رۆژنامەی ئاژانس: سەركردایەتی ئێستای پارتی شەرعیەتی نەماوە
2018-05-16 10:24:49
محەمەدی مەلاقادر ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی " ئاژانس" پێی وایە بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پارتی ئەندامانی سەركردایەتی ئێستای پارتی بەهۆی ئەنجامنەدرانی كۆنگرەوە شەرعیەتیان نەماوە.
محەمەدی مەلا قادر لەو چاوپێكەوتنەدا دەشڵێت:" لەناو پارتیدا باڵباڵێنی شارەوا هەیە" و باس لەوەشدەكات كە ئەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەرەنجامی خراپی لەسەر پارتی هەبووە و پێشبینی ئەوەشدەكات نێچیرڤان بارزانی لەبری مەسعود بارزانی پۆستی سەرۆكی هەرێم وەربگرێت.
بابهتی پهیوهندیدار