Draw Media

دەنگ و پێگەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەرجەم هەڵبژاردنەکاندا

دەنگ و پێگەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەرجەم هەڵبژاردنەکاندا

2025-10-27 08:39:39


راپۆرتی شیكاری: درەو 

بەشی پێنجەم
🔹 نەوەی نوێ بەشداری (2) هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و (2) هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کردووەو تاکە هێزە لە هەرێمی کوردستان ژمارەی دەنگەکانی هەڵکشابێت بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشتر، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم (152 هەزار و 965) دەنگی بەدەستهێناوە، 
🔹 لە هەڵبژاردنی 10/10/2021 لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم (204 هەزار و 855) دەنگی بەدەستهێناوە، واتە ژمارەی دەنگەکانی لەم هەڵبژاردنە (52 هەزار و 210) دەنگ بە ڕێژەی (34%) زیادی کردووە. 
🔹 لە هەڵبژاردنی 20/10/2024 ى پەلەمانی کوردستان لەسەر ئاستی چوار پارێزگاکەی هەرێم (292 هەزار و 32) دەنگی بەدەستهێناوە، واتە ژمارەی دەنگەکانی لەم هەڵبژاردنە بەراورد بە یەکەم ئەزمونی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردن (139 هەزار و 67) دەنگ بە ڕێژەی (91%) زیادی کردووە.


پوختە
جوڵانەوەی نەوەی نوێ پارتێکی سیاسییە کە لە ساڵی (2017)دا لەلایەن "شاسوار عەبدولواحید"ەوە دامەزراوە، لە (29ی کانوونی دووەمی 2018)، جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ھاوپەیمانێتی لەگەڵ تەڤگەری ئازادی و بەرەی دیموکراسی بۆ ھەڵبژاردنەکانی عێراق و کوردستان ڕاگەیاند.
لە ھەڵبژاردنی (2018)ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نەوەی نوێ توانی (4) کورسی بەدەست بھێنێت. ھەروەھا لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان توانی (8) کورسی بەدەست بھێنێت. لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی (2021)ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ھەر (15) بازنەکەی ھەرێم و کەرکووک (15) کاندیدی دیاری کرد لەو ژمارەیە (9) کانیدیان توانیان دەنگی پێویست بەدەست بھێنن و کورسی پەرلەمان مسۆگەر بکەن.
لە هەڵبژاردنی 20/10/2024ی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئاستی چوار پارێزگاکەی هەرێم (292 هەزار و 32) دەنگی بەدەستهێناو (15) کورسی مسۆگەر کرد.
واتە نەوەی نوێ بەشداری (2) هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و (2) هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کردووەو تاکە هێزە لە هەرێمی کوردستان ژمارەی دەنگەکانی هەڵکشابێت بەراورد بە یەکەم ئەزمونی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم (152 هەزار و 645) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 20/10/2024 ى پەلەمانی کوردستان لەسەر ئاستی چوار پارێزگاکەی هەرێم (292 هەزار و 32) دەنگی بەدەستهێناوە، واتە ژمارەی دەنگەکانی لەم هەڵبژاردنە بەراورد بە یەکەم ئەزمونی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردن (139 هەزار و 67) دەنگ بە ڕێژەی (91%) زیادی کردووە.

خشتەی ژمارە (1)


تەوەری یەکەم؛ دەنگ و پێگەی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
یەکەم؛ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 12/5/2018
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (1 ملیۆن و 799 هەزار و 686) كەس دەنگیانداوە. 
نەوەی نوێ لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (4%) و (152 هەزار و 645) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
-    لە پارێزگای هەولێر (642 هەزار و 232) هاوڵاتی دەنگیداوە. نەوەی نوێ لەم پارێزگایە بەڕێژەی (11%) و (70 هەزار و 833) دەنگی بەدەستهێناوە.
-    لە پارێزگای سلێمانی (664 هەزار و 146) هاوڵاتی دەنگیداوە. نەوەی نوێ لەم پارێزگایە بەڕێژەی (10%) و (63 هەزار و 760) دەنگی بەدەستهێناوە.
-    لە پارێزگای دهۆكیش كە  (489 هەزار و 308) هاوڵاتی دەنگیداوە. نەوەی نوێ لەم پارێزگایە بەڕێژەی (4%) و (18 هەزار و 52) دەنگی بەدەستهێناوە.

دووەم؛ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 10/10/2021  
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (3 ملیۆن و 450 هەزار و 773) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (1 ملیۆن و 233 هەزار و 451) دەنگیانداوە، بەرێژەی (35.7%).
نەوەی نوێ لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (17%) و (204 هەزار و 855) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
-    لە پارێزگای هەولێر (ملیۆنێک و 238 هەزار و379) مافی دەنگدانیان هەبووە و (444 هەزارو 253) دەنگیداوە، بە رێژەی (35.9%). نەوەی نوێ لەم پارێزگایە بەڕێژەی (18%) و (79 هەزار و 245) دەنگی بەدەستهێناوە.
-    لە پارێزگای سلێمانی (ملیۆنێک و 425 هەزارو 705) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (392 هەزار و667) دەنگیانداوە، بەڕێژەی (%27.5). نەوەی نوێ لەم پارێزگایە بەڕێژەی (27%) و (106 هەزارو 318) دەنگی بەدەستهێناوە.
-    لە پارێزگای دهۆكیش كە (822 هەزار و 703) مافی دەنگدانیان هەبووە، (395 هەزار و977) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (48.1%). نەوەی نوێ لەم پارێزگایە بەڕێژەی (5%) و (19 هەزار و 292) دەنگی بەدەستهێناوە.


تەوەری دووەم؛ دەنگ و پێگەی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان

یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان
1.    هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 بەڕێوەچوو.
2.    (3 ملیۆن و 85 هەزارو 461) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (ملیۆنێک و 845 هەزارو 979 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (60%).
4.    هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو.
5.    نەوەی نودێ بە لیستی سەربەخۆ بەشداری ئەم هەڵبژاردنەی کرد و لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (127 هەزارو 115) دەنگیان بەڕێژەی (4%) بەدەستهێنا و (8) کورسی پەرلەمانیان مسۆگەر کرد.

دووەم؛ نەوەی نوێ‌و هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
هەڵبژاردنی (خولی شەشەم)ی پەرلەمانی کوردستان لە 20/10/2024 بەڕێوەچوو.
بۆ یەکەم جار بوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەرێمی کوردستان دابەشی (4) بازنەی هەڵبژاردن بکرێت.
لەم هەڵبژاردنەدا (2 ملیۆن و 899 هەزارو 578) كەس مافی دەنگدانی هەبوو، بە ڕێژەی (65%) و (ملیۆنێک و 882 هەزار و 448) کەس لەسەر ئاستی چوار پارێزگاکەی هەرێم بە دروستی دەنگیان دابوو.
نەوەی نوێ لەسەر ئاستی هەر چوار بازنەکە (292 هەزارو 32) دەنگی بەدەستهێنا بە ڕێژەی (10%)ى کۆی دەنگە دروستەکان و (15.51%)ى کۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە (15) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەدەستهێنا، بەجۆرێک؛
-    دەنگی نەوەی نوێ لە پارێزگای هەولێر (104 هەزارو 222) دەنگ بوو بەرێژەی (15.6%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکە کە ژمارەیان (669 هەزار و 273) دەنگ بوو لە کۆی (ملیۆنێک و 22 هەزار و 906) کەس کە مافی بەشدارییان هەبوو. بەم پێیەش نەوەی نوێ (5) کورسی پارێزگاکەی بردەوە لە کۆی ئەو (32) کورسییە گشتییەی تەرخانکرابوو بۆ پارێزگای هەولێر.
-    دەنگی نەوەی نوێ لە پارێزگای سلێمانی (136 هەزارو 447) دەنگ بوو بەرێژەی (21.8%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکە کە ژمارەیان (626 هەزار و 224) دەنگ بوو لە کۆی (ملیۆنێک و 87 هەزار و 73) کەس کە مافی بەشدارییان هەبوو. بەم پێیەش نەوەی نوێ (8) کورسی پارێزگاکەی بردەوە لە کۆی ئەو (36) کورسییە گشتییەی تەرخانکرابوو بۆ پارێزگای سلێمانی.
-    دەنگی نەوەی نوێ لە پارێزگای دهۆک (46 هەزارو 631) دەنگ بوو بەرێژەی (8.5%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکە کە ژمارەیان (548 هەزار و 15) دەنگ بوو لە کۆی (729 هەزار و 347) کەس کە مافی بەشدارییان هەبوو. بەم پێیەش نەوەی نوێ (2) کورسی پارێزگاکەی بردەوە لە کۆی ئەو (24) کورسییە گشتییەی تەرخانکرابوو بۆ پارێزگای دهۆک.
-    دەنگی نەوەی نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە (4 هەزارو 732) دەنگ بوو بەرێژەی (12.2%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکە کە ژمارەیان (38 هەزار و 936) دەنگ بوو لە کۆی (60 هەزار و 252) کەس کە مافی بەشدارییان هەبوو. بەم پێیەش نەوەی نوێ هیچ کورسییەکی پارێزگاکەی نەبردەوە لە کۆی ئەو (3) کورسییە گشتییەی تەرخانکرابوو بۆ پارێزگای هەڵەبجە.

دەنگەکانی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا - بە گرافیک-

 


سەرچاوە
-    دامەزراوەی میدیایی درەو، هەڵبژاردنەکانی کوردستان؛ نەوەی نوێ، چاپی دووەم، 2025.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand