Draw Media

دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 11/11/2025

دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 11/11/2025

2025-10-27 12:16:16


راپۆرتی درەو:

دەنگی حزبەكان لە دەنگدانی تایبەتدا (2013-2018-204) و جیاوازی دەنگی حزبەكان لە دەنگدانی تایبەتدا لە هەڵبژاردنەكانی رابردوودا.. لەگەڵ دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە لە 11/11/2025 بەڕێوە بچێت. 

كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنی 11/11/2025

- كۆی گشتی: 3،883،501
- ئەوانەی بایۆمەتریان نوێكردووەتەوە: 3،068،350 بەڕێژەی 79%
- ئەوانەی بایۆمەتریان نوێ نەكردووەتەوە: 815،151 بەڕێژەی 21%

- كۆی گشتی دەنگدەر: 3،068،350
- دەنگدەری گشتی: 2،844،052 بەڕێژەی 93%
- دەنگدەری تایبەت: 224،333 بەڕێژەی 7%

-    بازنەی هەولێر
-    دەنگدانی گشتی و تایبەت لە بازنەی هەولێر
- گشتی: 1،002،087  بەڕێژەی 92%
- تایبەت: 85،793     بەڕێژەی 8%
كۆی گشتی: 1،087،880

بازنەی سلێمانی
- گشتی: 1،119،111  بەڕێژەی 93%
- تایبەت: 82،547     بەڕێژەی 7%
كۆی گشتی: 1،201،846

بازنەی دهۆك 

- گشتی: 722،853   بەڕێژەی 93%
- تایبەت: 55،993     بەڕێژەی 7%
كۆی گشتی: 778،846

ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی 20/10/2024

لە كۆی (165  هەزار) دەنگی جیاكراوە، دەنگی درووست (138،724) دەنگە، دەنگی پوچەڵ (26،644) كۆی هەردووكیان دەكاتە ( 19%)، پارتی (39%) و یەكێتی (24%) و نەوەی نوێ (6%)ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە.
لە دەنگدانی تایبەتدا (215 هەزارو 960) كەس مافی دەنگدانی هەبوو، رێژەی دەنگدان (97%) بوو واتا (208 هەزارو 521) كەس دەنگی داوە، بەم شێوەیە:
-    بازنەی هەولێر (89 هەزارو 791) كەس مافی دەنگدانی هەبووە لە دەنگدانی تایبەتدا (97%) دەنگی داوە وتا (87 هەزارو 513) كەس.
-    بازنەی سلێمانی (78 هەزارو 661) كەس مافی دەنگدانی هەبووە لە دەنگدانی تایبەتدا (97%) دەنگی داوە وتا (76 هەزارو 501) كەس.
-    بازنەی دهۆك (40 هەزارو 956) كەس مافی دەنگدانی هەبووە لە دەنگدانی تایبەتدا (98%) دەنگی داوە وتا (40 هەزارو 206) كەس.
-    بازنەی هەڵەبجە (952) كەس مافی دەنگدانی هەبووە لە دەنگدانی تایبەتدا (96%) دەنگی داوە وتا (917) كەس.
-    

دەنگی لیستەكان لە چوار بازنەكەی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە بووە:
لە دەنگدانی تایبەتدا (215 هەزارو 960) كەس مافی دەنگدانی هەبوو، ئەوە تا ئێستا لەبەر دەستدایە (165 هەزارو 368) دەنگە، دەنگی درووست (138،724) دەنگە، دەنگی پوچەڵ (26،644) كۆی هەردووكیان دەكاتە ( 19%).
   دەنگی لیستەكان لە بازنەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیەیە:
-    پارتی دیموكراتی كوردستان:  (64،585) دەنگ بەرێژەی (39%)
-    یەكێتی نیشتمانی كوردستان (39،823) دەنگ بەرێژەی (24%)
-    نەوەی نوێ: ( 9034) دەنگ  بەرێژەی (6%)
-    یەكگرتوو: (2384) دەنگ  بەرێژەی (1%)
-    هەڵوێست: (2037) دەنگ بەرێژەی (1%)
-    كۆمەڵ: (1979) دەنگ بەرێژەی (1%)
-    بەرەی گەل: (1869) دەنگ  بەرێژەی (1%)
-    گۆڕان: (450) دەنگ  بەرێژەی (0.3%)

 


بازنەی هەولێر:
لە بازنەی هەولێر (89 هەزارو 791) كەس مافی دەنگدانی هەبووە لە دەنگدانی تایبەتدا (97%) دەنگی داوە واتا (87 هەزارو 513) كەس.
لە كۆی دەنگی جیاكراوەی ( 62 هەزارو 285) دەنگ
دەنگی دروست: ( 54,094  ) دەنگ
دەنگی پوچەڵ: (8،191  ) دەنگ بەڕێژەی (13%)
-    پارتی دیموكراتی كوردستان: 37،595 دەنگ
-    یەکێتی نیشتمانی كوردستان : 4،486 دەنگ
-    نەوەی نوێ: 3،113 دەنگ
-    کۆمەڵی دادگەری: 622 دەنگ
-    هەڵوێستی نیشتمانی: 507 دەنگ
-    یەکگرتووئیسلامی كوردستان: 476 دەنگ
-    بەرەی گەل: 406 دەنگ
-    هاوپەیمانی کوردستان: 136 دەنگ
 

پارێزگای سلێمانی
لە  بازنەی سلێمانی (78 هەزارو 661) كەس مافی دەنگدانی هەبووە لە دەنگدانی تایبەتدا (97%) دەنگی داوە واتا (76 هەزارو 501) كەس.
لە كۆی دەنگی جیاكراوەی ( 71 هەزارو 745) دەنگ
دەنگی دروست: ( 55،645) دەنگ
دەنگی پوچەڵ: (16،100  ) دەنگ  بەڕێژەی (23%)
 
-    یەکێتی نیشتمانی كوردستان: 33،681 دەنگ
-    نەوەی نوێ: 4،825 دەنگ
-    پارتی دیموكراتی كوردستان: 3،897 دەنگ
-    بەرەی گەل: 1،415 دەنگ
-    هەڵوێستی نیشتمانی: 1،314 دەنگ
-    کۆمەڵی دادگەری: 1،250 دەنگ
-    یەکگرتوی ئیسلامی: 932 دەنگ
-    هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان: 532
-    بزووتنەوەی گۆڕان: 438 دەنگ
-    لیستی سەردەم: 241 دەنگ


پارێزگای دهۆک
لە  بازنەی دهۆك (40 هەزارو 956) كەس مافی دەنگدانی هەبووە لە دەنگدانی تایبەتدا (98%) دەنگی داوە وتا (40 هەزارو 206) كەس.
-    لە كۆی دەنگی جیاكراوەی ( 31 هەزارو 338) دەنگ
-    دەنگی دروست: ( 28،985) دەنگ
-    دەنگی پوچەڵ: (2،353) دەنگ

-    پارتی دیموكراتی كوردستان: 23،093 دەنگ

-    نەوەی نوێ: 1،096 دەنگ

-    یەکێتی نیشتمانی كوردستان: 1،656 دەنگ

-    یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 940 دەنگ

-    هەڵوێست: 216 دەنگ

-    کۆمەڵی دادگەری کوردستان: 107 دەنگ

-    بزوتنەوەی گۆڕان: 12 دەنگ

-    هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان: 45 دەنگ

 

بازنەی هەڵەبجە
لە بازنەی هەڵەبجە (952) كەس مافی دەنگدانی هەبووە لە دەنگدانی تایبەتدا (96%) دەنگی داوە وتا (917) كەس.
ئەوەی تا ئێستا زانراوە:
-    یەكێتی نیشتمانی كوردستان: 509
-    یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان: 35 دەنگ
-    نەوەی نوێ : 28 دەنگ
-    كۆمەڵی دادگەری: 20 دەنگ
-    پارتی دیموكراتی كوردستان: 12 دەنگ
-    رەوتی هەڵوێست: 10 دەنگ
-    بەرەی گەل: 6 دەنگ

 

 

جیاوازی دەنگی حزبەكان لە دەنگدانی تایبەتدا لە سێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا (2013 - 2018 - 2024)

لە هەڵبژاردنی 21/9/2013 دا لە كۆی(154 هەزارو 50 ) كەس  ( 144 هەزار و 434 ) كەس دەنگیان دا بە رێژەی  (93.8% ) بەپێی ئەنجامی كۆتایی دەنگدانی تایبەت لەسەر ئاستی سێ پارێزگاكەی هەرێم بەم شێوەیە بووە:
لە هەڵبژاردنی 2013 پارتی دیموكراتی كوردستان ( 59794) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی 41.4%ی دەنگەكان، بەڵام لە هەڵبژاردن 2018 دا پارتی دیموكراتی كوردستان ( 62.656 ) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی 40%ی دەنگەكان، واتا رێژەی دەنگەكانی ( 1.4%) زیادیكردووە،
لە هەڵبژاردنی 2013 یەكێتی نیشتمانی كوردستان( 36349) دەنگی هێناوە بەرێژەی 25.2% ، بەڵام لە 2018 دا یەكێتی نیشتمانی كوردستان( 44.870) دەنگی هێناوە بەرێژەی 28.7%، واتا رێژەی دەنگەكانی ( 3.4%) زیادیكردووە.
لە هەڵبژاردنی 2013 بزوتنەوەی گۆڕان( 24130) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (( 16.7%)، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018 دا بزووتنەوەی گۆڕان ( 9.303 ) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 6%)،واتا ئاستی دەنگەكانی بەرێژەی ( 10.7%) كەمیكردووە، وەكو ژمارەش بە نزیكەی ( 14 هەزار ) دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی 60%.
- لە هەڵبژاردنی 2013 كۆمەڵی ئیسلامی ( 3990) دەنگی هێناوە بەرێژەی (2.8%) بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018دا  كۆمەڵی ئیسلامی ( 4.095) دەنگی هێناوە بەرێژەی (2.6%) واتا دەنگەكانی نزیكە لە یەكەوە،
لە هەڵبژاردنی 2013 یەكگرتوو (4923) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 3.4%) بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018دا بەرەو ئیسڵاح(1.907) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 1.2%)، واتا بەرێژەی ( 2.2%) كەیمكردووە، وەك ژمارەی دەنگ ( 3 هەزار دەنگ ) كەمیكردووە، واتا بە رێژەی 300% دەنگەكانی كەمیكردووە.
دەنگی لیستەكان لە چوار بازنەكەی هەرێمی كوردستان 2024 بەم شێوەیە بووە:
لە دەنگدانی تایبەتدا (215 هەزارو 960) كەس مافی دەنگدانی هەبوو.
   دەنگی لیستەكان لە بازنەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیەیە:
-    پارتی دیموكراتی كوردستان:  (82،979) دەنگ  
-    یەكێتی نیشتمانی كوردستان (51،345) دەنگ  
-    نەوەی نوێ: ( 11،207) دەنگ   
-    یەكگرتوو: (2885) دەنگ   
-    هەڵوێست: (2492) دەنگ  
-    كۆمەڵ: (2391) دەنگ  
-    بەرەی گەل: (2110) دەنگ   
-    گۆڕان: (705) دەنگ   

 

راپۆرتی پەیوەندیدار

ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی 2013 و 2014

 بەراوردی دەنگی تایبەت لە نێوان هەڵبژاردنی 2013 بۆ 2018

دەنگی پوچەڵ زیاتر لە (26) هەزار دەنگ بووە بەڕێژەی (19%)

 

 

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand