سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ده‌قی بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر داوای عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی، ئه‌مڕۆ بڕیارێكی نوێی خۆی راگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌ لێكدانه‌وه‌ی چه‌ند مادده‌یه‌كی ده‌ستور، كه‌ تایبه‌تن به‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری  19ی ئازاری 2003ی هه‌رێم كوردستاندان، دادگای زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌م بوارانه‌ به‌خشیوه‌ به‌ حكومه‌تی فیدراڵ، ته‌نانه‌ت به‌ ناردن و بڵاوه‌پێكردنی هێزیش له‌ سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 تشرینی دووەم 2026

ده‌قی بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(دره‌و):

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر داوای عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی، ئه‌مڕۆ بڕیارێكی نوێی خۆی راگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌ لێكدانه‌وه‌ی چه‌ند مادده‌یه‌كی ده‌ستور، كه‌ تایبه‌تن به‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری  19ی ئازاری 2003ی هه‌رێم كوردستاندان، دادگای زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌م بوارانه‌ به‌خشیوه‌ به‌ حكومه‌تی فیدراڵ، ته‌نانه‌ت به‌ ناردن و بڵاوه‌پێكردنی هێزیش له‌ سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

پوخته‌ی لێكدانه‌وه‌كانی دادگای فیدراڵی به‌م جۆره‌ن: 

یەکەم: پاراستنی سنورە نێودەوڵەتییەکانی کۆماری عێراق و به‌رگریلێكردنی ئەرکی تاقانه‌ی دەسەڵاتە فیدراڵییەکانە، وەک لە مادەکانی (109)و (110/دووەم)ی دەستوردا هاتووە. حکومەتی فیدراڵی بەرپرسیارە لە بڵاوەپێکردن و بەڕێوەبردنی هێزە چەکدارەکانی فیدراڵ و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی تەواوی سنورەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، به‌و سنورانه‌شه‌وه‌‌ كه‌ ده‌كه‌نه‌ ئه‌و خاكه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێن. 

دووەم: دەسەڵاته‌ فیدراڵییه‌كان مافییان هه‌یه‌ دەسەڵاتی خۆیان په‌یڕه‌و بكه‌ن له‌ سه‌رپه‌ره‌شتیكردن، چاودێری و کۆنترۆڵکردنی ئەدای ئەو فه‌رمانگانه‌ی کە لە سەرجەم دەروازە سنورییەکان لە کۆماری عێراقدا کاردەکەن، به‌و ده‌روازانه‌شه‌وه‌ كه‌ له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستاندان، به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسای ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان ژماره‌ی (30)ی ساڵی 2016و یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی حوكمه‌كانی مادده‌ی (114/ یه‌كه‌م)ی ده‌ستور سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌بردنی گومرگه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه‌ له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمدا رێكنه‌خراون. 

سێیەم: دامەزراندنی سیستەمێکی نیشتمانی یەکگرتوو بۆ به‌ ئۆتۆماتیکیکردنی دەروازە سنورییەکان و گومرگەکان، و بەستنەوەیان به‌شێوه‌ی ئەلیکترۆنی بە وەزارەت و دەسته‌ فیدراڵییە پەیوەندیدارەکان لە سەرتاسەری عێراقدا، به‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌ دەکەونە هەرێمی کوردستان و، دانانی پێوه‌رو رێسای هونه‌ری و دارایی و گومرگی پێویست بۆ كارپێكردنی ده‌كه‌وێته‌ ناو چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌ فیدراڵییه‌كان، له‌ دیاریكردنی سیاسه‌تی دارایی و گومرگی و رێكخستنی سیاسه‌تی بازرگانی له‌ سنوره‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكانه‌وه‌، به‌گوێره‌ی مادده‌ی (110/ سێیه‌م)ی ده‌ستور، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی كه‌ له‌ مادده‌ی (114/ یه‌كه‌م)ی ده‌ستوردا باسكراوه‌‌.

چوارەم: بەڕێوەبردنی نەوت و غازی دەرهێنراو بەپێی مادەی (112/یەکەم)ی دەستور بەڕێوەدەچێت؛ لەلایەن حکومەتی فیدراڵی بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و پارێزگا بەرهەمهێنەرەکان ئەنجام دەدرێت. خاوەندارێتی نەوت و گاز هی هەموو خەڵکی عێراقە، وەک لە ماددەی (111)ی دەستوردا هاتووە. وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ و لایه‌نه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی چاودێری فیدراڵی بۆیان هه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستوری و یاسایی خۆیان به‌كاربهێنن بۆ (سه‌رپه‌ره‌شتیكردن، چاودێری، وردبینی) كێڵگه‌و پرۆسه‌و گرێبه‌سته‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز و ده‌رهێنان و به‌ بازاڕكردن و هه‌نارده‌كردنیان، به‌گوێره‌ی حوكمه‌ ده‌ستوری و یاسا به‌ركاره‌كان و بڕیاری ژماره‌ (59/فیدراڵی 2012)ی دادگای فیدراڵی و یه‌كخراوه‌كه‌ی كه‌ به‌ ژماره‌ (110/ فیدراڵی/ 2019) كه‌ له‌ 15/2/2022 ده‌رچووه‌، گرێبه‌سته‌كانی تایبه‌ت به‌مه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌بێت به‌گوێره‌ی یاسا. 

پێنجەم: بەپێی ماددەی (110/سێیەم)ی دەستور، دەسەڵاتی فیدراڵی بەرپرسیارە لە داڕشتنی سیاسەتی دارایی و گومرگی، دیاریکردنی ڕێساو پێناسی یه‌كگرتووی گومرگی، و سەرپەرشتیكردن و وردبینی و یەکلاکردنەوەی ئه‌و داهاته‌ گشتییانه‌ی كه له ‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ له‌ ڕسومات و باج و داهاتە نانەوتییەکانه‌وه‌ به‌ده‌ستهاتوون، له‌گه‌ڵ دانانی ئەو داهاتە گشتیانەی له‌ گه‌نجیه‌ی گشتی. به‌وجۆره‌ دژ نه‌بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی مادده‌ی (114/ یه‌كه‌م)ی ده‌ستور سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌بردنی گومرگه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگا رێكنه‌خراوه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژماره‌ (224/فیدراڵی/2023)و یه‌كخراوه‌كه‌ی (269/فیدراڵی/2023) كه‌ له‌ 21/2/2024 ده‌رچووه‌.

شەشەم: پانتایی شوێنی په‌یڕه‌وكردنی دەسەڵاته‌كانی هەرێمی کوردستان بەپێی ماددەی (53/ا) لە یاسای ئیدارەی دەوڵەتی عێراق بۆ قۆناغی ئینتقالی دیاریکراوە، کە مادەی (143)ی دەستوری ساڵی 2005ی کۆماری عێراق كارپێكردنی هێشتوه‌ته‌وه‌. ئەمه‌ش ئه‌و خاکە دەگرێتەوە کە لە 19ی ئازاری 2003 لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەڕێوەدەبرا و دەکەونە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر، سلێمانی، كه‌ركوك و دیاله‌و نه‌ینه‌وا، تایبه‌تمه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم نابێت درێژ ببێته‌وه‌ بۆ ئه‌و خاكانه‌ی كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه‌، به‌له‌به‌رچاوگرانی حوكمه‌كانی ده‌ستور تایبه‌ت به‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كه‌ له‌مادده‌ی (58)ی یاسای ناوبراو و مادده‌ی (140)ی ده‌ستوردا هاتوون.

حەوتەم: ئیدارەدانی ئەو خاكانه‌ی کە دەکەونە دەرەوەی بازنەی جوگرافیای دیاریکراوی دەسەڵاته‌كانی هەرێمی کوردستان، پیادەکردنی دەسەڵاتەكانی دەستوری و ئیداری و جێبەجێکردن بەسەریاندا، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاته‌ فیدراڵییه‌كان،  هەریەکەیان بەپێی تایبه‌تمه‌ندیی دەستوری و یاسایی خۆیان. پراکتیزی ئیداریی كرده‌یی دەسەڵاتەكانی هەرێم لە دەرەوەی ئەو بازنەیە؛ هیچ دەسەڵاتێکی دەستورییان بۆ دروست ناکات.

بڕیاره‌كه‌ به‌ زۆرینه‌ دراوه‌، دوو ئه‌ندام دژ بوون، حوكمه‌كه‌ پابه‌ندكه‌ره‌ بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان، پشتبه‌ست به‌ حوكمی مادده‌كانی (93/ دووه‌م و 94)ی ده‌ستوری كۆماری عێراق ساڵی 2005و (4/ دووه‌م و 5)ی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی ژماره‌ (30)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو به‌ یاسای ژماره‌ (25)ی ساڵی 2021.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

 لەلاهای هۆڵەندا فیلمی دۆکیۆمێنتەری (بالیسان و شێخ وەسان) نمایش كرا

null
پێش 6 کاتژمێر

بڕیارەكەی زەیدی و کێڵگەو نەوتی ناوچە جێناکۆکەکان

null
پێش 7 کاتژمێر

دەروازەکان سنورییەكانی هەرێمی كوردستان