Draw Media

عومەر گوڵپی: لە (26) مانگدا (8) ملیار دۆلار داهاتی نەوت بووە

عومەر گوڵپی: لە (26) مانگدا (8) ملیار دۆلار داهاتی نەوت بووە

2025-06-23 08:54:36



درەو:
عومەر گوڵپی كاندیدی دەرچووی كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:
لە كاتی راگرتنی پرۆسەی نەوت لە ئازاری 2023 دا لەو رۆژەی نەوت راگیراوە لە رێگای بۆرییەوە هەموو رۆژێك هەرێمی كوردستان (320) هەزار بەرمیل نەوتی بە پاڵاوگەكانی خۆیان لەگەڵ تانكەر.
-    لەماوەی ئەو (26) مانگە لە مانگی ئازاری 2023 ەوە تا ئێستا (250) ملیۆن بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە.
-    ئەگەر هەر بەرمیلی بە تێكڕا (32) دۆلار ئەژمار بكەین بۆ فرۆشتن، ئەوا هەرێم لەو ماوەیە (8) ملیار دۆلار دەستهاتی هەبووە لە فرۆشتنی نەوت، دەكاتە (11 ترلیۆن و 200 ملیار) دینار.
-    ئەو دەستهاتە نیوەی بۆ كۆمپانیاكان بێت ئەوا هەرێم لەو (26) مانگە (5 ترلیۆن و 600 ملیار) دیناری لە نەوت دەستكەوتووە.

•    واتا بە داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێمی كوردستان دەبێت خاوەنی (8 ترلیۆن و 911 ملیار) بێت.
•    داهاتی ناوخۆ (3 ترلیۆن و 13 ملیار ) دینار و داهاتی نەوتی ( 5 ترلیۆن و 600 ملیار) دینار.
•    
-    لەدوای 26 مانگ وەزیری دارایی بەیەك وشە باسی داهاتی نەوت ناكات. 

داهاتەكانی تر:
-    داهاتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر مانگانە (30) ملیار دینارە
-    داهاتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی مانگانە (22) ملیار دینارە
-    داهاتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك مانگانە (20) ملیار دینارە
-    داهاتی گومرگ مانگانە (300) ملیار دینارە
-    داهاتی ئیبراهیم خەلیل مانگانە (60) ملیار دینارە
-    داهاتی باشماخ مانگانە (22) ملیار دینارە
-    داهاتی باج مانگانە (60) ملیار دینارە
-    داهاتی وەزارەتی داد مانگانە (10) ملیار دینارە
-    داهاتی شارەوانی مانگانە (100) ملیار دینارە

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand