كۆسرەت رەسوڵ بەرپرسێكی حزبەكەی لەبەغداد دەگەڕێنێتەوە سەركارەكەی

Draw Media

2019-11-14 16:41:16



درەو میدیا:
موعتەسەم ئەكرەم بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق، بڕیاری خانەنشینبونەكەی هەڵدەوەشێنرێتەوەو دەگەرێنرێتەوە سەركارەكەی خۆی.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق كە وێنەیەكی دەست ( درەو میدیا) كەوتووەو، لە رۆژی 11/11/2019 دەرچووە بڕیاری گەراندنەوەی ژمارەیەك بەرپرسی حكومی دەركراوە بۆ  بۆسەر كارەكانی خۆیان، یەكێك لەوانە ( موعتەسەم ئەكرەم)ە كە لە پشكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بریكاری وەزیری نەوتی عێراق بوو.
لە بەرواری 22/10/2019 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خانەنشینی بۆ ژمارەیەك بەرپرسی عێراق دەركرد، كە مەبەستی سەرەكی گۆڕانكاریكردن بوو لە پۆستەكاندا، لەناویاندا (3) بەرپرسی كوردی تێدابوو ئەوانیش :.
-    موعەستەم ئەكرەم   لە پشكی یەكێتی بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كاری دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان
-    دارا حسێن یارا     لەپشكی پارتی بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی عێراق
-    كامەران عەلی    لە پشكی یەكێتی بریكاری وەزارەتی تەندروستی عێراق  
سەرچاوەیەك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە( درەو میدیا)ی راگەیاند: لەسەر داوای كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی ( موعتەسەم ئەكرەم) بڕیاری خانەنشینبونەكەی هەڵوەشێنراوەتەوەو لە هەمان پۆست (بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق) بەڵام بۆكاروباری غاز دانراوەتەوە
، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد، كە موعتەسەم ئەكرەم كەسێكی نزیكە لە كۆسرەت رەسوڵ عەلیەوە. 


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand