پارتی داوادەكات دەنگەكان لە هەرێم بەدەست جیابكرێنەوە

2018-05-12 21:57:47
( درەو میدیا)
پارتی دیموكراتی كوردستان داوا دەكات دەنگی سندوقەكانی هەموو پارێزگاكانی هەرێم جارێكی تر بەدەست جیابكرێنەوە و ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانیش رەتدەكاتەوە.
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا وتی:" به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و به‌راوردكردنی ده‌نگی ده‌نگده‌ركه‌نمان، له پارێزگای سلێمانی و شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و پارێزگایه، گومانی زۆرمان له لا دروست بووه، له‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ده‌ستكاری ده‌نگی ده‌نگده‌ران كرابێت، مەحمود محەمەد گوتەبێژی پارتی گوتیشی: بردنی سندووقه‌كانی ده‌نگدان گومانمان له‌سه‌ر ده‌ستكاریی ده‌نگه‌كان به سوودی لانێكی دیاریكراو زیاتر ده‌كات، شایه‌نی باسه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی به‌شدار له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به هه‌مان شێوه گومانیان له پاكی و بێگه‌ردیی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی هه‌یه"
وتەبێژی پارتی وتیشی :" وه‌كو پارتی ڕایده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی راگه‌یه‌ندراو قبووڵكراو نین و، داواده‌كه‌ین پڕۆسه‌ی ژماردن به ده‌ست ئه‌ژمار بكرێ و، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی ژماردن به ده‌ست له سه‌رتاسه‌ری كوردستان ئه‌نجام بدرێ به كارێكی باشی ده‌زانین، تا گومانی هه‌موو لایه‌ك بڕه‌وێته‌وه و ئه‌من و ئاسایش و سه‌قامگیری پارێزراو بێت."
دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و به‌راوردكردنی ده‌نگی ده‌نگده‌ركه‌نمان، له پارێزگای سلێمانی و شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و پارێزگایه، گومانی زۆرمان له لا دروست بووه، له‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ده‌ستكاری ده‌نگی ده‌نگده‌ران كرابێت، هه‌روه‌ها بردنی سندووقه‌كانی ده‌نگدان گومانمان له‌سه‌ر ده‌ستكاریی ده‌نگه‌كان به سوودی لانێكی دیاریكراو زیاتر ده‌كات، شایه‌نی باسه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی به‌شدار له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به هه‌مان شێوه گومانیان له پاكی و بێگه‌ردیی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی هه‌یه.
بۆیه وه‌كوو پارتی ڕایده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی راگه‌یه‌ندراو قبووڵكراو نین و، داوا ده‌كه‌ین پڕۆسه‌ی ژماردن به ده‌ست ئه‌ژمار بكرێ و، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی ژماردن به ده‌ست له سه‌رتاسه‌ری كوردستان ئه‌نجام بدرێ به كارێكی باشی ده‌زانین، تا گومانی هه‌موو لایه‌ك بڕه‌وێته‌وه و ئه‌من و ئاسایش و سه‌قامگیری پارێزراو بێ.
مه‌حموود محه‌ممه‌د
گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان
