Draw Media

هەڵبژاردنی عێراق بە ژمارە

هەڵبژاردنی عێراق بە ژمارە

2018-05-12 14:55:23


(درەو میدیا):
دیارترین زانیارییەكان لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
•    یەكەم هەڵبژاردنە دوای لەناوبردنی رێكخراوی داعش لە عێراق
•    لەدوای روخانی رژێمی سەددامەوە لە 2003، چوارەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانییە
•    لە كۆی 38 ملیۆن كەسی ژمارەی دانیشتوانی عێراق، 24.5 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە
•    لە قۆناغی یەكەمدا ملیۆنێك عێراقی لە 21 وڵاتی جیهان دەنگیاندا
•    700 هەزار كەس كە بریتی بوون لە (پۆلس، سوپا، نەخۆش لە نەخۆشخانەكان) رۆژی پێنج شەممە بەشدارییان لە دەنگدانی تایبەتدا كرد
•    8 هەزارو 959 بنكەی دەنگدان هەن و نزیكەی 11 ملیۆن كارتی دەنگدانیان بەسەردا دابەشكراوە
•    كاتژمێر حەوتی بەیانی وادەی كردنەوەی دەرگای بنكەكانی دەنگدانە و كاتژمێر شەشی ئێوارە وادەی داخستنی بنكەكانە
•    7 هەزارو 367 كەس لە ژن و پیاو خۆیان كاندیدكردووە
•    320 حزب و ئیئتیلافی سیاسی بەشدارن لە هەڵبژاردنەكەدا
•    87 لیست لە 18 پارێزگا هەن و دەنگی كاندیدەكانی بەپێی پلەبەندییان بەسەردا دابەشدەكرێت
•    ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان 329 كورسییە، 83 كورسی وەكو كۆتا بۆ ژنان دانراوە، 9 كورسی وەكو كۆتا بۆ كەمینەكانی (ئێزدی، شەبەك، مەسیحی، سابیئە) دانراوە
•    پەرلەمان بۆ ماوەی 4 ساڵ هەڵدەبژێردرێت
•    دوای راگەیاندنی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنی پەرلەمان، دەبێت لەماوەی 90 رۆژدا كابینەی نوێی حكومەت پێكبهێنرێت

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand