Draw Media

مەسعود بارزانی: حكومەت لەسەر بنەمای 50 بە 50 پێكناهێندرێت

مەسعود بارزانی: حكومەت لەسەر بنەمای 50 بە 50 پێكناهێندرێت

2025-05-15 08:42:07


درەو:

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان  لە (کۆنگرەی یەکگرتن)ی رێکخراوی قوتابییان و لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند:
- وایانلێکردووە، وا دەزانرێت خەبات و تێکۆشانی ئەم میللەتە، ئەو هەموو ساڵە، ئەو هەموو سەرکردە و شەهیدە بۆ داواکردنی مووچە بووە. گوتیشی. ئەگەر خەبات بۆ مووچە بووبێت، دەوڵەتانی پێشووتر دەستیان ماچ دەکردین، ئەو مامەڵەی لە مانگەکانی پێشوو لەگەڵ مووچەخۆران کردوویانە، بەهیچ شێوەیەک جێگەی قبووڵ نییە،  ئێمە دەرۆزەچی نین لەبەردەم دەرگەی ئەوان. ئەوانەشی هەموو ئامانجیان پارەیە، با بچنە لای ئەوان، ئەو کەسانەشی کەرامەت ئیرادەیان لامەبەستە، پاراستنی مێژووی شەهیدانی کوردستانیان لە مەبەستە، بڕیاری خۆیان دەدەن.
- ئەوانەی ئێستا لەسەر حوکم لە بەغدا، پێم وابوو لە غیابی ئێمە، پارێزگاری لە مافەکانمان بکەن، چونکە زۆر نان و نمەکمان پێکەوە بوو، نەوەکو بێن نانی کەسوکاری ئەنفال و کیمیاباران ببڕن. ئەمە لای من جێی سەرسووڕمان بوو.
-دەبێت حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای یەک هەرێم، یەک حکوومەت، یەک پەرلەمان و هێزی پێشمەرگە پێک بهێنرێت. حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای 50 بە 50 پێک ناهێنین.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand