180 هەزار کەس لە کەمپەکانی هەرێم دەنگدەدەن
2018-05-02 08:54:35
رۆژنامەی هاوڵاتی لە ژمارە ( 1752 ) 2/5/2018 لە بابەتێكێكی نوسیویەتی 180 هەزار كەس لە كەمپەكانی هەرێم دەنگدەدەن
کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق 51 بنکه‌ى کردۆته‌وه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ئاوارانه‌ى که له که‌مپه‌کاندا ده‌ژین، که 28 که‌مپیان ده‌که‌ونه هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌و 180 هه‌زار ده‌نگده‌ریان تێدایه.
مازن عەبدولقادر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق به هاولاتى راگه‌یاند «180هه‌زار ئاواره که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌و له کهمپیهکانى هه‌رێمى کورستان نیشته‌جێن، ده‌نگده‌دن، جگه له‌وانه‌ى له‌و ئاوارانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى که‌مپه‌کانن و له‌ناو شاره‌کان نیشته‌جێن».
ئه‌گه‌رچی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر کۆتایی هاتنى شه‌ڕی داعشی له عێراق راگه‌یاند، به‌ڵام هێشتا به‌شێک له‌ئاواره‌کان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنى خۆیان، ئه‌مه‌ش به‌هۆى وێرانبونى شاره‌کانیان و جێگیرنه‌بوونى دۆخى ئه‌منى به ته‌واوه‌تى. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له‌دواى روداوه‌کانى 16ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه، دانیشتوانى خورماتوو ئاواره‌ى هه‌رێمى کوردستان بوون.
مازن عه‌بدولقار وتى «له ماوه‌ى دوو سێ ساڵى ڕبردوودا هه‌وڵمانداوه ناوى ئاواره‌کانى نێو کامپه‌کانى سنورى هه‌رێمى کوردستان تۆمار بکه‌ین، هه‌موو ئه‌وانه‌ى تۆمار کراون له نێو که‌مپه‌کان بنکه‌ى ده‌نگدادنیان بۆ ده‌که‌ینه‌وه«.
هه‌روه‌ها وتى «ژماره‌ى ئه‌و ئاوارانه‌ى له نێو که‌مپه‌کان ده‌نگ ده‌ده‌ن و لامان تۆمار کراون (180هه‌زار) ده‌نگده‌رن، به‌ڵام ئه‌و ئاوارانه‌ى که له نێو شاره‌کان دابه‌ش بوونه که جووڵه‌ى دانیشتوانى پێده‌ڵێن ژماره‌یان نازانین به‌ڵام بنکه‌ى ده‌نگدادنیان بۆ ده‌که‌ینه‌وه«.
جگه له که‌مپه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، هه‌ندێکى تر له‌و که‌مپانه ده‌که‌ونه سنووری پارێزگان (موسڵ، که‌رکوک، سه‌ڵاحه‌دین، دیاله).
ژماره‌ى بنکه‌کانى نێو هه‌رێمى کوردستان، 51 بنکه‌ى ده‌نگدانن، له نێواندا کهمپیى ئاواره‌کانى خورماتوو هه‌ن. مازن عه‌بدولقادر وتى «ئاواره‌کانى دووزخورماتووش ئه‌گه‌ر له‌ناو کهمپدابن، له‌ناو هه‌ریه‌ک له‌و پارێزگایانه‌ى باسمان کرد گه‌ر له‌و بنکانه ده‌نگده‌ده‌ن».
ژماره‌ى ئه‌و بنکه‌ى دهنگدانانهشى که له نێو که‌مپى ئاواره‌کانى سنورى پارێزگاکانى (هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆک) ده‌کرێنه‌وه 28 بنکه‌ى ده‌نگدان ده‌بێت، که تایبه‌تن به ده‌نگدانى ئاواره‌کانى نێو که‌مپه‌کان، مازن عه‌بدولقادر بۆ هاوڵاتى له باره‌ى ئامارى ده‌نگده‌ره ئاواره‌کانى سنورى هه‌رێمى کوردستان