مانای House of Cards چییە؟

Draw Media

2023-03-26 20:31:13



د. بەرهەم خالید 

راپۆرتەكەی پێگەی فۆڕن پۆڵسی ئەمریكی بە ناونیشانی Iraqi Kurdistan’s House of Cards Is Collapsing مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام سەرجەم میدیاكان و سیاسییەكان و حزب و بارەگا و دامەزراوە حكومییەكانیش لە وەڵام و سەرنجەكانیاندا بە هەڵە بە ماڵە كارتۆنیەكە وەرگێڕانیان بۆ كردووە.

مەبەستی راپۆررتەکەی فۆڕن پۆڵسی لە playing cards پلەیین کارد کاردی یاریکردنی ناسراو بە کۆنکەن Conquain Card ە كە خۆمان وەك هەڵەیەكی باو پێی ئەڵێین كارت مەبستی راپۆرتەكەش كاردی یاریكردنە نەک کارتۆن و مقەبا.

ئەسڵی House of Cards ئیدیەمێکە لە زمانی ئینگلیزی کە مێژووی بەکارهێنانی ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٦٤٥ بە واتای بناغە و پێکهاتەیەکەیەک کە لەسەر بنەمایەکی لەرزۆک و فشەڵ بنیاتنراوە و لەهەر جوڵە و بە کەمترین کاریگەری و دەستکاریکردن هەرەس ئەهێنێت.

ئەمەش بنەچەكی بریتییە لەو پەیکەرەی کە لە کاردی یاریکردنی کۆنکەن دروست ئەکرێت (وەك لە وێنەكەدا دیارە) لەسەر بنەمای باڵانسکردنی کاردەکان کە لەرزۆک و ناجێگیرە و ئەگەری هەیە لە هەر ساتێکدا بڕوخێت. واتە مەبەست لێی دۆخ و پلان و رژێمێکە کە ناجێگیر و نا سەلامەتەو لە هەر جوڵەیەکدا دادەڕمێت.

هەروەک فەرهەنگی کامبریجیش وا پێناسەی ئەکات کە سیستم و پلانێکی ئاڵۆز و ناجێگیر و لاوازە کە ئەکرێت بە ئاسانی خاپور بکرێت و بەرەو هەڵدێر و هەڵە بچێت. مانای راپۆرتەكە ئەبێت بە ماڵە لە كاردی یاریكردنەكەی كوردستان هەرەس ئەهێنێت.

هەروەها هاوس ئۆف کاردس ناوی رۆمانێکی سیاسی سەرنجڕاکێشی نوسەری بەریتانی مایکڵ دۆبسە کە ساڵی ١٩٨٩ بڵاویکردوەتەوە و باسی کەسایەتییەکی سیاسی خەیاڵی ئەکات بە ناوی فرانسیس ئۆرکهارت کە رۆڵی سەرۆکی خەیاڵی پارتی پارێزگاران بەرجەستە ئەکات و لە رێگەی پلانێکی نا ئەخلاقی و گەندەڵی و گەمە سیاسییە ناشرینەکانەوە ئەگاتە دەسەڵاتی یەکەمی پارتەکە و دواتریش سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.

دواتر بیرۆکەی ئەم رۆمانەش ئەبێتە هەوێنی زنجیرە درامایەک لە بەریتانیا و ئەمریکا.

هاوپێچ وێنەی ماڵی كارد و بەرگی رۆمانەكە و زنجیرە دراماكە.

لینكی راپۆرتەكە: https://foreignpolicy.com/.../iraq-kurdistan-region.../

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand