لە بانگەشەی هەڵبژاردندا 124 سەرپێچی لە هەرێم تۆماركراون

Draw Media

2018-05-03 10:43:57



پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن راپۆرتێكی دەربارەی پێشێلكارییەكانی هەفتەی یەكەمی بانگەشەی هەڵبژاردنی لە هەرێمی كوردستان ئاشكراكرد. بە گوێرەی رێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق.
بە گوێرەی راپۆرتەكە قەوارە و كاندیدە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا 124 پێشێلكارییان كردووە،بەجۆرێك لە هەولێر 20 پێشێلكاری و لە سلێمانی 40 پێشێلكاری  بەم شێوەیە: 
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان 52 سەرپێچی 
هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری : 21 سەرپێچی 
پارتی دیموكراتی كوردستان: 15 سەرپێچی 
حزبی شیوعی: 14 سەرپێچی 
بزوتنەوەی گۆڕان : 12 سەرپێچی 
نەوەی نوێ: 5 سەرپێچی 

http://www.kie-ngo.org/newdesign/wenekan/4929172442018_KIEreport.pdf
 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand