Draw Media

 بەراوردی دەنگی تایبەت لە نێوان هەڵبژاردنی 2013 بۆ 2018 

 بەراوردی دەنگی تایبەت لە نێوان هەڵبژاردنی 2013 بۆ 2018 

2018-09-29 12:11:51


راپۆرتی : درەو

لە دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018، بە بەراورد بە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو گۆڕانكاری لە دەنگی هێزەكان رویداوە، هەریەك لە كۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان دەنگەكانیان زۆر زیادی كردووە و یەكێتی و پارتی و نەوەی نوێش دەنگەكانیان كەمیكردووە.
بەڵام بەبەراورد بە هەڵبژاردنی 2013ی پەرلەمانی كوردستان  دەنگی گۆڕان و كۆمەڵ كەمیكردووەو دەنگی یەكێتی و پارتی زۆر زیادیكردووە. 
لە دەنگدانی تایبەتی 30ی ئەیلول كە رۆژی هەینی بەرێوەچوو، لە كۆی ( 170469) كەس كە مافی دەنگدانیان هەبووە، (156314 ) دەنگیداوە  و رێژەی دەنگدان گەیشت ( 91.69%) ، لەو رێژەیە تا ئێستا:
 * پارتی دیموكراتی كوردستان ( 62.656 ) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی 40%ی دەنگەكان
 *یەكێتی نیشتمانی كوردستان( 44.870) دەنگی هێناوە بەرێژەی 28.7% 
* بزوتنەوەی گۆڕان ( 9.303 ) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 6%)
 * نەوەی نوێ (4.821) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 3%) 
* كۆمەڵی ئیسلامی ( 4.095) دەنگی هێناوە بەرێژەی (2.6%) 
* بەرەو ئیسڵاح(1.907) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 1.2%)

* دەنگی پوچەڵ رێژەیەكی بەرزی هێناوە و دیاردەیەكی نوێیە لە هەڵبژاردندا
لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو بزوتنەوەی گۆڕان نزیكەی ( 3 هەزار) دەنگی بەدەستهێنابوو، بەبەراورد بەم هەڵبژاردنە ئاستی دەنگەكانی بەرێژەی ( 300%) زیادیكردووە، پارتی لە هەڵبژاردنی رابردوو زیاتر لە 80 هەزار دەنگی هێنابوو ئێستا ( 62.656 ) دەنگی بەدەستهێناوە واتا بەرێژەی (25% دەنگەكانی كەمیكردووە، یەكێتی نزیكەی 70 هەزار دەنگی بەدەستهێنابوو ئێستا ( 44.870) دەنگی هێناوە واتا بەرێژەی ( 30% ) دەنگەكانی كەمیكردووە.

  بەبەراورد بە هەڵبژاردنی 12ی ئایار گۆڕان 300% زیادیكردووە و بەراورد بە 2013 گۆڕان 60% كەمیكردووە 

 

دەنگی تایبەت لە نێوان هەڵبژاردنی 2013 و 2018 دا 
لە هەڵبژاردنی 21/9/2013 دا لە كۆی(154 هەزارو 50 ) كەس  ( 144 هەزار و 434 ) كەس دەنگیان دا بە رێژەی  (93.8% ) بەپێی ئەنجامی كۆتایی دەنگدانی تایبەت لەسەر ئاستی سێ پارێزگاكەی هەرێم بەم شێوەیە بووە:
لە هەڵبژاردنی 2013 پارتی دیموكراتی كوردستان ( 59794) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی 41.4%ی دەنگەكان، بەڵام لە هەڵبژاردن 2018 دا پارتی دیموكراتی كوردستان ( 62.656 ) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی 40%ی دەنگەكان، واتا رێژەی دەنگەكانی ( 1.4%) زیادیكردووە،
لە هەڵبژاردنی 2013 یەكێتی نیشتمانی كوردستان( 36349) دەنگی هێناوە بەرێژەی 25.2% ، بەڵام لە 2018 دا یەكێتی نیشتمانی كوردستان( 44.870) دەنگی هێناوە بەرێژەی 28.7%، واتا رێژەی دەنگەكانی ( 3.4%) زیادیكردووە. 
لە هەڵبژاردنی 2013 بزوتنەوەی گۆڕان( 24130) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (( 16.7%)، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018 دا بزووتنەوەی گۆڕان ( 9.303 ) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 6%)،واتا ئاستی دەنگەكانی بەرێژەی ( 10.7%) كەمیكردووە، وەكو ژمارەش بە نزیكەی ( 14 هەزار ) دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی 60%.
لە هەڵبژاردنی 2013 كۆمەڵی ئیسلامی ( 3990) دەنگی هێناوە بەرێژەی (2.8%) بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018دا  كۆمەڵی ئیسلامی ( 4.095) دەنگی هێناوە بەرێژەی (2.6%) واتا دەنگەكانی نزیكە لە یەكەوە، 
لە هەڵبژاردنی 2013 یەكگرتوو (4923) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 3.4%) بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018دا بەرەو ئیسڵاح(1.907) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 1.2%)، واتا بەرێژەی ( 2.2%) كەیمكردووە، وەك ژمارەی دەنگ ( 3 هەزار دەنگ ) كەمیكردووە، واتا بە رێژەی 300% دەنگەكانی كەمیكردووە.

 بەبەراورد بە هەڵبژاردنی 12ی ئایار دەنگی یەكێتی و پارتی كەمیكردووەو بەراورد بە 2013 زیادیانكردووە 


بەو پێیەش لە نێوان هەڵبژاردنی 12ی ئایار و 30 ی ئەیلولدا دەنگی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی زیادیانكردووەو دەنگی یەكێتی و پارتی و نەوەی نوێ كەمیانكردووە. بەڵام بەبەراورد بە هەڵبژاردنی 2013 دەنگی یەكێتی و پارتی زیادیانكردووە و دەنگی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو كەمیانكردووە.

بەڵام لە دەنگی تایبەتی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018 هەریەك لە ( پۆلیسی هاتوچۆ، گومرگ، توندوتیژی، رەگەزنامە ، پاسپۆرت)ی تیا نیە 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand