کوردستان
١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦
لە قوتابخانەیەکی دواناوەندییەوە بۆ هەموو فرەنسا
سەبارەت بە ناڕەزایی دەربڕینەکانی فەرەنسا.... ئاشکرایە ئەم نارەزایەتییانە هیچ پاڵنەرێکی سیاسیی و خواستێکی ئایدیۆلۆژییان لەپشتەوە نییە، نە هیچ هێزێکی دینیی و نە هیچ هێزێکی سیاسیی دەستی لە دروستبوونیاندا نییە، بەڵام بە حوکمی ئەوەی زۆرینەی ئەو خوێندکارانە لە گەڕەکە نادەوڵەمەندەکانەوە هاتبوون سەر بە خێزانە کەمدەرامەتەکانن، هاوکات زۆرینەی ئەو کێشانەی خوێندکارەکان ڕووبەروویان دەبنەوە، لە قوتابخانەکانی ئەو گەڕەکانەدا هەن کە لە ڕووی ئابووری کۆمەڵایەتییەوە لاواز و نەدارن. ئەمە وایکردوە نارەزاییەتییەکەیان هەڵگری رەهەندێکی کۆمەڵایەتیی و چینایەتیی روون و گرنگ بن.
کوردستان
١٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦
پشکی هەرێم لە 17%ی سەر کاغەزەوە بۆ 2%ی کرداری
بەپێی داتاکان، پشکی دیاریکراوی هەرێم پێش لێبڕینەکان لەم 12 ساڵەدا زیاتر لە (212.7 ترلیۆن) دینار بووە، بەڵام ئەوەی گەیشتووەتە هەرێم تەنها (41 ترلیۆن و 42 ملیار) دینار بووە، واتە تەنها نزیکەی (19.3%)ی کۆی گشتی پشکی دیاریکراو.