ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم

Draw Media

2020-05-27 08:16:15




درەو:
" 80%ی داهاتی هەرێم بۆ موچەخۆران دەڕوات كە 20%ی دانیشتوانی هەرێم پێكدێنن" ئەمە قسەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.
ژمارەی راستەقینەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ( ملیۆنێك و 255 هەزارو 273) كەسە، موچەی مانگەیان (898 ملیار)موچەی مانگانەیانە،  ئەو ژمارەیە دابەش بووە بەسەر دوو بەشدا:
🔹فەرمانبەران: 752 هەزارو 959 فەرمانبەری فیعلی كە 60%ی كۆی موچەخۆران پێكدێنن
🔹خانەنشینی و شەهیدان و كۆمەڵایەتی: 502 هەزارو 364 كەسە كە 40%ی موچەخۆران پێكدێنن


🔸فەرمانبەران پێكهاتووە لە :
🔹مەدەنی : 430 هەزارو 231 
🔹پۆلیس و ئاساییش: 217 هەزارو 979 
🔹سەربازی: 104 هەزارو 699
🔹كۆی گشتی: 752 هەزارو 959 
كۆی موچەی مانگانەیان بە نزیكەی (720 ملیار) دینارە

🔸خانەنشینی و شەهیدان و كۆمەڵایەتی:
🔹خانەنشینی: 246 هەزارو 269
🔹كۆمەڵایەتی: 159 هەزارو 158
🔹شەهیدان: 96 هەزارو 937
🔹كۆ ( 502 هەزارو 364 هەزار)
كۆی موچەی مانگانەیان نزیكەی (178 ملیار) دینارە 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand