رێباز حەملان: داهاتی نەوت و ناوخۆ چەندە؟

2025-06-25 13:08:35
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان:
- لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا وەفدێكی باڵای دەسەڵاتدار دێنە هەرێمی كوردستان و كێشەی موچە لەگەڵ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی هەرێم باس دەكەن.
- ئەگەر یاسا و دەستور سەروەربێت ئەوا حكومەتی عێراق قەرزاری ئێمەیە ئێمە قەرزاری ئەوان نین.
- بۆچی باسی بەقاچاغبردن و دزینی نەوتی بەسرە بكرێت
- موچەی مانگێكی هەرێمی كوردستان (958) ملیار دینار پێویستە
-
• داهاتی ناوخۆ
- داهاتی ناوخۆ مانگانە (320 – 340) ملیار دینارە
- لە داهاتی ناوخۆ كە (320) ملیار دینارە (67) ملیار دیناری بە چەكە و مەقاسەی نێوان فەرمانگەكانە
- مانگانە (49) ملیار دینار دەخەینە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عێراق
- لەوەی دەمێنێتەوە (230) ملیار دینارە
- لەو (230) ملیار دینارە مانگانە حكومەتی هەرێم (158) ملیار دیناری خەرج دەكات بۆ خەرجی تەشغیلی
- پێشینەی فەرمانگەكانی حكومەت كە نزیكەی (120) ملیار دینارە ئێستا (60) ملیاری مانگانە خەرج دەكرێت.
- مانگانە (24) ملیار دینار دەدرێت بە كرێی وانەبێژی مامۆستایان
- مانگانە (2 ملیار و 500 ملیۆن) كرێی گرێبەستەكانە
- پاككردنەوەی شاروشارۆچكەكانی هەرێم مانگانە پێویستی بە (10) ملیار دینارە
- واتا لە (230) ملیار دینار، (158) ملیار دیناری لێدەدرێت دەكاتە (72) ملیار دینار.
• سەبارەت بە نەوت
- ئەو نەوتەی ئێستا بەرهەمدەهێندرێت رۆژانە (280) هەزار بەرمیلە.
- رۆژانە (100) هەزار بەرمیلی لێدەدرێت بە ئەو گرێبەستانەی كراوە دەدرێت بە كۆمپانیاكانی نەوت
- (180) هەزار بەرمیلی رۆژانەی لێدەمێنێتەوە.
- لەو (180) هەزار بەرمیلەی دەمێنێتەوە، (65) هەزار بەرمیلی بۆ بەركاربردنی ناوخۆییە
- ئەوەی دەمێنێتەوە نزیكەی (115) هەزار بەرمیلی رۆژانەیە ئێمە بە ئاشكرا دەیفرۆشین.
- داهاتەكەی نزیكەی (85) ملیۆن دۆلارە مانگانە
- ئەم (85) ملیۆن دۆلارە چۆن خەرج دەكرێت
- لە(40%)ی دەیدەین بە كۆمپانیایكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كە دەكاتە (34) ملیۆن دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی كارەبایە
- لە (30%) بۆ بەرهەمهێنانی خەرجی نەوتە بۆ پاڵاوگەكان كە دەكاتە (26) ملیۆن دۆلار.
- (20%)ی بۆ قەرزی كۆمپانیاكانی نەوتی رابردوو كە پێشتر گرێبەستیان لەگەڵ كراوەو پارەكەیان وەرگیراوە كە (17) ملیۆن دۆلار
- ئێمە (14) كێڵگەی نەوت لە هەرێمی كوردستان هەیە (9) كێڵگە كار دەكات (5) كێڵگەی كارناكات.
-
