چی ڕوودەدات ئەگەر سەرۆک ئامادە نەبێت بڕوات؟

Draw Media

2021-01-19 20:26:23



درەو:
دەنگی ئەمریكا

سەرەڕای دژایەتییەکی بەرچاوی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا كە لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو بەڕێوەچوو و تیایدا جۆو بایدن سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دۆناڵد ترەمپ بە نیازە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 20 ی مانگی 1 کۆشکی سپی بەجێبهێڵێت.

ئەویش هەمان ڕێچکەی هەمو سەرۆکەکانی پێش خۆی دەگرێتەبەر. هەتا ئێستا لە مێژووی ئەمەریکادا ڕووینەداوە هیچ سەرۆکێک ئامادە نەبێت دەسەڵات ڕادەستی جێگرەوەکەی بکات.

بەڵام ئایا چی ڕوودەدات ئەگەر دەسەڵات ڕادەست نەکات؟

براین کاڵت پرۆفیسۆری یاسا لە زانکۆی مشیگەن دەڵێت " ئامانجی سەرەکی لە داڕشتنی سیستمەکەمان ئەوە بوو پاشایەکمان نەبێت کە ماوەیەکی نادیاری هەبێت. خولی سەرۆکایەتی چوارساڵە، ئەگەر جارێکی تر هەڵبژێردرێتەوە، زۆرباشە، بەڵام ئەگەر نا، ئەوا دەڕوات."

دەستور، یاسای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، دەڵێت دەبێت سەرۆک " لە ماوەی خولێکی چوارساڵیدا دەتوانێت دەسەڵاتی بگرێتە دەست."

کاڵت گوتیشی " بەندی 20 ی دەستور ئەوە ڕادەگەیەنێت کە دەسەڵاتەکانی لە کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆی 20 ی مانگی 1 تەواو دەبێت کاتێک سەرۆکی نوێ سوێندی یاسایی دەخوات و ئەو کەسەی تر ئیدی سەرۆک نامێنێت".

چی ڕوودەدات ئەگەر سەرۆکێک ئامادە نەبێت کۆشکی سپی بەجێبهێڵێت؟

مێژووناس بروس کەکلیک دەڵێت " پاش ئەوەی سەرۆکی نوێ سوێندی یاسایی دەخوات، ئەو تەلەفۆن بۆ هێزی تایبەت یان لەشکر دەکات سەرۆکی کۆن لە کۆشکی سپی دەربکەن."

جگە لەوەش داگیکردنی کۆشکی سپی کەسێک ناکات بە سەرۆک.

کەیت ماسور یاریدەدەری پرۆفیسۆری مێژوو لە زانکۆی Northwestren دەڵێت " ئەوەی کە دەتکات بە سەرۆک سوێندخواردنی یاساییە وەکو سەرۆکی ئەمەریکا لە ئەنجامی ئەو بڕیارانەی کە کێ هەڵبژاردنی بردۆتەوە. دەستوری ئەمەریکا هیچ شتێکی وای تیا نییە کە بڵێت دەبێت سەرۆک لە کۆشکی سپی بیت."

کاربەدەستەکانی سەرتاپای حکومەت گرنگن بۆ گواستنەوەی دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانە. بەشێکی زۆری کارمەندانی حکومی، لە ناویاندا ئەوانەش کە لە ناو هێزەکانی لەشکریدان، پاسەوانانی تایبەتی سەرۆک و FBIسوێندی یاسایی دەخۆن بۆ بەرگری کردن لە دەستور، ئەمەش مانای ئەوەیە، دەبێت دانبنێن بە براوی دەنگی نوێنەران.

ماسور دەڵێت " دەستور ئاماژە بە نوێنەرانی هەڵبژاردن دەکات، و ئەوە دیاری دەکات چۆن سەرۆکی نوێ هەڵدەبژێردرێت. و ئەگەر ئامادە نەبیت بۆ هاوکاری کردنی ئەو کڵێشەیەی کە لە دەستوردا هاتووە بۆ چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەرۆک، ئەوا تۆ سەرپێچی سوێندە یاساییەکەت دەکەیت."

مێژووناس کەکلیک دەڵێت قورسایی نەریتی سیاسی و ڕای گشتی لەوەدایە ڕێگری دەکات کە سەرۆکەکانی ئەمەریکا لە کاتی خۆیان زیاتر بمێننەوە.

کەکلیک دەڵێت نەریتە دیموکراسییەکانی وەکو هەڵبژاردنی ئازاد و ڕەوا و گواستنەوەی دەسەڵاتی ئاشتیانە گرنگن بۆ ئەوەی ئەمەریکاییەکان چۆن خۆیان دەبینن. و ئەم نەریتی ڕێزگرتنانە شتێک نین کە بە ئاسانی ڕێگە بدرێت نەمێنن.

ئەو دەشڵێت " ئەگەر تۆ ئەمەریکاییەک بیت، هەر لەو کاتەوەی کە دەچیتە باخچەی ساوایان گوێت لەو چیرۆکانە دەبێت کە ئەمەریکا چۆن بەڕێوە دەچێت و چ جۆرە دەستورێکی دیموکراسی هەیە. و لە ژیانی خۆتدا دەبینیت سەرۆکەکان دەڕۆن و دەسەڵات بەجێدەهێڵن، ئەمە هەموی بەشێکن لە پلانو شکۆمەندی ئەم دەستورە."

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand