چۆن دەنگە پوچەڵەكان بوونه دەنگێکی سیاسی لە کوردستانی عێراق
2025-12-20 14:27:25
درەو:
دەنگێک دژی هەمووان:
چۆن دەنگە سوتاوهكان بوونه دەنگێکی سیاسی لە کوردستانی عێراق
وینثرۆپ ڕۆدجێرز هاوکار و ڕۆژنامەنووسی چاتم هاوسی بهریتانی کە گرنگی بە سیاسەت و مافەکانی مرۆڤ و ئابووری سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراق دەدات له راپۆرتێكیدا کە لە سایتی (رێکخراوی ئیپیکی) ئەمریکی بڵاو کراوەتەوە، باس لهوه دهكات كه لە دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا نزیکەی ٣٠٠ هەزار كهس بە ئەنقەست دهنگهكانی خۆیان سوتاند، ئەمەش گوزارشتە لە بێزاری بەربڵاوی دەنگدەران. ڕێژەی بەرزی سلێمانی (18.5%) و هەولێر (14.6%)، ناڕەزایەتی گهوره نیشان دەدات . دەنگدەران ئاماژەیان بە گەندەڵی و حزبە بێکاریگەرەکان و بەڵێنە جێبەجێنەکراو هكان و خراپی خزمەتگوزارییە گشتیەکان و نیگەرانییەکانیان لە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە. رۆژنامهنوسهكهی چاتم هاوس کە پشتی بە ژمارەیەک لە داتاو زانیارییەکانی (درەو میدیا) بەستووە دهڵێت:: دەنگە پوچهڵهكان وەک فۆرمێکی دیار لە ناڕەزایەتی کاردەکەن، ئاماژەیە بۆ بەشداریکردن لە هەمان کاتدا هەموو بژاردە سیاسییەکان ڕەتدەکاتەوە، تیشک دەخاتە سەر ناڕەزایی قووڵ لە هەردوو پارتی دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنی هەرێم.
