هاوپەیمانی: هیچ پرۆژەیەكمان بۆ یەكگرتن یان چونە ناو هیچ حزبێك نیە 

Draw Media

2018-09-14 20:22:38



( درەو میدیا): 

د. رێبوار كەریم مەحمود وتەبێژی رەسمی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بە درەو میدیای راگەیاند: رێكەوتنی سیاسی بەرفراوان لەدوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت لە نێوان لایەنە سیاسیەكانی كوردستان.
سەبارەت بە چونی هاوپەیمانی بۆناو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان وتەبێژی هاوپەیمانی جەختی كردەوەكە"بەهیچ شێوەیەك هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری هیچ پرۆژەیەكی بۆ یەكگرتن یان چونە ناو هیچ حزبێك نیە"
د. رێبوار كەریم ئاماژەی بەوەشكرد كە " هاوپەیمانی پرۆژەیەكی بەردەوامەو لە ئێستادا سەرقاڵی خۆ سازدان و  رێكخستنەوەویە"
سەبارەت بە رێكەوتنی نێوان یەكێتی و هاوپەیمانی وتەبێژی هاوپەیمانی بەرونی دەڵێت" كاردەكەین بۆ رێكەوتنێكی سیاسی هەمەلایەنەی سەرتاسەری بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەو تەنگەژەكان، ئەم رێكەوتنانەی ئێستا دەكرێن لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان فراوان دەكرێن"
سەبارەت بە كاندیدبونی د. بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق وتەبێژی هاوپەیمانی تەنها ئاماژەی بەوەدا " شانازی ئەكەین كە زۆربەی لایەنە عێراقی و كوردستانیەكان د. بەرهەم ساڵح بە شیاوترین كەس دەزانن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق"
ئەمرۆ هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە ماڵی كۆسرەت رەسوڵ كۆبونەوەو بەپێی راگەیەنراوی هەردولاش" لەكۆبونەوەكەدا هەردولا جەختیان كردەوە لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكانی كوردستان و ئەو كێشانەی روبەرووی هاوڵاتیان بۆتەوە. ئەمەش لەچوارچێوەی رێكەوتنێكی سیاسی هەمەلایەنە بۆ رێكخستنەوەی ناوماڵی كوردستانی بە هاوبەشی هێزو لایەنە سیاسییەكان"

 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand