درەو:
باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نەوت، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی:
🔹عەلی زەیدی، چەندین لیژنەی باڵای بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی بەقاچاغبردن پێکهێناوە و لێپرسینەوە لە کەمتەرخەمان دەکرێت.
🔹کۆنترۆڵکردنی پرۆسەکانی بەقاچاخبردنی نەوت پێویستی بە یەکخستنی هەوڵەکانی وەزارەت هەیە لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و پەرەپێدانی سیستەمەکانی چاودێری و هەستکردنی پێشوەختە.
🔹هەموو بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوتی خاو بژمێریان بۆ دانراوە، بەڵام رەنگە ئەو بڕانەی دەدزرێن بە بەراورد بەو بڕانەی هەناردە دەکرێن سنوردار بن.
🔹 ئەوەش وا دەکات دەستنیشانکردنی جیاوازییە تەکنیکییەکە لە هەندێک حاڵەتدا کارێکی قورس بێت، سەرەڕای ئەگەری کارنەکردنی هەندێک لە پێوەرەکان بە شێوەیەکی دروست و بوونی ڕێگەی تەکنیکی دیکە بۆ دزین.
🔹لەبارەی پرۆسەکانی بەقاچاخبردن لە ناوچەکانی باکور، راپۆرت و لێکۆڵینەوەیەک ئەنجام دراوە کە بە کۆمەڵێک راسپاردەوە دەردەچێت.
🔹پێشێلکاری لەو کێڵگانە كراوە کە خاوەندارێتییان بۆ کۆمپانیای نەوتی باکور دەگەڕێتەوەو حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بەسەردا گرتوون، سەرەڕای بوونی پرۆسەکانی بەقاچاغبردن لە ناوچەکانی دیکە.
🔹دیاریکردنی قەبارەی بڕە بەقاچاغبراوەکان پێویستی بە تەواوکردنی راسپاردەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە هەیە.
🔹وەزارەتی نەوت بە پێویستیی دەزانێت بەڕێوەبردنی ئەم کێڵگانە فیدراڵی بێت و لەلایەن وەزارەتەوە بێت، هاوشێوەی ئەو کێڵگانەی لە ناوەڕاست و باشور بەڕێوەیان دەبات.
🔹سەرۆکی حکومەت دەیەوێت كۆتایی بەو دۆسیە هەڵپەسێردراوانە بهێنێت و کۆنترۆڵ دەروازە دەرەکییەکان بكات، لە ڕێگەی سپاردنی بەرپرسیارێتی کۆنترۆڵکردنیان بە سوپای عێراق لە باکورەوە تا باشور.