پارتی وەڵامی راوێژكارێكی بەرهەم ساڵح دەداتەوە

Draw Media

2019-02-09 15:08:53



( درەو میدیا):
وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەڵامی ئەمیر كینانی، راوێژكاری سەرۆكایەتی كۆمار دەداتەوە كە رایگەیاندبوو "ئێران بۆ سەرخستنی كاندیدی مەسعود بارزانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ئامادەبووە 100 ملیۆن دۆلار بدات".
مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت:" ئەگەر ئێران حەزی لێ نەبا و نەیویستبا نە بەڕێزت ئێستا ڕاوێژكاری سەرۆك كۆمار دەبووی و نە ئەوەی ئێستا بووەتە سەرۆك كۆمار، دەبوو بە سەرۆك كۆمار".
دەقی راگەیەندراوەكە:
وەڵامێك بۆ ئەمیر كینانی ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق
قسەكانی ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق (ئەمیر كینانی) لەبارەی بابەتی سەرۆككۆمار و بارزانی و پارتی لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئەلعێراقیە جێگەی سەرسووڕمانە. پێدەچێ ئەو كابرایە لەوەتای بووەتە ڕاوێژكار، ھەوڵی گەوجاندن و شۆردنی مێشكی درابێت.
لە وەڵامی قسە ناڕاستەكانیشیدا دەڵێین، ئەگەر ئێران حەزی لێ نەبا و نەیویستبا نە بەڕێزت ئێستا ڕاوێژكاری سەرۆك كۆمار دەبووی و نە ئەوەی ئێستا بووەتە سەرۆك كۆمار، دەبوو بە سەرۆك كۆمار.
مەحمود محەمەد
وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand