ رەزامەندی حكومەتی فیدراڵی عێراق بۆری نەوتی عێراقی لەناو خاكی توركیا بەكارهێناوە بۆ گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان. ئێستا توركیا دەیەوێت بەر لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، پرسی قەرەبووەكە لەگەڵ حكومەتی عێراق یەكلابكاتەوە، بەمدواییە وەفدی توركیا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆبووەوە، بەڵام كۆبونەوەكەیان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بێ ئەنجام بوو. هەناردەی نەوت رێژەی 77%ی تێكڕای ئەو داهاتانەی پێكدەهێنا كە مانگانە دەست حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەوت، بەپێی ئەوەی لە یاسای بودجەی 2023ی عێراقدا هاتووە، هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی بتوانێت شایستە داراییەكانی خۆی بەتەواوەتی لە بەغداد وەبگرێت، دەبێت رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، ئەگەر هەناردەی نەوت لەرێگەی توركیاوە دەستی پێ نەكردەوە، بەپێی یاسای بودجە دەبێت هەرێم هەمان بڕە نەوت رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بكات بەمەبەستی بەكارهێنانی لەناوخۆدا. یاسای بودجە، خەرجی بەرهەمهێنانو هەناردەی ئەو 400 هەزار بەرمیل نەوتەی هەرێمی لەسەر بنەمای خەرجی بەرهەمهێنانو هەناردەكردنی نەوت لە عێراق دیاریكردووە، ئەمەش وادەكات حكومەتی هەرێم نەتوانێت خەرجی كۆمپانیا بیانییەكان دابین بكات، چونكە خەرجی كەرتی نەوتی هەرێم بەبەراورد بە عێراق زۆرترە، ئەمە یەكێك لەو خاڵە سەرەكییانەیە كە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی نیگەران كردووەو ئەگەر ئەم بابەتە لە دادگای فیدراڵی تانەی لەسەر نەدرێت، كۆمپانیا كاركەرەكانی هەرێم بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان روو لە حكومەتی فیدراڵ دەكەن.
درەو: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پارتی و یەكێتی بێ ئەنجام بوو، لە سەر پرسی (پرۆسەی هەڵبژاردن، پەیوەندی لەگەڵ بەغداد) ناكۆكن. ئەمڕۆ لە بارەگانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە شاری هەولێركۆبوونەوە. وەفدی پارتی (فازل میرانی) بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی سەرۆكایەتی كردوو پێكهاتووە لە هەریەكە لە: • سیداد بارزانی • هوشیار زێباری • فوئاد حوسێن • مەحمود محەمەد • زاگرۆس فەتاح بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی سەرۆكایەتی وەفدی یەكێتیی كرد لەم گفتوگۆیەدا، وەفدی یەكێتیی پێكهاتوون لە هەریەكە لە: • جەعفەر شێخ مستەفا • دەرباز كۆسرەت رەسوڵ • شاڵاو عەلی عەسكەری بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) كۆبوونەوەكەی نێوان یەكێتی و پارتی بێ ئەنجام بووە، هەردوولا لەسەر پرسی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغداد ناكۆكبوون، سەرەڕای ناكۆكییەكانی دیكە. زانیارییەكانی (درەو) ئاماژە بەوە دەكەن یەكێتی لەگەڵ ئەوەبووە كە كۆی كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی بەیەك پاكێج گفتوگۆی لەسەر بكرێت و هەوڵی چارەسەری بكرێت، پارتی لەگەڵ ئەوەبووە كە لەم دۆخەی ئێستادا كێشەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و پرسی پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ بەغداد چارەسەر بكرێن، بەڵام نەگەیشتوونەتە ئەنجام. دوای گەڕانەوەی تیمی یەكێتیی بۆ ناو كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ئەمساڵدا، چەند رۆژێك دۆخی پەیوەندییەكانی پارتیو یەكێتیی ئاسایی بووەوە، بەڵام پرسی دەنگدان لەسەر یاسای بودجەی 2023ی عێراق سەرلەنوێ پەیوەندی نێوان هەردوو حزبی ئاڵۆز كردەوە، پارتی پێیوایە یەكێتیی لەپشت ئەو هەوڵانەوە بووە كە لەناو بودجەدا بۆ لاوازكردنی دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم گیراونەتە بەر، ئەمە سەرباری ناڕەزایەتی پارتی دژی جێگیركردنی ئەو بڕگەیە لە بودجەدا كە ماف بە پارێزگاكانی هەرێم دەدات لە حاڵەتی بوونی ناڕەزایەتیدا بتوانن بەشێوەی راستەوخۆ مامەڵەی دارایی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بكەن، ئەم بڕگەیە لەسەر داوای یەكێتیی چەسپێندراو پارتی وەكو هەوڵدان بۆ پەرتكردنی هەرێمی كوردستان وێنای دەكات. سەرباری ئەوەی مانگی ئایار تیمی پارتیو یەكێتیی رێككەوتنیان كرد لەسەر ئەوەی دۆسیە ئەمنییەكانی نێوانیان (بەدیاریكراوی دۆسیەی كوژرانی هاوكار جاف) بدەنە دەست لیژنەیەكی هاوبەش كە بە ئامادەیی لایەنی نێودەوڵەتی لێكۆڵینەوەی تێدا بكات، بەمدواییە دادگای هەولێر سزای ئیعدامی بۆ (وەهاب هەڵەبجەی) فەرماندەی هێزی دژەتیرۆری یەكێتییو 8 فەرماندەی تری ئەو هێزە دەركرد، ئەمەش هێندەی تر پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو حزبەكەی توشی گرژی كردەوە. لەپاڵ دۆسیەی ئەمنییو دارایدا، پارتیو یەكێتیی لەسەر پرسی سازدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانیش ناكۆكن، ئەم ناكۆكییە هێشتا بەبێ چارەسەر ماوەتەوەو چارەنوسی هەڵبژاردنیشی خستوەتە ناو تونێلێكی نادیارەوە.
(درەو): پارتیو یەكێتیی لە هەولێر چوونە ناو كۆبونەوەوە، هەردوو حزب لە بابەتی (هەڵبژاردن، دۆسیەی ئەمنی، دۆخی داراییو پەیوەندی لەگەڵ بەغداد) ناكۆكن. وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان گەیشتە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە شاری هەولێر. وەفدی پارتی (فازل میرانی) بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی سەرۆكایەتی دەكاتو پێكهاتووە لە هەریەكە لە: • سیداد بارزانی • هوشیار زێباری • فوئاد حوسێن • مەحمود محەمەد • زاگرۆس فەتاح قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە وەفدی پارتی كرد، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكایەتی وەفدی یەكێتیی دەكات لەم گفتوگۆیەدا، وەفدی یەكێتیی پێكهاتوون لە هەریەكە لە: • جەعفەر شێخ مستەفا • دەرباز كۆسرەت رەسوڵ • شاڵاو عەلی عەسكەری دوای گەڕانەوەی تیمی یەكێتیی بۆ ناو كۆبونەوەكان ئەنجومەنی وەزیران لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ئەمساڵدا، چەند رۆژێك دۆخی پەیوەندییەكانی پارتیو یەكێتیی ئاسایی بووەوە، بەڵام پرسی دەنگدان لەسەر یاسای بودجەی 2023ی عێراق سەرلەنوێ پەیوەندی نێوان هەردوو حزبی ئاڵۆز كردەوە، پارتی پێیوایە یەكێتیی لەپشت ئەو هەوڵانەوە بووە كە لەناو بودجەدا بۆ لاوازكردنی دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم گیراونەتە بەر، ئەمە سەرباری ناڕەزایەتی پارتی دژی جێگیركردنی ئەو بڕگەیە لە بودجەدا كە ماف بە پارێزگاكانی هەرێم دەدات لە حاڵەتی بوونی ناڕەزایەتیدا بتوانن بەشێوەی راستەوخۆ مامەڵەی دارایی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بكەن، ئەم بڕگەیە لەسەر داوای یەكێتیی چەسپێندراو پارتی وەكو هەوڵدان بۆ پەرتكردنی هەرێمی كوردستان وێنای دەكات. سەرباری ئەوەی مانگی ئایار تیمی پارتیو یەكێتیی رێككەوتنیان كرد لەسەر ئەوەی دۆسیە ئەمنییەكانی نێوانیان (بەدیاریكراوی دۆسیەی كوژرانی هاوكار جاف) بدەنە دەست لیژنەیەكی هاوبەش كە بە ئامادەیی لایەنی نێودەوڵەتی لێكۆڵینەوەی تێدا بكات، بەمدواییە دادگای هەولێر سزای ئیعدامی بۆ (وەهاب هەڵەبجەی) فەرماندەی هێزی دژەتیرۆری یەكێتییو 8 فەرماندەی تری ئەو هێزە دەركرد، ئەمەش هێندەی تر پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو حزبەكەی توشی گرژی كردەوە. لەپاڵ دۆسیەی ئەمنییو دارایدا، پارتیو یەكێتیی لەسەر پرسی سازدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانیش ناكۆكن، ئەم ناكۆكییە هێشتا بەبێ چارەسەر ماوەتەوەو چارەنوسی هەڵبژاردنیشی خستوەتە ناو تونێلێكی نادیارەوە.
فهرهاد حهمزه، سهرۆكی ئهندازیاران له كۆمپانیای نهوتی باكور لهوهتهی نهوت له عێراق دۆزراوهتهوه تاوهكو ئهمرۆ ههردهم نهیان هێشتووه بۆناردنه دهرهوهی نهوتهكهی بێسهرئێشه بێت ئهویش بههۆی خراپی جێكهوته جوگرافیهكهی كه دووره له دهریاوه . عێراق خاوهنی ژمارهیهك هێڵی ههناردهكردنی نهوته بهڵام له هیچ كامێكیان عێراق خاوهنی دهسهڵاتی ڕهها نیه تیایدا . والهخوارهوه یهك یهك باسی ئهو هێڵانهی ههناردهكردنی نهوت دهكهین كه عێراق به درێژایی 90 ساڵ بهكاریانی هێناون :- 1- هێڵی كهركوك –سوریا ئهم هێڵه لهساڵی (1934) هوه راكێشراوه سهرهتا به بۆرییهكی 12 ئنجی دهستی پێكرد دواتر دوو بۆری تری 16 و 32 ئنجی تریشی بۆ زیاد كرا . له ساڵانی حهفتاكاندا 1,4 ملیۆن بهرمیل نهوتی پیادا ههناردهدهكرا . چهندین جار بههۆی شهری عهرهب ئیسرائیلهوه بۆچهند مانگ پهكخراوه . لهدوای خۆماڵیكردنی نهوت له1ی حوزهیرانی 1972 حكومهتی سوریا پهڵپی به عێراق گرت و داوای زیادكردنی باجی ههر بهرمیلێك نهوتی دهكرد له 22 سهنتهوه بۆ 44 سهنت ئهمه له كاتێكدا نرخی جیهانی ههر بهرمیلێك نهوت تهنها 3 دۆلار بوو . دواتر لهرێگهی ناوبژیوانانهوه كرا به 41 سهنت .له ساڵی 1982 حكومهتی سوریا بۆ پشتیوانی حكومهتی ئێران له شهری ههشت ساڵهیدا لهگهڵ عێراق بهیهكجاری هێڵهكهی پهكخست . لهرۆژگاری ئهمرۆشماندا كه حكومهتی توركیا ناهێڵێت نهوتی كهركوك و ههرێم به خاكیدا تێپهر ببێت ئهستهمه لهم دهم ودهستهدا پهنا بۆ ئهم هێڵه ببرێت چونكه زیاتر له 40 ساڵه ئهم هێڵه بهكارنههێنراوهو پێویستی به نۆژهنكردنهوهیهكی سهرتاسهرییه كه ئهمهش پارهو كاتێكی زۆری دهوێت , ئهمه وێرای نیگهرانی ئهمهریكا له ئهنجامدانی وهها كارێكدا . 2- هێڵی عێراق –توركیا :- ئهم هێڵه له دوو لوولهی 40 و 46 ئنجی پێكهاتوهو به دوو قۆناغی جیا راكێشراون له ساڵی 1977 و 1987 عێراق ئهم هێڵهی وهك ئهڵتهرناتیڤێك بۆ هێڵی سوریا كردهوه چونكه ههردهم ترسی له حكومهتی سوریا ههبوو هێڵهكه وهك كارتێكی فشار دژی بهكار بهێنێت . ئهم هێڵه تا ساڵی 2014 بهبێكێشه كاری خۆی راپهراندووه تا ئهو كاتهی حكومهتی توركیا به بێرهزامهندی بهغدا رێگهی به فرۆشتنی سهربهخۆی نهوتی ههرێم دا تاله كۆتاییدا بریارهكانی دادگای پاریسی لێكهوتهوهو حكومهتی توركیا هێڵهكهی بهڕووی نهوتی كهركوك و ههرێم داخست. 3- هێڵی ههناردهكردنی باشوور تاقه دهروازهیهكی دهریایی عێراقهو ههردوو بهندهری بهسرهو خۆر ئهلعومهییه دهگرێتهوه . له ساڵی 1980 ئهم هێڵه كهوته بهر ههڵمهتی بۆردومانكردنی تۆپخانهی ئێران و پرۆسهی ههناردهكردنی لێوه به یهكجاری وهستا , ههر بۆیه عێراق پهنای بۆ هێڵی توركیاو سوریا برد تا نهوتی باشووری لێوه ههناردهبكات . ئهوهبوو عێراق تا رادهیهك هۆشی به بهردا هاتهوه بهڵام ئهوهندهی نهبرد حكومهتی سوریا هێڵی كهركوك –سوریای ڕاگرت بۆ پشتیوانی كردن لهحكومهتی ئێران , ئهمه وای له عێراق كرد پهنا بۆ توركیا بهرێت تا لهپاڵ هێڵه 40 ئنجیهكه هێڵێكی تری 46 ئنجی رابكێشێت 4- هێڵی عێراق –سعودیه:- عێراق بۆ دهربازبوون لهو دۆخه خراپهی تێكهوتبوو بیری له فرهكردنی هێڵهكانی ههناردهكردن كردهوه تا نهبێته بارمتهی دهست هیچ دهوڵهتێك , بۆ ئهم مهبهسته دوای گفتوگۆكردن لهگهڵ حكومهتی سعودیه بریاریدا هێڵێكی نهوتی بهناو ئهو وڵاتهدا رابكێشێت تاسهر بهندهری (یهنبوع ) , هێڵهكه به دوو قۆناغ راكێشرا یهكهمیان بۆرییهكی 48 ئنجی كه توانای ههناردهكردنی نیو ملیۆن بهرمیلی ههبوو له ساڵی 1986 دهستی بهكاركرد دووهمیان بۆرییهكی 56ئنجی بوو له ساڵی 1990 كرایهوهو توانای ههناردهكردنی 1,6ملیۆن نهوتی ههبوو تێچووی ههردوكیان 2,6 ملیار دۆلار بوو , ئهم هێڵه تهنها چهند مانگێك كاری كردو رووداوهكانی داگیركردنی كوێتی بهسهردا هات كه بووه هۆی راوهستانی به یهكجاری . ئهم هێڵهش وا بۆ33 ساڵ دهچێت كاری پێنهكراوه بهتایبهت ئهو بهشهی كهوتووهته ناو خاكی عێراق به تهواوی بێكهڵك بووه, ههرچی بهشهكهی ناو سعودیهشه لهلایهن حكومهتی ئهو وڵاتهوه دهستی بهسهرداگیراوهو بۆ كاروباری خۆیان به كاری دههێنن . لهم دۆخهدا عێراق ئهستهمه پهنا بۆ ئهم هێڵه بهرێت چونكه له رووی تهكنیكیهوه باسمان كرد كه چهند بێكهڵك بووه , له رووی سیاسیهوهش سعودیه عێراق به ركهبهری نهوتی خۆی دهزانێت نایهوێت به هێزهوه بێتهوه مهیدان بۆ دۆخی ئهمرۆ چی بكرێت ؟ ئهگهر توركیا ههر به ڕیگری مایهوه له بهردهم ههناردهكردنی نهوتی كهركوك و ههرێم ئهوا به دڵنیاییهوه هێڵهكانی نهوتی سوریاو سعودیه ناتوانرێ وهك رێگه چارهسهرێكی خێرا سهیر بكرێت لهبهر ئهو هۆكارانهی پێشتر باسمان لێوه كردن بۆیه باشترین ههنگاو ئهوهیه پاڵاوگهكانی ههرێم و عێراق ئهكتیڤ بكرێن و بهروبومه نهوتیهكانی لێبهرههم بهێنرێت كه سوودمهندی سهرهكی خهڵكی ههرێمه چونكه له قهیرانی سووتهمهنی رزگاریان دهبێت و به نرخێكی گونجاو دهگاته دهستیان ,حاڵی حازر پاڵاوگهكانی عێراق توانای بهكاربردنی زیاتر له نیو ملیۆن بهرمیل نهوتیان ههیه , لهلایهكی تریشهوه پشت بهستن به هێنانی سووتهمهنی له دهرهوه كهم دهبێتهوهو ئهوهنده پارهی قورسی وڵات نارواته دهرهوه .
راپۆرت: درەو كەمتر لە پێنج مانگ ماوە بۆ وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، هیچ ئاسۆیەك بۆ سازدانی هەڵبژاردن لەمساڵدا نابینرێت، پێشنیازێك هەیە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان هاوشێوەی كۆمسیۆنەكەی 1992 بسپێردرێت بە دادوەران، بەڵام ئەم پێشنیازە توشی بەریەككەوتن دەبێت لەگەڵ بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی كوردستان. جگە لە چاوەڕێكردنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، هەرێم هیچ دەرفەتێكی لەبەردەمدا نەماوە، كۆمسیۆنەكەی عێراقیش مانگی یەكی ساڵی داهاتوو وادەی یاسایی بەسەردەچێت، بەم دۆخەوە ئایا هەڵبژاردنی كوردستان كەی بەڕێوەدەچێت ؟ وردەكاری زیاتر لەم راپۆرتەدا. هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانو پرسی هەڵبژاردن لایەنە سیاسییەكانی هەرێم دەستیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان هەڵگرتووەو سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، هەڵبژاردنێك كە پارێزگاكانی هەرێم ناگرێتەوەو لەناوچە جێناكۆكەكان بەڕێوەدەچێت. هێشتا ئەو وادەی كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم بۆ سازدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی دیاریكردووە، لە شوێنی خۆیدایەو دوانەخراوە، واتا رۆژی 18ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ. رۆژی 30 ئایاری رابردوو، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆی لەسەر ئەو سكاڵایانە یەكلاكردەوە كە سەبارەت بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركرابوون، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی درێژكردنەوەكە، ئەمە هەموو ئەو یاساو بڕیارانەشی هەڵوەشاندەوە كە لەدوای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانەوە دەرچوون، بەدیاریكراویش كۆبونەوەی رۆژی 22ی ئایاری پەرلەمان بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنو راپرسی هەرێم. لەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە، پەرلەمانی كوردستان هیچ كۆبونەوەو جوڵەیەكی سیاسی نەكردووە، بۆیە پرسی سازدانی هەڵبژاردن گەڕاوەتەوە بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم. رۆژی 8ی ئەم مانگە، سەرۆكایەتی هەرێم وەفدێكی ناردە بەغداد بۆ ئەوەی لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق قسە بكەن سەبارەت بە ئامادەكاریكردن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە كوردستان، ئەمە وەكو دانپێدانانی سەرۆكایەتی هەرێم بوو بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی كوردستانو كارانەبوونەوەی كۆمسیۆنەكەی كوردستان. سەرۆكایەتیی هەرێم دەیەوێت هەرچۆنێك بووە لەمساڵدا هەڵبژاردنی كوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەمە تەنیا وەكو هەوڵێك ماوەتەوەو لەڕووی واقعییەوە ئەگەرێكی لاوازە. كۆمسیۆنی عێراق چاوەڕێی نوسراوە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق خۆشی تەمەنی یاسایی زۆری نەماوە، سەرباری ئەمە دەیەوێت رۆژی 18ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق بەڕێوەببات، بۆیە هیچ وەڵامێكی ئەوتۆی بە سەرۆكایەتی هەرێم نەداوە سەبارەت بەوەی ئایا لە رۆژی 18ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا دەتوانێت هەڵبژاردنی كوردستان بەڕێوەببات یاخود نا، بەڵام بەشێوەی زارەكی سەرۆكایەتی هەرێمی ئاگاداركردووە لەوەی ناتوانێت لەو وادەیەدا هەڵبژاردنی كوردستان بەڕێوەببات. سەرباری وەڵامە زارەكییەكە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق چاوەڕێیە سەرۆكایەتی هەرێم بە فەرمی نوسراوی ئاڕاستە بكاتو تێیدا داوای لێبكات رۆژی 18ی تشرینی دووەم سەرپەرەشتی هەڵبژاردنی كوردستان بكات، بۆ ئەوەی ئەویش بەنوسراوێكی فەرمی وەڵامی داواكارییەكە بداتەوە. هەوڵی سەرۆكایەتیی هەرێم بۆ ئەوەیە، ئۆفیسەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق لە پارێزگاكانی هەرێم ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی كوردستان بكەن، بەوپێیەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق پارێزگاكانی هەرێم ناگرێتەوەو ئۆفیسەكانی كۆمسیۆن لە ئێستادا دەستیان بەتاڵە، بەڵام سەرۆكایەتیی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق لەمبارەیەوە هیچ گرەنتییەكیان بە سەرۆكایەتیی هەرێم نەداوە. ئەمە لەكاتێكدایە لەئێستادا كەمتر لە (6) مانگ دەرفەت لەبەردەم سازدانی هەڵبژاردنی كوردستاندا ماوە لەو وادەی دیاریكراوە، بۆیە ئەگەری دواخستنی وادەی هەڵبژاردن بۆ جاری سێیەم، ئەگەرێكی بەهێزو كراوەیە. بەگشتی سەرۆكایەتیی هەرێم تاڕادەیەك لەوە تێگەیشتووە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەوادەی دیاریكراودا (18ی تشرینی دووەم) هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بەڕێوەنابات، لەم حاڵەشدا ئەگەر هەیە هەڵبژاردن بۆ ئایاری یاخود تەموزی ساڵی داهاتوو دوابكەوێت. كاراكردنەوەی كۆمسیۆن بە دادوەران ئێستا كە ئیتر سەرۆكایەتیی هەرێم خەریكە دەست لە كۆمسیۆنەكەی عێراق دەشوات، قسەوباس هەیە لەبارەی ئەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە كوردستان نوێ بكرێتەوەو ئەو كۆمسیۆنە لەمساڵدا هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەببات. كرۆكی ئەم پێشنیازە ئەوەیە، (7) دادوەر دیاری بكرێت بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان، هاوشێوەی یەكەم كۆمسیۆن كە ساڵی 1992 دروستكراو هاوشێوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی ئێستای عێراق كە لەلایەن دادوەرانەوە بەڕێوەدەبرێت. ئەوانەی پشتیوانی ئەم پێشنیازە دەكەن، پەنایان بۆ بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (دەیەم)ی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان- عێراق بردووە، ئەم بڕگەیە دەڵێ: • كاتێ هەرێمی كوردستانو سیستمە سیاسییەكەی، یان ئاسایشی گشتی هەرێم، یان دامودەزگا دەستورییەكانی بكەونە مەترسییەكی ئەوتۆوە، هەڕەشە لە بوونی بكاو، ئەنجومەنی نیشتمانیش نەتوانێ كۆببێتەوە، ئەوە، لەوبارەدا سەرۆكی هەرێم دوای راوێژو رێككەوتن لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیو سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیارگەلێ دەردەچوێنێ هێزی یاساییان هەیە بەمەرجێ ئەو بڕیارانە، لە یەكەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی نیشتمانی هەرێمدا بخرێنە بەردەمی. خۆ ئەگەر هاتوو نەخرانە بەردەمی، یان خرانە بەردەمیو ئەنجومەن پەسەندی نەكردن، ئەوا، لەوبارەدا سیفەتی یاساییان نامێنێ. ئێستا هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی لەو شێوەدایە كە لەم بڕگەیەدا باسكراوە، بەتایبەتیش لەوەدا كە دامودەزگا دەستورییەكانی متمانەیان لەدەستداوە، چونكە پەرلەمانی كوردستان بەبڕیاری دادگای فیدراڵی هەڵوەشاوەتەوە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان كارانەكراوەتەوە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراقیش ناتوانێت لە وادەی دیاریكراودا هەڵبژاردنی كوردستان بەڕێوەببات، سەرۆكایەتی هەرێمو حكومەتیش لەدوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانەوە بوون بە "كاربەڕێكەر"، هەموو ئەمانە شەرعیەتی دامودەزگاكانی هەرێمیان خستوەتە ژێر پرسیارەوەو هیچ چارەیەك نییە جگە لەوەی تاوەكو ساڵی داهاتوو چاوەڕوانی كۆمسیۆنی عێراق بكرێت بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە كوردستان. بەڵام ئایا ئەگەر سەرۆكی هەرێم پەنا بۆ ئەم بڕگە یاساییە ببات، توشی بەریەككەوتن نابێت لەگەڵ بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی كوردستان ؟ بڕگەی پێنجەم لە ماددەی دەیەمی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان باس لە بارودۆخێك دەكات كە هێشتا پەرلەمانی كوردستان (ئەنجومەنی نیشتمانی) بوونی هەیە، بەڵام لەبەر دۆخێكی دیاریكراو ناتوانێت كۆبونەوە بكات، بەڵام ئێستا بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی، پەرلەمانی كوردستان نەماوەو هەڵوەشاوەتەوە، بۆیە كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بە دادوەران لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە بەبێ پەسەندكردنی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، بەواتای پێشێلكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی دێت. سەرباری ئەمە، هەر بەگوێرەی بڕگەی پێنجەمی ماددەی دەیەم لە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم، دەرچوونی بڕیارێكی لەمجۆرە لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە پێویستی بەوەیە پەرلەمانی داهاتووی كوردستان پەسەندی بكات، ئەگەرنا بڕیارەكەی بە هەڵوەشاوە ئەژمار دەكرێت، لەم دۆخەدا سەرۆكی هەرێم بەر لەوەی بڕیارێكی لەو شێوەیە بدات، پێویستی بەوەیە گرەنتی نوسراو لە هەموو پارتە سیاسییەكان وەربگرێت لەبارەی ئەوەی لە پەرلەمانی داهاتوودا بڕیارەكەی پەسەند دەكەن، ئەمەش كاتو دانوستانی زۆری دەوێت، بەتایبەتیش لە دۆخێكدا كە پەیوەندی پارتیو یەكێتیی باش نییەو تێڕوانینیان لەبارەی هەڵبژاردنەوە جیاوازە. واتا بەگشتی بژاردەیەكی لەمجۆرە كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان بە دادوەران كارابكرێتەوە، لەڕووی واقعیو یاساییەوە بژاردەیەكی پڕ لە كێشەیە. كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە عێراق مانگی یەكی ساڵی داهاتوو، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ماوەی یاسایی تەواو دەبێت، بەپێچەوانەی كۆمسیۆنەكەی كوردستانەوە، كۆمسیۆنی عێراق بۆ نوێكردنەوە پێویستی بە پەرلەمان نییە، چونكە بەگوێرەی یاساكەی، كۆمسیۆن بەبڕیاری ئەنجومەنی دادوەریی عێراق نوێ دەكرێتەوەو متمانەی پێدەدرێت. ساڵی 2019 كاتێك خۆپیشاندانی تشرین لە عێراق سەریهەڵدا، یەكێك لە داواكارییە سەرەكییەكانی خۆپیشاندەران گۆڕینی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بوو، كە لەسەر بنەمای پشكێنەی حزبیو تائیفی دروستكرابوو، سەرەتاكانی كانونی یەكەمی 2019 پەرلەمانی عێراق وەكو وەڵامدانەوەیەك بۆ خۆپیشاندانەكان، یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقی دەركرد. بەپێی مادەی (3)ی یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەندامانی كۆمسیۆن بەمشێوە دیاریكران: 1- پێنج دادوەری پلە یەك، كە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەناو كاندیدەكاندا هەڵیان دەبژێرێت، بە لەبەرچاوگرتنی دادپەروەریی لەنێوان ناوچەكاندا. 2- دوو داوەر لەلایەن ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان دیاری دەكرێن، بەهەمان شێوە لەسەر هەمان بنەمای دادپەروەیی جوگرافیی (واتا دادوەرێك لە هەولێرو دادوەرێكی تر لە سلێمانی. لەئێستادا دادوەرەكەی سلێمانی سەرۆكایەتی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات) دیاری دەكرێن. 3- دوو راوێژكار لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە دیاری بكرێنو ئەنجومەنی دادوەریی عێراق كاندیدەكانیان هەڵبژێرێت. 4- كاندیدەكان لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە بە تیروپشك هەڵدەبژێردرێن. 5- لەو (9) ئەندامەی ئەنجومەنی دادوەیی بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی دیاری دەكات، دەبێت رەچاوی نوێنەرایەتی ژنی تێدا بكرێت. كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەمشێوەیە دروستكراوە، ئەگەر تاوەكو مانگی یەكی ساڵی داهاتوو، هەرێمی كوردستان چاوەڕێ بكات كۆمسیۆنەكە ماوەی یاسایی بۆ چارەسەر بكرێت، ئەوا لانی كەم دەبێت ماوەی شەش بۆ حەوت مانگی تر چاوەڕوان بێت، چونكە كۆمسیۆن بۆ سازدانی هەڵبژاردن لە كوردستان، پێشوەخت پێویستی بەلانی كەم شەش مانگ دەبێت، ئەمەش بەواتای ئەوە دێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەوێتە مانگی حەوتی ساڵی داهاتووەوە. ئەمە هۆكارەكەیە كە سەرۆكایەتی هەرێم دەیەوێت رێگەچارەیەك بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن زیاتر دوانەكەوێتو لانی كەم لە كۆتاییەكانی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت، هەرچەند ئەم كاتەش لەڕووی كەشوهەواوە بۆ سازدانی هەڵبژاردن بەگونجاو نازانرێت. ساتی ههڵبژاردنی داادوهرهكانی كۆمسیۆنی ههڵبژاردنی عێراق بهتیروپشك، بهئامادهبوونی نوێنهری نهتهوه یهكگرتووهكان یەكەم كۆمسیۆن لە كوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستاندا لە ساڵی 1992، بە بڕیاری (بەرەی كوردستانی)و لە مادەی (6)ی یاسای هەڵبژاردندا، بڕیاردرا بە دروستكردنی (دەستەی باڵا سەرپەرشتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان). ئەم دەستەیە بەپێی ئەوەی لە یاسای هەڵبژاردندا هاتبوو، لە (2) دادوەرو نوێنەری حزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان پێكهاتبوو، كە بەتێكڕا (9) كەس بوون، بەمشێوەیە: * دادوەر (ئەمیر عەبدولكەریم حەوێزی) سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردن. * دادوەر (فوئاد سابیر رەشید) داواكاری گشتیو ئەندامی دەستەی باڵای هەڵبژاردن. * (رەشید مستەفا كاكە عەبدولكەریم) نوێنەری كارگێری پارێزگای هەولێر. * (جەمال تایەر بەكر) نوێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان. * (كەریم سوڵتان سنجاری) نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان. * (بەدران ئەحمەد حەبیب) نوێنەری حزبی زەحمەتكێشان. * (جەمیل عەبدوڵا خۆشناو) نوێنەری سۆسیالیستو پاسۆك. * (كلدۆن شمۆئیل نیامین) نوێنەری پارتی دیموكراتی ئاشوری. * (ساڵح بەرواری) نوێنەری پارتی گەل (دواتر كشایەوە) ئەركی ئەم دەستەیە بەپێی مادەی (6) لە یاسای هەڵبژاردن، بریتی بوو لە: - دیاریكردنی ناوچەكانی هەڵبژاردن - سەرپەرشتیكردنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن - دەركردنی زانیاری بۆ ئاسانكاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن ئەو پێشنیازەی ئێستا لەئارادایە بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنو راپرسی هەرێم، وەكو گەڕانەوەیە بۆ شێوازی دروستكردنی یەكەم كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە كوردستاندا. كارتی دهنگدانی كۆمسیۆنی 1992ی كوردستان بۆ ههڵبژاردنی (رابهری بزوتنهوهی رزگاریخوازی كوردستان) كارتی دهنگدانی دهستهی باڵای سهرپهرهشتی ههڵبژاردن بۆ یهكهم پهرلهمانی كورستان له 1992دا
مەریوان وریا قانع (هەفتانە تایبەت بە درەو دەینوسێت) لە دونیای ئێمەداو لەکاتێکدا دین دەستیخستۆتە ناو وردو درشتی ژیانی ئینسانەکانەوە، یان تەماحى ئەوەی هەیە ئەو کارە ئەنجامبدات، کەچی قسەکردن لەسەر دین وەک چوونە ناو کێڵگەیەکی گەورەی ئەلغامی لێھاتوە، بەهەرلایەکدا بجوڵێیتەوە کەسانێک وەک لوغم بە ڕوتدا دەتەقنەوە. زۆرینەشیان بەناوی خوداو پێغەمبەرو موقەدەساتی کۆمەڵگاوە ئەدوێن و بەناوی ئەوانەشەوە ڕەوایەتی بە هێرشکردن و سوکایەتیی و بەحەیوانکردنی کەسانی لەخۆیان نەچوو ئەدەن، تا بە کوشثن و تێرۆرکردن دەگات. ئەوی دەبینرێت دروستکردنی نەوەیەکی گەنجی دینداریی توندڕەوە کە بە ئەرکێکی خودایی دەزانن بەگژ هەر کەسێکدا بچنەوە روانینی بۆ دین و دینداریی، نەچێتە ناو نەخشە بەرتەسک و بچوکەکەی ئەوانەوە بۆ دین و دینداریی. پەلاماری رەمزیی و مادیی هەرکەسێکیش بدەن شتێک لەسەر دین و دینداریی بڵێت جیاواز لەوەی ئەوان فێرکراون بیبیستن و بیڵێن. نەوەیەک پەڕینەوەی لە جنێو و سوکایەتیکردن و تەکفیرکردنەوە، بۆ تێرۆرو کوشثن و لەناوبردن، تەنها مەسەلەی کاتە. ئێمە لەئێستادا دەرکەوتە سەرەتاییەکانی ئەو گواستنەوەیە، دەبینین. ئەوەی شوێنی سەرنجە ئەم نەوە گەنجە، کە زۆرینەیان نەوەیەکی سەلەفین، لەناو خۆیشیاندا دابەشن بەسەر چەندان تێگەیشتنی جیاوازدا بۆ دین کە لەسەر نەفیکردنی تەواوەتی یەکتریی و بە موتڵەقکردنی شێوە دینداریی و تێگەیشتنی خۆیان کاردەکەن. کێشەی نێوان ئەشعەرییەکان و سەلەفییەکان لەلایەک و کێشەی سەلهفەییەکان و ئیخوانییەکان لەلایەکی تر دەرخەری ئەم ڕاستییە سۆسیۆلۆژییە سادانەن. ئەوە با واز لە کێشهی نێوان ئەوان و ئەو زۆرینە دینیی و نادینییە بهێنین کە لە کوردستاندا ئەو روانینە سەلەفییەیان بۆ دین نییە. ئەم دابهشبوونه ناوەکییەی کایە دین زیاتر بەرهەمی دونیای دوای راپەرینە، رەنگە رەگوڕیشەی هەندێکیان بۆ کاتێکی کەمەکێک درێژتر ببرێنەوە، بەڵام ئامادەگیی ئەوان وەک هێزی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و دینیی نوێ دەکەوێتە دونیای دوای راپەرینەوە. ئەم دۆخەی سەرەوە وادەکات هێزە چەپ و نادینیی و سیکولارەکانیش، ناچاربن ببنە بەشێک لەو هێزانەی ئەمڕۆکە لە دونیای ئێمەدا لەسەر دین و دینداریی قسەدەکەن، بەڵام قسەکردنێک لە دیدێکی تەواو رۆشنگەرانەوە، کە دواتر زۆر بە کورتی شیدەکەمەوە. ھێزە چەپ و نادینییەکانی دونیای ئێمەو خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، لە ساڵانی شەست و ھەفتای سەدەی بیستەمدا، بەشێوەیەکی گشتیی، قسەکردن و لێکۆڵینەوەیان لەسەر دین بەتەواوی پشتگوێ خستبوو. زۆرجار وەک دیاردەیەکی کاتیی تێپەڕو بەرسەرچوو مامەڵەیاندەکردن، پێیانوابوو جێگەیەک بۆ دین لە دونیای مۆدێرندا نامێنێتەوە. زۆرجاریش دینیان بۆ بیرکردنەوەی خورافیی و بۆ سیحرو ئەفسانە، کورتدەکردەوە، پێشیان وابوو ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە شوێنی لەناو میتۆدەکانی فیکرو بیرکردنەوەی مۆدێرندا نابێتەوە. بەبۆچونی من ئەم شێوازە روانین و بیرکردنەوەیە لە دین، نەک تەنها هەڵەبوو، بەڵکو ھەڵەیەکی ستراتژیی گەورە بوو. ئەم گوێ پێنەدان و ئیهمالکردنە دەرگای بەڕووی ڕێبازە سەلەفیی و سیاسیی و جیھادییەکاندا کردەوە، بەو روانینە ترسناکەوە کە بۆ دینیان هەیە، بچنە ناو بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگاوەو کاری نهێنی و ئاشکرا ئەنجامبدەن. لەبەرامبەردا هێزە نادینییەکانیش، بە چەپ و ناچەپیانەوە، لەباتی گەشەدان بە دیدێکی ڕۆشنگەرانە بۆ دین، یاخود گەشەدان بە دیدێکی دیموکراسییانەی ڕاستەقینە، بوونە هەڵگری ئەو ستراتیژیەتی پشتگوێخستن و بە سوک و ناگرنگ سەیرکردنەی دین کە بەم رۆژەی ئەمڕۆکەی گەیاندین، رۆژێک تیایدا گوتارێکی رۆشنگەرانە سەبارەت بە دین لەئارادا نەبێت، وڵاتەکە سیخناخ بێت بە گوتاری سەلەفیی و ئیخوانیی و روو- لە - جیهاد. یان کرد. هەڵەی سەرەکیی بەجێهێشتنی دین و دەقە دینییەکان و کەلەپوری دین و دیاردەی دیندارییە بۆ ھێزە دینییهكان بەتەنها، کردنی ئەم هێزە دینیانەیە بە تاکە خاوەنی دین، بە قسەکەر بەناوی خوداو پێغەمبەرەکانییەوە، ئەوانیش بە خواست و ویستی خۆیان و لە فۆرمی سەلەفیەت و ئیخوانیەتی دینداریدا، لێکیاندایەوەو بەناو کۆمەڵگادا بڵاویانکردەوە. بە بۆچونی من هەنگاوی یەکەم بە گەڕاندنەوەی نرخ بۆ دین و فیکری دینیی و کەلهپوری دینییەوە دەستپێدەکات و خوێندنەوەی ئەمانەش لە ڕێگای دیدگا تیورییە تازەکان و دیدگا میتۆدییەکانی زانستە ئینسانیی و کۆمەڵایەتییەکانەوە. ئەوەشی پێویستە پرۆژەیەکی لەم بابەتە ئاڕاستە بکات دیدگایەکی ڕۆشنگەرانەیە کە پێ لەسەر عەقڵانیەت و جیاوازیی و ڕێزگرتن دابگرێت و مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی مێژوویی بیرکەرهوەو پرسیارکەر وێنا بکات. لە قورئاندا چەندان دەق هەن سەبارەت بە کۆیلەو چۆنیەتی مامەڵەکردنی کۆیلەوە، ئەمڕۆ کەس باس لە پیادەکردنی ئەو دەقانە ناکات، مەگەر هێزێکی سەلەفیی وەک داعش نەبێت. زۆرینەی موسڵمانانی جیهان دەڵێن ئەو دەقانە پەیوەندییان بە سەردەمی خۆیەوە ھەیەو کۆیلەیەتیی لە جیهانی ئەمڕۆدا نەماوە. یاخود لە چۆنیەتی باسکردنی مەسەلەی ئەھلی زیمەدا، بە دەگمەن نەبێت کەسێک نادۆزیتەوە لەمڕۆدا باس لە چەمکی «ئەھلی زیمە» بکات و زۆرینەی پیاوانی دینیش باس لە مەسەلەی «ھاوڵاتیبوونی یەکسان» دەکەن، بێگومان جگە لە هێزو کەسایەتییە سەلەفییە توندڕەوەکان، ئەوانە لە داعشدا لە فۆرمە ئاساییەکەی خۆیاندا بەرجەستەبوون. پەرەدان بەم فۆرمە لە خوێندنەوەی دین ئەرکێکی سەرەکیی هێزە نادینیی و عەلمانییەکانی دونیای ئێمەیە، نەک جێهێشتنی دین بۆ هێزە سەلەفیی و ئیخوانییەکان. ئێمە دەزانین لەگەڵ دیکارتدا گۆڕانێکی گەورە لە وێناکردنی مرۆڤدا، دێتەکایەوە. مرۆڤ وەک تاکەکەسێک لەدایکدەبێت کە ئاکاری سەرەکیی ئەو بوونی دین یان بێدینبوون نییە، مەسیحیبوون یان ئیسلامبوون یان بودیبوون یان ھەرشتێکی دیکەی لەم بابەتە نییە. ئەوەی لای دیکارت ئاکاری سەرەکیی و بنەڕەتیی مرۆڤ وەک تاکەکەس دەستنیشاندەکات، بریتییە لە «بیرکردنەوە»، توانای بیرکردنەوەو جۆری بیرکردنەوەیە. مەسەلەی سەرەکیی لای دیکارت بریتییە لە ”من بیردەکەمەوە کەواتە ھەم“، ئەم تێزە پێ لەسەر ئاکاریی بیرکەرەوانەی مرۆڤ دادەنێت، کە ئاکارێکی تەواو نوێی مرۆڤەو بنەمایەکی نوێی دروستکردنی شوناسیی مرۆڤە وەک مرۆڤ. ئەم شوناسە تازەیە تێپەڕاندنی سەرجەمی فۆرمەکانی تری شوناسە ئیسنانییەکانی ترە، یان لانیکەم شوناسێکە سەرجەم شوناسەکانی دیکە دەخاتە شوێنی دووهەم و سێهەمەوە. شوناسی لەشێوەی ”من مەسیحیم کەواتە من ھەم“، یان ”من بوزیم کەواتە من ھەم“، یان ”من موسڵمانم کەواتە من ھەم“، دەبنە شوناسی دوای شوناسی مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی بیرکەرەوە. بەم مانایە لە دونیای مۆدێرندا مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی بیرکەرەوە دەچێتە شوێنی مرۆڤی دینیی یان بێدین یان ھەرشتێکی دیکە کە شوناسی خۆی لە بیرکردنەوەوە وەرنەگرێت. بیرکردنەوەش لای دیکارت بە گومانکردن و پرسیارکردن و تێڕامان دەستپێدەکات و بە پاسادان و سەلماندن کۆتاییدێت. واتە لای دیکارت مرۆڤی بیرکەرەوەیە مرۆڤێکی عەقڵانییە، خاوەنی عەقڵێکی پرسیارکەرو گومانکەرە. سەدەیەک دواتر شۆپنھاوەر دێت و لەپاڵ عەقاڵدا ئاکارێکی دیکەو سەرەکیی بۆ مرۆڤبوون زیاددەکات، کە بەلای ئەوەوە لە عەقڵ گرنگترە، ئەویش بوونی ئیرادەیە لای مرۆڤ. لای شۆپنھاوەر ئیرادە وەزیفەیەک لە وەزیفەکانی عەقڵ نییە، بەڵکو ئاکارێکە لە عەقڵ گرنگترو جەوھەریترە لە ئینساندا. لە راستیدا ئەو ھاوکێشەکە پێچەوانە دەکاتەوەو پێیوایە عەقڵ یەکێک لە ئامرازەکانی ئیرادەیە. بە کورتییەکەی لە دونیای مۆدێرندا دیدێک بۆ مرۆڤ لە دایکدەبێت کە دەیکاتە خاوەنی عەقڵێکی گومانکەرو پرسیارکەر، وەکچۆن دەیکاتە خاوەنی ئیرادەیەک کە بەهۆیەوه دەتوانێت بڕیاربدات و جیهانی خۆی بەوشێوەیە دروستبکات کە پێیوایە باشترو ئینسانیترە. لە کەلەپوری ئیسلامیدا قوتابخانەی موعتەزیلە، کەم تا زۆر، هەمان ئەم روانینە مۆدێرنەیان بۆ مۆرڤ هەیە. ئەوان پێیانوایە خودا مرۆڤی بە دوو ئاکاریی سەرەکییەوە دروستکردوە، یەکەمیان بوونی عەقڵە لە مرۆڤدا، دووهەمیان بوونی ئیرادەیە. ئەم دووانەش وا لە مرۆڤ دەکەن هەم بتوانێت بیربکاتەوەو هەم بتوانێت لەناو مێژووی خۆیدا ئیرادەگەر بێت. ئەمەش دەیکاتە بوونەوەرێکی بەرپرسیار بەرامبەر بەو جیهانەی لەناویدا دەژیی، بە هەموو باشیی و خراپەو رووکارە جوان و ناشیرینەکانییەوە. بە کورتییەکەی ئەوەی ئەمڕۆکە پێیوستە رووبدات، تەنها چارەسەری ئەمنیی و سیاسیی کێشەی توندڕەویی دینیی نییە، بەڵکو تێوەگلانە لە بەرهەمهێنانی گوتارێکی دینیی تازەدا کە رێگربێت لەوەی نەوە تازەکانی دونیای ئێمە بەو ئاسانییەی ئەمڕۆکە بکەونە بەردەمی گوتاری بانگخوازو هیزە سەلەفییەکانەوە، هەرەها بکەونە بەردەمی ئەو گوتاری ئیخوانییەوە، کە لەباتی گەشەکردنی بۆ گوتاری «پۆست ئیسلامیزم» لە دۆخی بەسەلەفیبوونێکی بەردەوامدا دەژیی. دین زۆر لەوە گرنگترە بۆ ئەم هێزانە بەجێبهێڵدرێت.
درەو: لاهور شێخ جەنگی "لیستی گەل" بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان رادەیەگەیەنێت و پرۆژەك بۆ یەك لیستی لایەنە كوردیەكان دەداتە حزبەكانی كوردستان. بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) لاهور شێخ جەنگی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق كە بڕیارە 18ی كانونی یەكەمی 2023 بەڕێوە بچێت، پرۆژەیەكی داوەتە حزبە كوردستانیەكان، بۆ یەك لیستی و یەك دەنگی كورد لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، تا ئێستا پرۆژەكە دراوەتەوە (بزوتنەوەی گۆڕان، كۆمەڵی دادگەری، یەكگرتووی ئیسلامی) و بڕیارە ئەو پرۆژەیە بدرێتە حزبەكانی دیكەش لەناویاندا پارتی و یەكێتی. سەرچاوەیەك لە كۆمەڵی دادگەری بە (درەو)ی راگەیاند: پرۆژەكەی لاهور شێخ جەنگی گەیشتووەتە دەستمان كە تایبەتە بە یەك لیستی و یەكگرتوویی لایەنە كوردیەكان لە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان. (درەو) زانیویەتی لاهور شێخ جەنگی چاوەڕێی وەڵامی لایەنە سیاسیەكان دەكات بۆ بەدەمەچوونی پرۆژەكەی كە پێی وایە دۆخی كورد لە ئێستادا لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم خراپەو پێویستی بەیەك دەنگی و یەك لیستی لایەنەكان هەیە، ئەگەر لایەنەكان بەدەم پرۆژەكەیەوە نەهاتن ئەوا لاهور شێخ جەنگی بەناوی "لیستی گەل"ەوە بەشدار دەبێت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لە كەركوك و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم. (درەو) پەیوەندی كرد بە شادمان مەلا حەسەن سەركردەی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی، شادمان مەلا حەسەن زانیارییەكانی (درەو)ی سەبارەت بە پرۆژەكەی لاهور شێخ جەنگی پشت راست كردەوە. بڕیارە لە 18ی كانونی یەكەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق جگە لە سێ پارێزگاكەی هەرێم بەڕێوە بچێت، كورد لە پارێزگاكانی (كەركوك، نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە) لیستی دەبێت بەڵام تا ئێستا لایەنە كوردییەكان هیچ پلان و پرۆژەیەكی راگەیەندراویان بۆ چۆنیەتی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەكان و شێوازی بەشداری لایەنە كوردییەكان نەبووە. لەو پارێزگایانەی كە دەكەونە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كێ بەركێ لەسەر (71) كورسی ئەنجومەنی پارێزگایە لە نێوان پێكهاتە جیاوازەكان لە (كورد، عەرەب، توركمان) سەرەڕای پێكهاتەكان. • بۆ پارێزگای كەركوك: 15 كورسی دانراوە • بۆ پارێزگای نەینەوا: 26 كورسی دانراوە • بۆ پارێزگای سەڵاحەدین: 15 كورسی دانراوە • بۆ پارێزگای دیالە: 15 كورسی دانراوە
راپۆرتی: هەڵۆ حەسەن شێفە متمانە پێكراوەكەی كرملن لە پووتین هەڵگەڕایەوەو جەنگی لە دژی رووسیا راگەیاند، فەرماندەی گروپی ڤاگنەر پێشتر داوای لە هێزەكانی سوریای دیموكرات كردبوو لەبەرامبەر پاراستنی كێلگە نەوتییەكان و كڕینی چەك و تەقەمەنی، پشكی لە 25%ی نەوتی رۆژئاوای كوردستانی پێبدرێت. ڤاگنەر ڤاگنەر كۆمپانیایەكی سەربازی كەرتی تایبەتی رووسیایە، ئەجیندای مۆسكۆ لە دەرەوەی رووسیا جێبەجێدەكات، ڤاگنەر دەتوانێت ئەركی هەواڵگری و سەربازیی وا ئەنجامبدات كە لە توانای مۆسكۆدا نیە، كۆمپانیا سەربازییە تایبەتەكانی وەك ڤاگنەر سوپای یاسایی چەكدار نین تا بكەونە ژێر یاسای نێودەوڵەتییەوە، ئەو دەوڵەتانەی كە رێكیاندەخەن بەرپرس نین لە كارەكانیان، كە یاسای نێودەوڵەتی و یاسای روسیا هەردووكیان بە كرێگیراوانی سەربازییان قەدەغەكردووە، بەڵام پەرلەمانی روسیا، دوما و وەزارەتی دەرەوە كاریانكردووە بۆ بە یاساییكردنی كۆمپانیا سەربازییە تایبەتەكان لە روسیا. ئەم پشتیوانیەی كەرتی تایبەت وادەكات رووسیا بتوانێت بەرژەوەندییەكانی بەرەوپێش بەرێت، ڤاگنەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان بەڕێوەدەبات لەو وڵاتانەی كە كرملن بەرژەوەندی ستراتیژی و جیۆپۆلیتیكی تیایاندا هەیە. مۆسكۆ چەندین گروپی چەكدار لەو ناوچانە بەكاردەهێنێت كە پرۆژەی وزەیان لێ ئەنجامدەدات، بۆ نمونە: لە ئەفریقا.گەر وڵاتێك كە روسیا بەرژەوەندی لێی هەیە و بە هاوبەشی ناودەبات دەستبكات بە شتێك كە دژی بەرژەوەندییە جیۆپۆلیتیكیەكانی رووسیا بێت، ئەوە 'میوانانی ناوەخت - ڤاگنەر' لەوێ دەردەكەون. سوپای سێبەر ڤاگنەر لەلایەن ئەفسەری هەواڵگری سەربازیی پێشووی رووسیاوە، دیمیتری ئوتكین، دامەزرێنرا، دیمیتری ئوتكین یەكێك بوو لە یەكەمین كاروانی روسیا كە پاییزی 2013 نێردران بۆ سوریا. دیمیتری ئوتكین لەدوای گەرانەوەی بۆ رووسیا بیرۆكەی دامەزراندنی ڤاگنەری دانا، یەكەمین دەركەوتنی ڤاگنەر سەرەتای ساڵی 2014 بوو لە خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا، كە هاوشانی هێزە جوداییخوازەكانی سەر بە روسیا لە كرایمیا (دورگەی قرم)، و دواتر سەریكێشا بۆ پێكەوەلكاندنی كرایمیا (دورگەی قرم) بە رووسیایەوە. دوای كرایمیا (دورگەی قرم)، ڤاگنەر روویكردە سوریا و لازقیە و خۆرهەڵاتی سوریا بەشداری چەندین شەری قورسی كرد، دیمیتری ئوتكین لەساڵی 2016سەرۆكایەتی ڤاگنەری رادەستی یەڤگینی پریگۆژین كرد ئەمەش دوای ئەوەی ڤاگنەر سەرچاوەیی دارایی كزبوو. شێفەكەی پوتین یەڤگینی پریگۆژین، كە سامانەكەی بە بزنسی چێشتخانە بنیاتناوە، بە بەستنی گرێبەستی گەورە لەگەڵ سوپا و حكومەتی روسیا، بەشێوەیەكی فەرمی دوای دیمیتری ئوتكین بووبە سەرۆكی ڤاگنەر ، پریگۆژین توانی سەرچاوەی دارایی جیاواز و بەهێز و چەكدارانی كۆمپانیاكەی (ڤاگنەر) لەروویی چەندێتی و چۆنیەتی بەرەو پێش ببات.ئەڤگینی پریگۆژین نازناوی "شێفەكەی پوتین"ە، چونكە كۆمپانیاكەی خزمەتگوزاری خواردن وچێشتلێانی پێشكەش بە كرێملین كردووە. یەڤگینی پریگۆژین، بزنسمانێكی سانت پترسبێرگە كە سامانێكی زۆری پێكەوە نا لە بزنسی بۆنە بەڕێوەبردندا پێش واژۆكردنی گرێبەستێكی پڕقازانج لەگەڵ سوپا و حكومەتی روسیا. پریگۆژین هەوڵی گرێبەستی دیكەی دا، وەك ئەوەی لەگەڵ دیمەشق ئیمزای كرد كە ڤاگنەر كێڵگەكانی نەوت و گاز و ژێرخان رزگاربكات لەبەرامبەر (25%)ی بەرهەمەكەی هاوكات (بەپێی گرێبەستی ڤاگنەر و حكومەتی ئەسەد لە كانونی یەكەمی 2016 ) ئێستا بەرپرسە لە موچەدان بە چەكدارانی ڤاگنەر، بەبڕێك كە دەخەمڵێنرێت بە 3,500 بۆ 5,000 دۆلار مانگانە. یەڤگینی پریگۆژین بە سوریا نەوەستا ڤاگنەر (گرێبەستی زەبەلاح)ی لەگەڵ خەلیفە حەفتەر واژۆ كرد، دوای لیبیا ڤاگنەر روویكردە كۆماری ئەفریقای ناوەند، سودان، ڤەنزویلا. كاتەلۆگی داعش دوای بوون بە سەرۆكی ڤاگنەر، یەڤگینی پریگۆژین تاكتیك و ستراتیژی داعشی بۆ راكێشانی چەكدارانی بیانی غەیرە رووسی پیادەكرد، تاكتیكی هاوشێوەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەكارهێنا بۆ راكێشانی خەڵك لە تەواوی جیهاندا، میتۆدەكانی راكێشانی ڤاگنەر هاوشێوەیی زۆریان لەگەڵ میتۆدەكانی داعش هەیە، وەك بەكارهێنانی پارە بۆ راكێشانی خەڵكی هەژار و دۆزینەوەی لاوانی هەستیار لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە. حەزكردن بە سەركێشی و سەرابی یۆتۆپیا دوو لە كۆڵەكەكانی راكێشانی خەڵك بوون لەلایەن داعشەوە، دوای كەوتنی 'خەلافەت'ی داعش لە ئازاری 2019، ڤاگنەر هەمان كاتەلۆگی كاركردنی گرتۆتەبەر لەم بوارەدا.لەلایەكی ترەوە، لەسەدا 40ی ئەندامانی ڤاگنەر بە تاوانی گەورە زیندانی كراون پێشئەوەی پەیوەندیبكەن بە ڤاگنەرەوە و بەیەكتر دەڵێن: "كەسە بەدبەختەكان".ڤاگنەر لە ریزەكانیدا كەسانی دەركراو لە سوپا و دز و تاوانباری پێشتر هەن كە بەدوای پارە و سەركێشییەوە بوون لەخۆ گرت. موچەی باش دەرفەتێكی نایابە بۆ پیاوانی بێكار، كە زۆرێكیان هەموو هیوایەكیان لەدەستداوە بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییەكانیان و راستكردنەوەی رێچكەی ژیانیان. لیبیا یەڤگینی پریگۆژین لەبەرامبەر گرێبەستێك لەگەڵ (مارشاڵ خەلیفە حەفتەر) هەڵمەتێكی دەستپێكرد ئەمجارە لەجیاتی ئەوەی گەنجان بۆ شەڕكردن لەپاڵ ئەو میلیشیانەدا كە شەڕ بۆ رژێمی بەشار ئەسەدی سوریا دەكەن، بۆ لیبیاگواستەوە، ڤاگنەر لاوانی سوریا بەرامبەر بە پارەی نارد بۆ بەهێزكردنی ریزی هێزەكانی مارشاڵ خەلیفە حەفتەری لیبیا، كە پشتیوانی مۆسكۆی هەبوو دژی حكومەتی ددانپێدانراوی لیبیا لە تەرابلس. ڤاگنەر مانگانە موچەی "1,000 دۆلار دەدا بەوانەی وەك خۆبەخش پاسەوانیی دەزگاكانیان دەكەن و 1,500 دۆلار بەوانەی وەك خۆبەخش شەڕ بۆ گروپەكە دەكەن لە لیبیا. ئەمە تاڕادەیەك سامانێكی گەورەیە بەراورد بەوەی لە سوریا دەست خەڵك دەكەوێت، بۆنمونە موچەی مانگانەی سەربازێكی ئاسایی سوری نزیكەی 30 دۆلارە، لەكاتێكدا موچەی مانگانەی چەكدارانی ڤاگنەر 1,500دۆلارە. ملكەچكردنی ئەلێكساندەر لوكاشێنكا لە چەند ساڵی رابردوودا، سەرەڕای فشار لە روسیاوە، سەرۆكی بێلاروس ئەلێكساندەر لوكاشێنكا یەكگرتنەوەی دەستبەجێی لەگەڵ مۆسكۆ رەتكردۆتەوە و هەوڵیداوە پەیوەندییەكان لەگەڵ خۆرئاوا بەهێزبكات، بەڵام بێلاروس پێگەیەكی ناوەندی هەیە لە پلانی ستراتیژیی روسیادا، كە رەنگە گرنگتربێت لە هی هەر دەوڵەتێكی دیكەی دراوسێ، بێجگە لە ئۆكرانیا،روسیا چەند بەرژەوەندییەكی گەورەی هەیە لە بێلاروس، لەبەرئەوەی مۆسكۆ تاڕادەیەك تەواوی پێداویستییەكانی مینسك بۆ نەوت و گاز دابیندەكات. بەڵام ئەلێكساندەر لوكاشێنكا هەوڵیدا پشتبەستوویی خۆی بۆ هایدرۆكاربۆن بە روسیا كەمبكاتەوە، نەوتی لە نەرویج، سعودیە، ئازەربایجان و ئەمریكا بكڕێ، بەجۆرێك بووە هۆی بێزاركردنی سەرۆكی روسیا ڤلادیمێر پوتین.روسیا لەجیاتی ئەوەی لەوكاتەدا راستەوخۆ تەداخول لە بیلاروسسدا بكات، ڤاگنەری راسپارد بۆ ملكەچكردنی بیلارووس لەوەشدا سەركەوتووبوو ڤاگنەر ئۆپەراسیۆنێكی ئەنجامدا لە مینسك و شوینی حەوانەوەی ئەلێكساندەر لوكاشێنكا ئەمەش وایكرد بیلارووس روو لە مۆسكۆ و پشت لە خۆرئاوا بكات. باخموت داگیركردنی باخموت لە ئۆكرانیا لەلایەن ڤاگنەرەوە بووبە سەركەوتنێكی گەورەی ڤاگنەر و یەڤگینی پریگۆژین لەهەمانكاتدا لاوازی سوپای روسیای دەرخست چونكە ئەوەی سوپای رووسیا بە 6مانگ هەوڵدان بۆ داگیركردنی باخموت شكستی هێنا ڤاگنەر بە مانگێك ئەنجامیدا، ئەمەش ئێڤگینی پریگۆژین بەجۆرێك غرور كرد سوكایەتی ئاشكرا بە سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگری روسیا بكات و سەرەتای دەركەوتنی ناكۆكیەكانی پریگۆژین و شویگۆ لە میدیا دەركەوت. سێرگی شویگۆ بریاریدا لە 1-7-2023ەوە گرێبەستی وەزارەتی بەرگری رووسیا و ڤاگنەر هەڵوەشێنێتەوە وچەكدارانی ڤاگنەر لە كۆمپانیای تایبەتەوە بكات بە گروپێكی چەكداری سەر بەوەزارەتی بەرگری رووسیا ، یەڤگینی پریگۆژین بۆردوومانی ڤاگنەری لەلایەن سوپای رووسیا كردە بیانوو گەرانەوەی ڤاگنەری بۆ رووسیا راگەیاند و بەڵێنیدا سێرگی شویگۆ لە مەیدانی سوری مۆسكۆ لەسێدارەبدات. كورد و ڤاگنەر یەڤگینی پریگۆژین، چەندینجار هەوڵیداوە و ئۆفەری گرێبەستی خستۆتەبەردەم هێزەكانی سوریای دیموكراتیك – هەسەدە، بۆ پاراستنی كێڵگەنەوتیەكانی باكوری سوریای ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، لەبەرامبەر پشكی %25داهاتی نەوت ئەوا ڤاگنەر پاراستنی كێڵكە نەوتیەكان و لە كڕینی چەك و تەقەمەنی هاوكاری هەسەدە دەكات، بەڵام هەسەدە هەرزوو هەموو هاوكاری و نزیكبوونەوەیەكی لەگەڵ ڤاگنەر رەتكردۆتەوە –چونكە لەلایەن ئەمەریكیەكان ڤاگنەر بە گروپی تیرۆرستی و خودی هەسەدەش نزیكبوونەوەی لە ڤاگنەر بەمەترسی بۆ سەر ناوبانگ و دژی پرەنسیپەكانی خۆی زانیوە. هەرچەندە باڵادەستی ڤاگنەر لە بازاری كرین و فرۆشتنی چەك و تەقەمەنی (بازاری رەش)، لە ئەوروپای رۆژهەڵات و ئاسیای ناڤین (قەوقاز)، نەك هەسەدە وڵاتەكانی ناچار بە مامەڵە لەگەڵ ڤاگنەر كردووە. چەقۆی شێف بۆ ملی قەیسەر یەڤگینی پریگۆژین، گەرانەوەی ڤاگنەری بۆ رووسیا لە 23-6-2023 ( 23-6-2016ئەو ریكەوتەیە كە رووسیا و چین ڕێكخراوی بریكستیان راگەیاند!. )و رایگەیاند رووسیا پێویستی بە سەرۆكێكی نوێ هەیە و مۆسكۆ هەوڵەكەی یەڤگینی پریگۆژین بە ( كودێتا) و خیانەتی نیشتیمانی ناوبرد و پۆتین بەڵێنیدا بەتوندی رووبەروویان بێتەوە, ئایا یاخیبوونەكەی ڤاگنەر ڕاستەقینەیە، یان هەوڵێكی پۆتینە لەریگەی شێفەكەیەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەكی دەربازبوون و ڕاگرتنی شەڕی ئۆكرانیا، فەرماندەی ڤاگنەر دۆستێكی نزیكی پوتینە و ڕەنگە پڕوپاگەندەی شكستی سوپا لە دابینكردنی تەقەمەنی و كەلوپەل بۆ ڤاگنەر لە ئۆكرانیا تەنها شانۆگەرییەك بێت بۆ پاساوهێنانەوە بۆ زیانەكانی سوپای ڕووسیا و داگیرنەكردنی كیێڤ و شارە گەورەكانی دیكە و دواتر كشانەوەی لە ناوچە داگیركراوەكانی پێشتر. هۆكارەكانی تری وەك: نزیكبوونەوەی چین و ئەمریكا كە ڕەنگە یەكێك بێت لە دەرئەنجامەكانی: دەرچوونی رووسیا لە شەڕی ئۆكرانیا بە سیناریۆی ڤاگنەر. سیناریۆی یاخیبوونەكە و ئامانجەكەی هەرچییەك بێت، گومانی تێدا نییە كە پێگە و دەسەڵاتی پوتینی لە ئێستاوە لاواز كرد.
شیكاری: درەو وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛ 🔹 تا کۆتایی نیسانی ساڵی (2023)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، زیاتر (38 ترلیۆن و 188 ملیار) دینار بووە، کە (95.8%)ی داهاتی نەوت و(3.8%)ی داهاتی نانەوتی بووە. نزیکەی (2 ترلیۆن و 34 ملیار) دینار لە داهاتی ئاڵوگۆڕ کورتهێنانی هەبووە، بە پوختی زیاتر لە (36 ترلیۆن و 153 ملیار) دیناری بۆ ماوەتەوە، واتە بە تێکڕا داهاتی مانگانە زیاتر لە (9 ترلیۆن و 38 ملیار) دینار و رۆژانە زۆرتر لە (301 ملیار) دینار بووە. 🔹 هەر بەپێی ئامارەکان، دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (14.4%) و زیاتر لە (5 ترلیۆن 268 ملیار) دینار داهات لە خەرجی زیاتر بووە و سەرڕێژی کردووە. هاوکات بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی (2023)دا؛ 🔹 عێراق زیاتر لە (393 ملیۆن و 48 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، بە تێکڕای رۆژانەی نزیک لە (3 ملیۆن و 276 هەزار) بەرمیل. هەر بەرمیلێک نەوتی عێراق بە (76.2) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە. 🔹 کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا (40 ترلیۆن و 503 ملیار و 10 ملیۆن و 294 هەزار) دینار بووەو، بڕی (36 ترلیۆن و 606 ملیار و 564 ملیۆن و 127 هەزار) دینار بە ڕێژەی (90.4%)ی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارتی دارایی. تەوەری یەکەم؛ داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە چوار مانگی یەکەمی (2023)دا وەک لە (خشتەی ژمارە (1))دا رونکراوەتەوە، پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، تا مانگی نیسانی ئەمساڵ بە بەهای (40 ترلیۆن و 503 ملیار و 10 ملیۆن و 294 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە. بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق کە لە (17ی حوزەیرانی 2023) بڵاوی کردووەتەوە، ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (36 ترلیۆن و 606 ملیار و 564 ملیۆن و 127 هەزار) دینار بە ڕێژەی (90.4%). بە جۆرێک؛ 1. داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە کانونی دووەمی (2023)دا پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە کانونی دووەمی (2023)دا بە بەهای (11 ترلیۆن و 112 ملیار و 492 ملیۆن و 600 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە. بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ماوەی ناوبراودا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (10 ترلیۆن و 285 ملیار و 546 ملیۆن و 454 هەزار) دینار بە ڕێژەی (92.6%). 2. داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە شوباتی (2023)دا پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە شوباتی (2023)دا بە بەهای (9 ترلیۆن و 471 ملیار و 86 ملیۆن و 64 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە. بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ماوەی ناوبراودا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 921 ملیار و 993 ملیۆن و 308 هەزار) دینار بە ڕێژەی (94.2%). 3. داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە ئازاری (2023)دا پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی ئازاری (2023)دا بە بەهای (9 ترلیۆن و 833 ملیار و 385 ملیۆن و 310 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە. بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ماوەی ناوبراودا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 44 ملیار و 906 ملیۆن و 47 هەزار) دینار بە ڕێژەی (92%). 4. داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە نیسانی (2023)دا پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی نیسانی (2023)دا بە بەهای (10 ترلیۆن و 86 ملیار و 46 ملیۆن و 320 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە. بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ماوەی ناوبراودا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 354 ملیار و 118 ملیۆن و 317 هەزار) دینار بە ڕێژەی (82.8%). تەوەری دووەم؛ داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی (2023)دا رۆژی (17ی حوزەیرانی 2023) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی تا کۆتایی نیسانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛ یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی 2023 پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ نیسانی ساڵی (2023) لە (17ی حوزەیرانی 2023) بڵاو کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (38 ترلیۆن و 188 ملیار و 53 ملیۆن و 541 هەزار و 719) دینار، بەجۆرێک بڕی (36 ترلیۆن و 606 ملیار و 564 ملیۆن و 127 هەزار و 565) دیناری بەڕێژەی (95.8%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (ترلیۆنێک و 581 ملیار و 489 ملیۆن و 414 هەزار و 154) دینار، بەڕێژەی (4.2%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. بڕی (2 ترلیۆن و 34 ملیار و 83 ملیۆن و 735 هەزار) دیناری لە داهاتی ئاڵوگۆڕ (الارادات التحویلیة) کورتی هێناوە و بە پوختی (36 ترلیۆن و 153 ملیار و 969 ملیۆن و 806 هەزار و 678) دینار کۆی داهاتی وەزارەتی دارایی بووە. بەم پێیەشو بە تێکڕا داهاتی مانگانە زیاتر لە (9 ترلیۆن و 38 ملیار) دینار و رۆژانە زۆرتر لە (301 ملیار) دینار بووە. سەبارەت بە وردەکاری هەر یەک لە مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار و نیسانی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)). دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی 2023 هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، دوو، سێ و چواری ساڵی (2023)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (30 ترلیۆن و 885 ملیار و 581 ملیۆن و 871 هەزار و 236) دینار، بەجۆرێک بڕی (27 ترلیۆن و 264 ملیار و 402 ملیۆن و 938 هەزار و 331) دیناری بەڕێژەی (88.4%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (3 ترلیۆن و 621 ملیار و 178 ملیۆن و 932 هەزار و 905) دیناری بەڕێژەی (11.6%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار و نیسانی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)). سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی 2023 خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (3 ترلیۆن و 621 ملیار و 178 ملیۆن و 932 هەزار و 905) دیناری بەڕێژەی (11.6%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛ 1. کەرتی کشتوکاڵ بڕی (368 ملیار و 466 ملیۆن و 820 هەزار و 968) دیناری بە ڕێژەی (10.2%)ی بۆ خەرج کراوە. 2. کەرتی پیشەسازی بڕی (434 ملیار و 199 ملیۆن و 241 هەزار و 749) دیناری بە ڕێژەی (12%)ی بۆ خەرج کراوە. 3. کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (835 ملیار و 834 ملیۆن و 979 هەزار و 505) دیناری بە ڕێژەی (23.1%)ی بۆ خەرج کراوە. 4. کەرتی بیناسازی و ڕێگاوبان بڕی (ترلیۆنێک و 567 ملیار و 655 ملیۆن و 417 هەزار و 584) دیناری بە ڕێژەی (43.3%)ی بۆ خەرج کراوە. 5. کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (415 ملیار و 22 ملیۆن و 473 هەزار و 99) دیناری بۆ بە ڕێژەی (11.5%) بۆ خەرج کراوە. بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)). چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی 2023 لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (30 ترلیۆن و 885 ملیار و 581 ملیۆن و 871 هەزار و 237) دینار. لە کاتێکدا کۆی پوختەی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (36 ترلیۆن و 153 ملیار و 969 ملیۆن و 806 هەزار و 678) دینار. واتە بڕی (5 ترلیۆن و 268 ملیار و 387 ملیۆن و 935 هەزار و 441) دیناری بەڕێژەی (14.4%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار و نیسانی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)). پێنجەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی 2023 لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (3 ترلیۆن و 67 ملیار و 776 ملیۆن و 675 هەزار و 492) دینار. بە جۆرێک؛ 1. ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (176 ملیار و 141 ملیۆن و 739 هەزار) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (161 ملیۆن و 366 هەزار) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە. 2. سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (16 ملیار و 534 ملیۆن و 900 هەزار) دیناری خەرجکردووە، سەرجەم خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە. 3. ئەنجومەنی وەزیران بڕی (2 ترلیۆن و 875 ملیار و 100 ملیۆن و 36 هەزار) دیناری خەرجکردووە، بڕی (2 ترلیۆن و 63 ملیار و 281 ملیۆن و 925 هەزار و 747) دیناری بە ڕێژەی (72%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (811 ملیار و 181 ملیۆن و 110 هەزار و 150) دیناری بە ڕێژەی (28%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە. بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (6)). تەوەری سێیەم؛ داهاتی نەوتی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی 2023 بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق (وەک لە خشتەی ژمارە (7)دا هاتووە)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بڕی (393 ملیۆن و 48 هەزار و 679) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 275 هەزار و 976) بەرمیلی فرۆشراو، هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە لەو ماوەیەدا بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (76.17) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە. کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (29 ملیار و 932 ملیۆن و 165 هەزار) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەتێکڕا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر (هەزار 353) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (40 ترلیۆن و 503 ملیار و 10 ملیۆن و 294 هەزار) دینار. ئەگەر ئەو ئامارانە وردتر بکەینەوەو بەپێی مانگەکانی ساڵەکە ئاماژەیان پێبدەین، ئەوا داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بەم شێوەیە دەبێت. 1. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2023 بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی (2023) بڕی (101 ملیۆن و 245 هەزار و 95) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 265 هەزار و 971) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (75.695) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (82.5) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (6.8) دۆلار هەرزانتر ساغکردووەتەوە. بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 663 ملیۆن و 788 هەزار) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر (هەزار 450) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (11 ترلیۆن و 112 ملیار و 492 ملیۆن و 600 هەزار) دینار. 2. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی شوباتی 2023 هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتی (2023) بڕی (92 ملیۆن و 255 هەزار و 610) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 294 هەزار و 843) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (76.556) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (82.59) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (6.03) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە. بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 62 ملیۆن و 704 هەزار) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەتێکڕا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەتێکڕا بەرامبەر (هەزار 341) دینار بووە _لە هەفتەی یەکەمدا بەهای دۆلارێک (هەزار و 450) دینار بووە بەڵام دوای ئەوە دەبەزێندراوە بۆ (هەزار و 310)دینار_، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 471 ملیار و 86 ملیۆن و 64 هەزار) دینار. 3. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئازاری 2023 بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاری (2023) بڕی (100 ملیۆن و 913 هەزار و 27) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 255 هەزار و 259) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (74.385) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (78.43) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (4) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە. بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 506 ملیۆن و 401) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر (هەزار 310) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 833 ملیار و 385 ملیۆن و 310 هەزار) دینار. 4. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی نیسانی 2023 بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاری (2023) بڕی (98 ملیۆن و 634 هەزار و 947) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 287 هەزار و 832) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (76.174) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (84.64) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (8.46) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە. بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 699 ملیۆن و 272) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر (هەزار 310) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (10 ترلیۆن و 86 ملیار و 46 ملیۆن و 320 هەزار) دینار. سەرچاوەکان؛ یەکەم؛ ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق - حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة دووەم؛ ڕاگەیەنداوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، دەربارە داهات و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2023، لەم لینکانەی خوارەوە بەردەستن؛ - وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر كانون الثاني الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=1419 - وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر شباط الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=1455 - وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر آذار الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=1480 - وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر نیسان الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=1527 سێیەم؛ بەهای فرۆشتنی دۆلار لە بانکی ناوەندی عێراق (1/1/2023 – 30/4/2023) - البنک المرکزي العراقي، نتائج نافذة بيع العملة الأجنبية، مزادات سابقة؛ https://cbi.iq/currency_auction/all چوارەم؛ تایبەت بە تێکڕای نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، بڕوانە؛ https://countryeconomy.com/raw-materials/brent?dr