پارتی هەموو دەسەڵاتەكانی هەرێمی كۆنترۆڵكرد

Draw Media

2019-06-12 13:56:10



راپۆرت: محەمەد رەئوف – نامیق رەسوڵ
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبونی سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری، مەسرور بارزانی راسپارد بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، بەو هەنگاوەش پارتی دیموكراتی كوردستان تەواوی سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستانی كۆنترۆڵكردو ئێستا لە دەستی خۆیدایە.
بە هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بەسەرۆكی هەرێم و راسپاردنی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەر چوار دەسەڵات‌و سەرۆكایەتیەكەی هەرێم كەوتە دەستی پارتی دیموكراتی كوردستان.
•    نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان - پارتی
•    مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان – پارتی
•    ڤالا فەرید سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان – پارتی 
•    بەنگین قاسم سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی – پارتی
ئەمە لە كاتێكدایە كە پارتی دیموكراتی كوردستان ( 45%)ی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستانی هەیە لە 100 كورسی پەرلەمان( بەبێ كورسی كۆتاكان)، لایەنەكانی دیكە ( 55%)ی كۆی كورسییەكانی پەرلەمانیان هەیەو ئێستا هیچ یەك لە سەرۆكایەتییەكانیان لا نیە.
هەرچەندە بەپێی رێككەوتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان, سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پشكی یەكێتیەو پێی دەدرێت، بەڵام تا ئێستا پۆستەكە هەر لەدەستی پارتیدا ماوەو ئەگەر رادەستی یەكێتیش بكرێت ئەوا زۆرینەی دەسەڵاتەكانی پەرلەمانی كوردستان هەر لای پارتی دەمێنێتەوە، بەو پێیەی پارتی جێگری سەرۆكی پەرلەمان(هێمن هەورامی)و سكرتێری پەرلەمان (مونا قەهوەچی)و 45 ئەندامی پەرلەمان‌و یەك پەرلەمانتاری سۆسیالیست و 11 ئەندامی كەمینەكانی هەیەو هەژمونی تەواوی بەسەر پەرلەماندا هەیە.
لەگەڵ چوار سەرۆكایەتیەكەی هەرێمی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی پۆستەكانی هەرێم‌و فایلە هەستیارەكانی هەرێمی لا دەمێنێتەوە، كە بریتین لە:
•    فایلی دەسەڵاتی بڕیاری سیاسی
•    فایلی دەسەڵاتی جێبەجێكردن
•    فایلی پەیوەندییەكانی دەرەوە
•    فایلی ئەمنی 
•    فایلی نەوت و بودجەو داهات
•    فایلی ناوخۆ 
•    فایلی دەسەڵاتی دادوەری


بەركەوتەی پارتی لە كابینەی نوێی حكومەتدا
پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ چوار ساڵی داهاتوو، زۆرینەی پۆست و دەسەڵاتەكانی هەرێمی لە دەستخۆیدا دەهێڵیتەوە.
* سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
* راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم
•    وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
•    وەزارەتی ناوخۆ 
•    وەزارەتی رۆشنبیری
•    وەزارەتی داد
•    وەزارەتی كاروباری شەهیدان
•    وەزارەتی پلاندانان
•    وەزارەتی گواستنەوە‌و گەیاندن
•    وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان
•    وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ژینگە
•    وەزارەتی ئەوقاف
•     سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە
•    سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران
•    دەستەی وەبەرهێنان
•    دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم
•    سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم (پلەكەی وەزیرە)
•    راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان (پلەكەی وەزیرە)
•    دەزگای گشتی كاروباری مین 
•    فەرمانگەی هەماهەنگی‌و بەدواداچوون
•    فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری
•    وتەبێژی حكومەت‌و وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand