داعش كچان و ژنانی توركمانی كردوەتە كەنیزەك
.gif)
2018-04-27 17:52:18
ئامادەكردنی: نیاز عه‌بدوڵڵا
چەكدارانی داعش تەنها كچان و ژنانی ئێزدییان نەكردوەتە كەنزیەك و كڕین و فرۆشتنیان پێوە بكات، بەڵكو چەندین كچ و ژنی توركمانی تەلەعفەر و مەسیحی لە موسڵ براون و كڕین وفرۆشتیان پێوە كراوە، بەپێی وتەی سەرۆكی رێكخراوێكی ژنانی توركمان، ئەمیرەكانی داعش كڕین و فرۆشتنیان بە كچانی داعشەوە كردووە و ئێستاش چارەنووسی 1300 كچ و ژنی توركمان نادیارە.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 15ی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر له لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش داگیركرا و له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام فه‌رمانڕه‌وایی تێدا كرا.
دوای داگیركردنی شاره‌كه له رێگای شه‌ڕی چه‌كداری له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه و پاشه‌كشه‌كردنی سوپای عێراق تیایدا، هه‌زاران هاوڵاتی مه‌ده‌نی به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌ڵاتن و ئاواره‌بوون كه ئه‌وكات به نزیكه‌ی 60%ی خه‌ڵكی شاره‌كه داده‌ندران. رێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به ئاواره و په‌نابه‌ران كوشتن و شوێنبزبوونی سه‌دان كه‌سیان له ژن و منداڵ و پیاوان له زاری كه‌س و كاری شوێنبزربووه‌كانه‌وه راگه‌یاند.
هه‌یمان ره‌مزی: ژنانی توركمان له‌لایه‌ن ئه‌میره‌كانی داعشەوە براونه‌ته ئه‌نکه‌ره و له‌وێ كراونه‌ته كه‌نیزه‌ك
سه‌رۆكی رێكخراوی تولای بۆ كاروباری توركمان هه‌یمان ره‌مزی به (دره‌و میدیا)ی راگه‌یاند، له سه‌ره‌تای داگیركردنی ته‌له‌عفه‌ر و ئاواره‌بوونی خه‌ڵكه‌كه‌ی ژماره‌یه‌كی كه‌م له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ژن و منداڵ ناویان تۆماركرابوو به‌ڵام له دوای گه‌ڕانی زیاتر ده‌ركه‌وتووه "1300 ژن و منداڵی توركمان كه 700 یان منداڵ و 600 یان ژنن له لای داعش ده‌ستبه‌سه‌رن، منداڵه‌كان راهێنانی سه‌ربازییان پێ كراوه و ژنه‌كانیش كراونه‌ته كه‌نیزه‌ك و كڕین و فرۆشتنیان پێكراوه و ده‌كرێت، ته‌واوی ئه‌و ژماره‌یه‌ش به ناو تۆماركراون".
به‌پێی به‌ڵگه بڵاوكراوه‌كانی داعش ئه‌و منداڵانه له ریزی چه‌كداره‌كانیان به ناوی "اشبال تلعفر" راهێنانی سه‌ربازییان پێكراوه و له‌سه‌ر بنه‌ما سه‌ربازییه‌كانی خۆیان راهێنانی شێوازه‌كانی كوشتن و ته‌قه‌مه‌نی و خۆته‌قاندنه‌وه‌یان فێركراوه و یه‌كه‌م خولی ده‌رچوونیان به‌ڕێكردووه.
له كاتی پرۆسه‌ی رزگاركردنی شاری موسڵ له هاوینی ساڵی 2017 له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه له ژێرزه‌مینێكدا تواندرا "10ئافره‌ت و 17 منداڵی توركمان" رزگار بكرێن. هه‌یمان ره‌مزی وتی "ته‌واوی ئه‌و ژماره توركمانه رزگاربووه گه‌یندرانه‌وه ده‌ست خێزانه‌كانیان و ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وان دان".
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئاسایشی سوپای عێراق رۆژی 25ی نیسانی ئه‌م ساڵ رایگه‌یاند، له شاری موسڵ له‌گه‌ڵ 7 ئه‌ندامی چه‌كداری داعش یه‌كێكیان ده‌ستگیركردووه كه كاری به كه‌نیزه‌ك كردن و كڕین و فرۆشتنی كچان و ژنان بووه له كاتی فه‌رماڕه‌وایی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام و له لایه‌ن دادگای عێراقه‌وه داواكراو بووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌م گرووپه چه‌كداره‌ی داعش هیچ ئاماژه‌یه‌ك له باره‌ی چاره‌نووسی ژنانی بێسه‌روشوێن نه‌خراوه‌ته روو.
هه‌یمان ره‌مزی: چاره‌نوسی 1300 ژن و منداڵی توركمان نادیاره
سه‌رۆكی رێكخراوی تولای بۆ كاروباری توركمان به (دره‌و میدیا)ی وت "به دڵنیایی تا ماوه‌ی 6مانگ به‌ر له ئێستا زانیاری هه‌بوو ئه‌و ژنانه‌ی ئێمه له ره‌ققه-ن و به‌شی زۆرینه‌یان له‌وێ كڕین و فرۆشتنیان پێده‌كرێت". ئه‌و له باره‌ی چاره‌نووسی به‌شێكی تر له ژنه توركمانه‌كان وتی "زانیاری پشتڕاستكراومان هه‌یه به‌شێكی تری ئه‌و ژنانه له‌لایه‌ن ئه‌میره باڵا ده‌سته‌كانی داعش براونه‌ته ئه‌نکه‌ره له توركیا و كراونه‌ته كه‌نیزه‌ك، به‌شێكی زۆر كه‌میش وترا به‌ره‌و شیشان براون و له‌وێ كڕین و فرۆشتن و زه‌واجی نیكاح-یان پێكراوه".
به‌پێی قسه‌كانی سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه به نوسراوی فه‌رمی زۆر هه‌وڵیانداوه له ساڵی 2017 له‌گه‌ڵ ی‌و.ئێن.ئێف.پی.ئای و له رێگای ئۆفیسی تایبه‌ت به گێڕانه‌وه‌ی رفێندراوه‌كانی ده‌ستی داعش له كوردستان بڕه پاره‌یه‌ك ته‌رخانبكرێت بۆ كڕینه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان، به‌ڵام "17 ژنی مه‌سیحی گه‌ڕێندرانه‌وه و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه دامان بۆ كڕینه‌وه‌ی ژنه توركمانه‌كان له بازاڕه‌كانی فرۆشتنی ژنان كه له رێگای خێزانه‌كانیانه‌وه سۆراغی كچه‌كانمان وه‌رگرتبوو و ده‌مانزانی چه‌ندیان پێویسته بۆ ئازادكردنیان نه‌كرا".
