دەنگ و پێگەی یەکێتی لە هەڵبژاردنە گشتییەکان 1992 - 2025
.png)
2025-10-19 20:06:56
راپۆرتی: درەو
بەشی دووەم
🔹 لە دوای ساڵی (1992)ەوە لە هەرێمی کوردستان (13) هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەچووەو یەکێتی بەشداری سەرجەمیانی کردووە.
🔹 یەکێتی (3) جار بە شێوەی هاوپەیمانی و (10) جار بە لیستی سەربەخۆ بەشداری کردووە.
🔹 لە ساڵی (1992) (ملیۆنێک و 112 هەزار) کەس مافی دەنگدانی هەبووەو یەکێتی (423 هەزار و 833) دەنگی بە ڕێژەی (38%) کۆی گشتی دەنگدەرانی بەدەستهێناوە.
🔹 لە دوا هەڵبژاردندا بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان (2 ملیۆن و 899 هەزارو 578) كەس مافی دەنگدانی هەبووە، یەکێتی (409 هەزارو 548) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (22%)ی کۆی گشتی دەنگدەران لە چوار پارێزگاکەی هەرێم.
🔹 ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە یەکەم هەڵبژاردنەوە تا دوا هەڵبژاردنی گشتی بە ڕێژەی (161%) زیادیان کردووە، بەڵام یەکێتی نیشتمانی کوردستان (14 هەزار و 285) دەنگی بە ڕێژەی (3.4%) کەمی کردووە.
پوختە
لە ساڵی (1992)ەوە (13) هەڵبژاردنی گشتی (پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان)، بەڕێوە چووە، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە سەرجەم هەڵبژاردنەکان بەشداری کردووە، کە لە (10) هەڵبژاردنیان بە لیستی سەربەخۆ و (3) هەڵبژاردنیان بەشێوەی هاوپەیمانی چووتە نێو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لە پارێزگاکانی هەرێم مافی دەنگدانیان هەیە، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان نەک نەیتوانیوە بە هەمان ئاست ژمارەی دەنگەکانی بەرز بکاتەوە، بەڵکو ڕێژەی دەنگەکانی دابەزیوە، بۆ نمونە لە هەڵبژاردنی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان کە لە (19/5/1992) بەڕێوەچوو (ملیۆنێك و 112 هەزار) كەس مافی دەنگدانی هەبووە، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان (423 هەزارو 833) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (38%) کۆی گشتی دەنگدەران.
بەڵام لە دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە (20/10/2024) بەڕێوەچوو، لەسەر ئاستی چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانی كوردستان توانیویەتی تەنها (409 هەزارو 548) دەنگ بەدەستبهێنێت بەرێژەی (14%)ی کۆی گشتی ئەوانەی مافی دەنگدەران هەبوو، هەروەها (22%)ی ئەوانەی بە دروستی دەنگیان دابوو.
بەم پێیەش ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەرێمی کوردستان لە یەکەم هەڵبژاردنەوە تا دوا هەڵبژاردنی گشتی بە ڕێژەی (161%) زیادی کردووە، بەڵام یەکێتیی نیشتمانی کوردستان (14 هەزار و 285) دەنگی بەڕێژەی (3.4%)ی دەنگەکانی کەمی کردووە، (بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە خشتەی ژمارە (1))، لە خوارەوە پێگەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە سەرجەم هەڵبژاردنە گشتییەکان ڕوونکراوەتەوە.
خشتەی ژمارە (1)
تەوەری یەکەم؛ دەنگ و پێگەی یەکێتی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان
یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان
1. خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان لە 19/5/1992 بەرێوەچوو.
2. (ملیۆنێك و 112 هەزار) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (971 هەزارو 593) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (87%).
4. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و زەحمەتکێشان لە لیستێکدا بەشداریان کردوو (423 هەزارو 833) دەنگیان بەدەستهێنا.
- دەنگی یەکێتیی لە پارێزگای سلێمانی (207 هەزارو 168) دەنگ بوو بەرێژەی (%59.9).
- دەنگی یەکێتیی لە پارێزگای هەولێر (148 هەزارو 352) دەنگ بوو بەرێژەی (44.4%).
- دەنگی یەکێتیی لە پارێزگای دهۆك (15 هەزارو 148) دەنگ بوو بەرێژەی (7.7%).
- دەنگی یەکێتیی لە سنوری كەركوك (53 هەزارو 129) دەنگ بوو بەرێژەی (60.3%).
دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان
1. خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/1/2005 بەرێوەچوو.
2. (2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 753 هەزارو 919) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (76.6%).
4. سەرجەم حزبەكان جگە لە (كۆمەڵی ئیسلامی) لەچوارچێوەی لیستی (نیشتمانی دیموكراتی كوردستان) بەشدار بوون، كە (ملیۆنێك و 570 هەزارو 663) دەنگیان بەدەستهێناو (104) كورسی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد.
سێیەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان
1. هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان لە 25/7/2009 بەرێوەچوو.
2. (2 ملیۆن و 518 هەزارو 773) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 876 هەزارو 196) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.5%).
4. یەکێتیی و پارتی لە چوارچێوەی لێستێكدا بەناوی (لیستی كوردستانی) بەشدارییان كردوو (ملیۆنێك و 76 هەزارو 370) دەنگیان بەدەستهێناو (59) كورسی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد.
چوارەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان
1. هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان لە 21/9/2013 بەرێوەچوو.
2. (2 ملیۆن و 653 هەزارو 743) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 978 هەزارو 382) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.6%).
4. هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو.
5. یەکێتیی نیشتمانی كوردستان (350 هەزارو 500) دەنگی بەدەستهێناو (18) كورسی پەرلەمانی مسۆگەر كرد.
پێنجەم؛ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان
1. هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 بەڕێوەچوو.
2. (3 ملیۆن و 85 هەزارو 461) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (1 ملیۆن و 845 هەزارو 979 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (60%).
4. هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو.
5. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (319 هەزارو 912) دەنگی بەدەستهێنا و (18) كورسی پەرلەمانی مسۆگەر كرد.
شەشەم؛ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان
1. هەڵبژاردنی (خولی شەشەم)ی پەرلەمانی کوردستان لە 20/10/2024 بەڕێوەچوو.
2. بۆ یەکەم جار بوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەرێمی کوردستان دابەشی (4) بازنەی هەڵبژاردن بکرێت.
3. لەم هەڵبژاردنەدا (2 ملیۆن و 899 هەزارو 578) كەس مافی دەنگدانی هەبوو، بە ڕێژەی (65%) و (ملیۆنێک و 882 هەزار و 448) کەس لەسەر ئاستی چوار پارێزگاکەی هەرێم بە دروستی دەنگیان دابوو.
4. یەکێتيی نیشتمانيی کوردستان كوردستان لەسەر ئاستی هەر چوار بازنەکە (409 هەزارو 548) دەنگی بەدەستهێنا بە ڕێژەی (14%)ى کۆی دەنگە دروستەکان و (22%)ى کۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە (23) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەدەستهێنا، بەجۆرێک؛
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی (257 هەزارو 359) دەنگ بوو بەرێژەی (41%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکە کە ژمارەیان (626 هەزار و 224) دەنگ بوو لە کۆی (ملیۆنێک و 87 هەزار و 73) کەس کە مافی بەشدارییان هەبوو. بەم پێیەش یەکێتی (15) کورسی پارێزگاکەی بردەوە لە کۆی ئەو (36) کورسییە گشتییەی تەرخانکرابوو بۆ پارێزگای سلێمانی.
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر (111 هەزارو 102) دەنگ بوو بەرێژەی (16.6%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکە کە ژمارەیان (669 هەزار و 273) دەنگ بوو لە کۆی (ملیۆنێک و 22 هەزار و 906) کەس کە مافی بەشدارییان هەبوو. بەم پێیەش یەکێتی (6) کورسی پارێزگاکەی بردەوە لە کۆی ئەو (32) کورسییە گشتییەی تەرخانکرابوو بۆ پارێزگای هەولێر.
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای دهۆک (28 هەزارو 577) دەنگ بوو بەرێژەی (5.2%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکە کە ژمارەیان (548 هەزار و 15) دەنگ بوو لە کۆی (729 هەزار و 347) کەس کە مافی بەشدارییان هەبوو. بەم پێیەش یەکێتی (1) کورسی پارێزگاکەی بردەوە لە کۆی ئەو (24) کورسییە گشتییەی تەرخانکرابوو بۆ پارێزگای دهۆک.
- دەنگی یەکێتی لە پارێزگای هەڵەبجە (12 هەزارو 530) دەنگ بوو بەرێژەی (32.2%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکە کە ژمارەیان (38 هەزار و 936) دەنگ بوو لە کۆی (60 هەزار و 252) کەس کە مافی بەشدارییان هەبوو. بەم پێیەش یەکێتی (1) کورسی پارێزگاکەی بردەوە لە کۆی ئەو (3) کورسییە گشتییەی تەرخانکرابوو بۆ پارێزگای هەڵەبجە.
تەوەری دووم؛ دەنگ و پێگەی یەکێتی لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1. هەڵبژاردنی خولی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30/1/2005 بەرێوەچوو.
2. (2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. سەرجەم حزبەكان جگە لە (كۆمەڵی ئیسلامی) لەچوارچێوەی لیستی (هاوپەیمانی كوردستان) بەشدار بوون كە (2 ملیۆن و 175 هەزارو 551) دەنگیان بەدەستهێنا و (75) كورسی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد.
دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1. هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 7/3/2010 بەڕێوەچوو.
2. (2 ملیۆن و 590 هەزارو 274) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 938 هەزارو 754 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.8%).
4. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان (396 هەزارو 237) دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛
- دەنگی یەکێتیی لە پارێزگای سلێمانی (237 هەزارو 379) دەنگ بوو بەرێژەی (28.47%).
- دەنگی یەکێتیی لە پارێزگای هەولێر (124 هەزارو 632) دەنگ بوو بەرێژەی (18.3%).
- دەنگی یەکێتیی لە پارێزگای دهۆك (34 هەزارو 226) دەنگ بوو بەرێژەی (8.06%).
سێیەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1. هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو.
2. (2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (2 ملیۆن و 128 هەزارو 167 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (78%).
4. یەکێتیی نیشتمانی كوردستان (500 هەزارو 410) دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛
- دەنگی یەکێتیی لە پارێزگای سلێمانی (294 هەزارو 265) دەنگ بوو بەرێژەی (33%).
- دەنگی یەکێتیی لە پارێزگای هەولێر (168 هەزارو 688) دەنگ بوو بەرێژەی (23%).
- دەنگی یەکێتیی لە پارێزگای دهۆك (37 هەزارو 457) دەنگ بوو بەرێژەی (7%).
چوارەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1. هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو.
2. (3 ملیۆن و 758 هەزارو 896) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 799 هەزارو 686 ) كەس دەنگیاندا.
4. یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان (364 هەزارو 638) دەنگی بەدەستهێنا. بەجۆرێک؛
- دەنگی یەکێتیی لە پارێزگای سلێمانی (259 هەزارو 378) دەنگ بووە.
- دەنگی یەکێتیی لە پارێزگای هەولێر (79 هەزارو 745) دەنگ بووە.
- دەنگی یەکێتیی لە پارێزگای دهۆك (25 هەزارو 215) دەنگ بووە.
پێنجەم؛ هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم)
1. هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم) لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو.
2. (3 ملیۆن و 450 هەزارو 773) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (1 ملیۆن و 233 هەزارو 451) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (35.7%).
4. یەکێتیی نیشتمانی كوردستان (215 هەزارو 316) دەنگی بەدەستهێنا، بەجۆرێک؛
- دەنگی یەکێتیی لە پارێزگای سلێمانی (124 هەزارو 414) دەنگ بوو بەرێژەی (31.6%).
- دەنگی یەکێتیی لە پارێزگای هەولێر (65 هەزارو 862) دەنگ بوو بەرێژەی (14.8%).
- دەنگی یەکێتیی لە پارێزگای دهۆك (25 هەزارو 40) دەنگ بوو بەرێژەی (6.3%).
تەوەری سێیەم؛ دەنگ و پێگەی یەکێتی لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان
یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان
1. هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/1/2005 بەڕێوەچوو.
2. (2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 767 هەزارو 993) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (77.2%).
4. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان (765 هەزارو 544) دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛
- دەنگی یەکێتیی لە پارێزگای سلێمانی (485 هەزارو 718) دەنگ بوو بەرێژەی (65.9%).
- دەنگی یەکێتیی لە پارێزگای هەولێر (244 هەزارو 343) دەنگ بوو بەرێژەی (37.7%).
- دەنگی یەکێتیی لە پارێزگای دهۆك (35 هەزارو 483) دەنگ بەرێژەی (9.3%).
دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان
1. هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو.
2. (2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (2 ملیۆن و 161 هەزارو 38 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (80%).
4. یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان (528 هەزارو 122)دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛
- دەنگی یەکێتیی لە پارێزگای سلێمانی (318 هەزارو 723) دەنگ بوو بەرێژەی (35.2%).
- دەنگی یەکێتیی لە پارێزگای هەولێر (168 هەزارو 603) دەنگ بوو بەرێژەی (22%).
- دەنگی یەکێتیی لە پارێزگای دهۆك (40 هەزارو 796) دەنگ بوو بەرێژەی (8.1%).
دەنگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا - بە گرافیک-
سەرچاوە
- دامەزراوەی میدیایی درەو، هەڵبژاردنەکانی کوردستان؛ یەکێتی نیشتمانی کوردستان، چاپی دووەم، 2025.
