Draw Media

مەسرور بارزانی: بۆ موچە قسەم لەگەڵ سودانی كردووە

مەسرور بارزانی: بۆ موچە قسەم لەگەڵ سودانی كردووە

2025-06-25 09:38:37


درەو:

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:

🔹لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و فایەق زیدان سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری قسەم كردووە سەبارەت بە كێشەی موچە، بە هیوان لە یەك دوو رۆژی داهاتوودا كێشەكە چارەسەر ببێت.

🔹ئەگەر نەگەیشتینە ئەنجام لەگەڵ بەغداد لەسەر موچە، هەرچی پێمان بكرێت لە هەرێمی كوردستان بە داهاتی ناوخۆ بە كەمكردنی خەرجییەكان بەهەر جۆرێك بێت نایەڵین پەكی خەڵك بكەوێت ئەگەر نەشتوانین لەكاتی خۆی و  وەكو پێویست لەم بارودۆخە هەموو مافەكانی موچەخۆران دابین بكەین، ئەوا بەپێی توانامان بێگومان ئەوە دەكەین و موچە دەدەین.

🔹بەغداد موڵكی تاكە لایەنێك نیە، ئێمە بچین و سواڵكەر بین و ئەوان خاوەن ماڵ بن

🔹بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ناكەین مافە دەستورییەكانمان كە لە دەستوری عێراقدا هاتووە كەمبكرێتەوە.

🔹سکاڵای هەندێک لایەنی ناوخۆ ڕێگەخۆشکەر بوو بۆ دەستێوەردانی دادگای فیدراڵی لە بابەتی مووچە

 🔹نەدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، كارێكی نادەستورییە.
🔹 نەدەبوو مووچەخۆرانی هەرێمی تێكەڵی هیچ كێشەو گرژییەك بكرێن.
🔹 بە پشتیوانی خوداو خەڵكی كوردستان، ئەم قەیرانە بەرەو كۆتایی دەڕوات.
🔹 لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغداد بەردەوام لە پەیوەنديدابووین بۆ چارەسەكردنی ئەو قەیرانە.
🔹 شەوی رابردوو، لەگەڵ سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری قسەم كردووە، بۆ چارەسەكردنی ئەو قەیرانە.
🔹بە خۆشخاڵییەوە رایانگەیاند، كە ئامادەن و لەم یەك دوو رۆژەدا شاندێك بنێرن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەقینە لەسەر ئەم بابەتەو، چارەسەكردنی كێشەی مووچە.
🔹 هیوادارم لەماوەیەكی زۆر نزیكداو لەم چەند رۆژەی داهاتوودا بگەین بە ئەنجامێكی ئەرێنی.

🔹واژۆکردنی ڕێککەوتنەکانمان لە ئەمەریکا مافێکی دەستووری هەرێمی کوردستانن، هیچ خاڵێکی نایاسایی لە واژۆکردنی ڕێککەوتنەکان نەبووە تا حکوومەتی عێراق مووچەی ببڕێت

🔹ئەو شاندەی عێراق دێتە هەولێر لە ئاستێکی باڵا دەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت بڕیار بدات

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand