ئێران هەوڵی سەرخستنی كاندیدەكەی بارزانی داوە تا ببێتە سەرۆك كۆمار

Draw Media

2019-02-08 17:51:37



( درەو میدیا):
ئەمیر كینانی، یەكێك لە سەركردەكانی رەوتی سەدر رایگەیاند ئێران لە پێناوی ئەوەی كورسی سەرۆكایەتی كۆمار بۆ كاندیدەكەی مەسعود بارزانی بێت، ئامادەبووە 100 ملیۆن دۆلار بدات.
كینانی لە بەرنامەیەكدا لە كەناڵی عێراقییە وتی:" مەسعود بارزانی بە ریفراندۆم و راگەیاندنی سەربەخۆیی  زیادەڕەوی كرد و ئەمریكاش پشتی تێكرد‌و دوای شكستهێنانی پرۆژەكەی ئێران گرتییە خۆی، و بە ئێرانییەكانی وت لەگەڵتاندا رێكدەكەوم بە مەرجێك هەموو دەستكەوت و ئیمتیازاتەكانم بۆ بگەڕێننەوە بۆئەوەی گەلی كورد قایل بكەم كە پاڵەوان بووم لە پرۆژەكەمەدا".
كینانی لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتیشی:" رێكەتنی سیاسی لەگەڵ ئێراندا بوو پاشان بوو بە رێككەوتن لەگەڵ هاوپەیمانی بونیاتناندا، دەقی رێككەوتنەكە دەڵێت كە سەرۆكایەتی كۆمار پشكی بارزانی دەبێت، بەڵام شكستیهێنا، چونكە هێزەكانی بونیاتنان رەتیانكردەوە سەرۆكایەتی كۆماری بدەنێ‌ و دەستكەوتنی چەند وەزارەتێكیان لە حكومەتەكەی عەبدولمەهدی هەڵبژارد".
ئەو سەركردەی رەوتی سەدر ئاشكراشیكرد ئێران ئامادەیی خۆی دەربڕی 100 ملیۆن دۆلار بدات بە ركابەرەكانی كاندیدەكەی بارزانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، بەڵام ئەوان رەتیانكردەوە و ئەوەبوو بەرهەم ساڵح بە سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand