ئایدن مەعروف: بەبێ كۆتا بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەین

2024-02-21 14:42:20

 

درەو:
ئایدن مەعروف لێدوانێكدا بە (درەو)ی راگەیاند: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتاییە، ئێمە بەبێ كۆتاش بەشداری هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی كوردستان دەكەین و ژمارەی توركمانەكان لە ناوەندی شاری هەولێر (400) هەزار كەسە.
ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە نادەستوری بوونی كۆتاكانی لە پەرلەمانی كوردستان و ژمارەی كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستانی بە (100) كورسی گشتی دیاریكرد.
ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان، لە لێدوانێكدا بە (درەو)ی راگەیاند:
دەبوایە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بەراوێژ لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكان بكرایە ئەمە بڕیارێكی باش نەبوو، بابەتەكە تایبەت بوو بە هەرێمی كوردستان، تایبەت بوو بە مافەكانی كۆتا و پێكهاتەكان، كە بەو رێگایە بەشدار دەبن لە پرۆسەی هەڵبژاردن، بڕیارێكی باش نەبوو دادپەروەر نەبوو، دیاربوو پێشوەختە ئامادەكرابوو،
توركمان نەتەوەیەكی ئەسیلە لە عێراق و لە هەرێمی كوردستان،  پێگەی سیاسی و قورسایی خۆی هەیە
ئێمە لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، چونكە هەڵبژاردن رەهەندێكی نیشتمانی هەیە، ئێمە وەك توركمان بە كۆتا بەشداربووین و لەدەرەوەی كۆتاش بەشدار دەبین لە هەڵبژاردن كۆتاكان لەدەرەوەی سیستەمی كۆتاش بەشدار دەبن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی ژمارەی توركمان لە ناوەندی هەولێر ژمارەی توركمانەكان (400) هەزار كەس دەبن،
بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بڕیارێكی كۆتاییەو تانەی لێنادرێت، بڕیارەو دراوەو كۆتاییە، بەڵام بڕیارەكە لەدەرەوەی ئیرادەی ئێمە كراوە، لەوانەیە قبوڵكراو نەبێت و كاریگەری باش نابێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand