عەبدولمەهدی: دۆخی كەركوك لەژێر كۆنترۆڵدایە

Draw Media

2019-06-02 14:33:17



(درەو میدیا):
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ بەسەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران كۆبووەوە.
كۆبونەوەكە تەرخانكرابوو بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی پارێزگای كەركوك، راكان جبوری پارێزگاری كەركوك‌و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك بەشداربوون تێیدا.  
بەپێی راگەیەندراوێك كە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردوەتەوە، لە كۆبونەوەكەدا عادل عەبدولمەهدی وتویەتی"سەرباری دەستوەردانەكان، بەڵام دۆخی كەركوك لەژێر كۆنترۆڵدایە".
عەبدولمەهدی باسی لەوەكردووە" ئەو دەستوەردانانەی لە كەركوكدا دەكرێت وا دەكات هاوكاری بكرێت لەنێوان حكومەتی فیدراڵی‌و حكومەتی خۆجێی‌و حكومەتی هەرێم.. تەقینەوەی بۆمبەچێندراوەكان زۆر گەورە". 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand