نهێنیەکان رێکكەوتن وێران دەکەن!

Draw Media

2023-05-11 12:40:18



ئارام سه‌عید

کاتێک سیاسەتمەدارانی یەکێتیی و پارتی لەبەردەم کامێرادا زەردەخەنەو پێکەنینن دەکەن و بەڵام نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێکكەوتنێکی ڕاستەقینە، پێدەچێت ئەوە نیشان بدات کە دووری نێوانیان لە پشت پەردەوە تاڕادەیەک بەفراوانی دەمێنێتەوە. بە پلەی یەکەم ئەو پێکەنینە کردەوەیەکە بۆ سودی سیاسی و پەیامێکە بۆ خەڵک، واتە پێکەنینێکی سیاسی نەک ڕەنگدانەوەی دەروونیی ڕاستەقینە. سازان و هاوکاری ڕاستەقینە کارێکی قورسە، بەتایبەتی لە سەرئەو هەموو ناکۆکیەی هەیە.

لەرابردوودا زۆرجار یەکێتیی و پارتی رێکكەوتون و دواتر ناکۆکی و ململانیکان زیادی کردوە، هەموو رێکكەوتنێک ج سیاسی بێت یان بازرگانی بۆ سەرکەوتن پێویستی بەوەیە شەفاف بیت تا بەباشی جێبەجێ بکرێت، چونکە گومان و نەبوونی متمانە رێکەوتن لەباردەبات.

شەفافیەت هەبوو لێپرسینەوە دەبێت، کە لێپرسینەوە هەبێت لایەنەکان پابەند دەبن بە بەڵێنەکانیان. شەفافیەت رێگەدەدات بەوەی لایەنی دەرەوەی رێکكەوتن چاودێری ئەوەبکات کە رێکكەوتنەکە وەک خۆی جێبەجی دەکریت یان نا؟ هەروەها دەتوانرێت چارەسەر بخرێتەڕوو بۆ کۆسپەکان، بەڵام ئەمانە ناکرێت و کەس ناوەڕۆکی رێکكەوتنەکان نابینێت.

شەفافیەت متمانە زیاد دەکات، ئەوکاتەی خەڵک لە رێکكەوتنەکە تێدەگات دەتوانن هەڵسەنگاندن بکەن کە ئایا چەند خزمەتی بەرژەوەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی تێدایە، گەر وانەبێت ئەوا بێ متمانەیی و دژایەتیکردنی رێکكەوتنەکە سەرهەڵدەدات..

ژان ژاک رۆسۆ دەڵێت" هەموو ئەوانەی لە تاریکیدا دەکرێن، دواتر دێتەوە بەر رووناکی" هەربۆیە شاردنەوەی رێکكەوتنەکان لە رایگشتی هیچ وەزیفەیەک بۆ ئەو رێکكەوتنە ناهێڵێتەوە... خاڵێکی تر لەوەی گومان دەخاتە سەر سەرگرتنی ئەم رێکكەوتنە، ئەوەیە چاودێری بێڵایەن نیە بەسەر جێبەجیکردنی رێکكەوتن و تا هەڵسەنگاندن بکەن لەسەر بەڕێوەجونی پرۆسەکەو هانی لایەنە ناکۆکەکان بدات بۆ پابەندبوون بە رێکكەوتنەکەوە! جاران عەزیز محەمەد سکرتێری حزبی شیوعی ناوبژیوان بوو بەڵام ئێستا هەموو وڵاتان بە باڵیۆزخانەو قونسلگەرییەوە خەریکن کە ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ناکۆکییەکان رۆژ بەرۆژ قوڵتردەبن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand